=KTML_Bold=روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی (پیرباڵ قصاب)ەوە بۆ ڕای گشتی=KTML_End=
ئێمە وەک بنەماڵەی (د. #فەرهاد پیرباڵ#) نیگەرانی زۆری خۆمان دەردەبڕین بەم هەڵسووکەوتە ناشایستە و ناڕەواو و نابەجێیانەی کە ناوبراو ئەنجامی دەدات لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لە شاری (هەولێر)، وە بە تایبەتی ئەم هێرشانەی کە بە جوێنی ئابرووبەرانە دەیکاتە سەر کەسانی ناودار و بەرپرسان، لێرەوە داوای لێبووردن لە گشت لایەک دەکەین و ڕایدەگەیەنین ئێمە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوش و باری تەندرووستی ناوبراوین =KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=فەرهاد پیرباڵ لە هەولێر هێرشدەکاتەسەر مونا قەهوەچی=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/103629/0001.MP4?ver=131651820422753605=KTML_Embed_End=کەوا لایەنی دەروونی تێکچووە و لەهەمان کاتدا ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بووە و لە بارودۆخێکی زۆر خراپی تەندرووستی دایە، وە ئێمە وەک و بنەماڵەی ناوبراو نەمانتوانی چارەسەری بکەین چونکە خۆی نادات بەدەستەوە و ئامادەنەبووە گوێڕایەڵی ئێمە بێت لە پرۆسەی چارەسەریەکە، بۆیە تکا لە هاوولاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە هامشۆکردن و سەردانیکردنی ناوبراو یاخود نزیکبوونەوە لێی لەسەر شەقامەکان، چونکە ناوبراو لە ئێستادا مەترسیە لەسەر ئاسایش و سەلامەتی گشتی لە کۆمەڵگەدا، هەربۆیەش داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ڕێگاچارەیەکی بەپەلە و گونجاو پەیڕەو بکات لە بەرامبەر ناوبراودا.
لەگەڵ ڕێزماندا
#09-03-2018#
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 6,006 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!