بەهۆی زۆری باران بارین، ئاستی ئاوی #بەنداوی دوکان# چوار مەتر و 80 سانتیم بەرزبووەتەوە، ئێستا بەنداوەکە لە قەبارەی حەوت ملیار مەتر سێجا، سێ ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
لەدوای هاتنی شەپۆلی باران بارینی دوو هەفتەی ڕابردوو، گلدانەوەی ئاو لەو بەنداوە بە بەراورد بە پێش شەپۆلەکە، 24 هێندە زیادیکردووە، پێش ڕۆژی 12ی ئەم مانگە، لە هەر چرکەیەکدا 50 ملیم ئاو دەڕژایە دووکانەوە، بەڵام ئێستا لە هەر چرکەیەکدا هەزار و 234 ملیم ئاو لە بەنداوەکەدا گلدەدرێتەوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞ =KTML_Quote_Content=لە 16 ڕۆژی ڕابردوو 323 ملیم باران لە شارۆچکەی دوکان باریوە!=KTML_Quote_End=
حەمەتاهیر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە ڕووداوی ڕاگەیاند دەتوانین بڵێین ئێمە دڵخۆشین بەوە، چونکە لە وشکە ساڵییەکی خراپ بۆ بەنداوەکان ڕزگاریکردین، ئەوکاتە تەنها دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدابوو، ئێستا ئاستێکی زۆر چاکە لەو ماوە کەمەدا گەیشتە 3.6 ملیار مەتر سێجا، هێشتا ساڵیش بەهۆی مانگی سێ و مانگی چوارەوە کە وەرزی باران بارینە ماوە، هیوادارین ئاستی دەریاچەکە بگاتە ئاستی پێویست.
زۆربوونی ئاو لە دەریاچەی دووکان هەم بواری گەشتیاری و هەم کشتوکاڵیش دەبووژێنێتەوە، ڕووداوێکی دڵخۆشکەریش بوو بۆ ئەو کەسانەی بژێوی ژیانیان لەسەر ڕاوە ماسییە.
=KTML_Red=لە 16 ڕۆژی ڕابردوو 323 ملیم باران لە قەزای دووکان باریوە و کۆی گشتی باران بارینیش تیایدا گەیشتووەتە 468 میلم، بۆیە ئاستی ئاوی بەنداوەکە گەیشتۆتە 498 مەتر بەرزی لەرووی دەریاوە.=KTML_End=
کاریگەری بومەلەرزەکە هێشتا لە هەرێمی کوردستاندا ماوە، چونکە ئەوەندە زیانی بە بەنداوی دەربەندیخان گەیاندووە کە ئێستا لەو دەریاچەیە ناتوانرێت ئەو ئاوە زۆرەی دەڕژێتە ناوی هەمووی گلبدرێتەوە، بۆیە بە ناچاری دەبێت نزیکەی 50%ی بەنداوەکە بە بەتاڵی بمێنێتەوە و تەنها یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا گلبدرێتەوە، بەڵام لە دووکان تەنها لە 16رۆژی ڕابردوودا یەک ملیار و 88 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە.[1]
#02-03-2018#