ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردوو (پەنجاوسێیەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم)ی #عەفرین#ی ئاشکرا کرد. قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرەکانی عەفرین شەڕێکی سەخت لە ئارادایە و تا ئێستا 30 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون.
دەقی ڕاگەیەندراوی قەسەدە:
هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی عەفرین و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
$شاری عەفرین$
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە گەڕەکەکانی شاری عەفرین بەردەوامە. لە بۆردومانی دوێنێدا، بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ئارڤین کرایە ئامانج.
$جندرێس$
لە تەواوی گوندەکانی بەرەی جندرێس لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر شەڕ ڕوویدا. شەڕی هەرە سەخت لە گوندی ساتیا ڕوویدا. لە لایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەکانی هێرش دەکاتە سەر ئەم بەرەیە.
$بلبلێ$
تەواوی گوندەکانی بلبلێ بوون بە مەیدانی شەڕی نێوان شەڕڤانەکانمان و سوپای داگیرکەر و چەتەکانی هاوپەیمانی. هاوکات لەگەڵ ئەم شەڕانە، داگیرکاریی تورکیا بە چەکی قورس و فڕۆکەکانی هێرشی کردە سەر ئه و گوندانە. شەڕی هەرە سەخت و بۆمبارانی هەرە دژوار لە گوندی بێلێ بوو. لە ئەنجامی شەڕی دوێنێ کە لەم بەرەیە ڕوویدا، 19 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران.
$شیێ$
لە بەرەی گوندەکانی مشکێ، مخارا و چەقماقا لە دوێنێوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ڕوودەدات. لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا 11 سەرباز و چەتە کوژران. هاوکات لەگەڵ ئەم شەڕانە، داگیرکاریی تورکیا بە چەکی قورس و فڕۆکەکانی هێرشی کردە سەر ئەم گوندانە.[1]
#13-03-2018#