$باشووری کوردستان$
- مەراسیمی سیهەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# دەستیپێکرد.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145930/0023.JPG=KTML_Photo_Alt=16-03-2018=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145930/0023.JPG=KTML_Photo_End=
- بەبۆنەی 30 ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە-وە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەشدا ڕایگەیاندووە، هاوسەرۆزی خۆمان بۆ گەلی کورد و قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەردەبڕین و بەڵێنی چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە دەدەین.[2]
- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ شاری هەڵەبجە تەرخانبکرێت و چاوەڕێش دەکرێت نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه و پارەیە بە فەرمی ئاشکرا بکات.[2]=KTML_Shape_Begin=shape_2018216102259543=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@9dceff;font-weight:bold;text-align:auto;padding:5px;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:left;width:30%;=KTML_Shape_Text=سێ ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری هەڵەبجە تەرخان دەکرێت!=KTML_Shape_End=
- لە زۆربەری شار و شارۆچکەکانی کوردستان یادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە کرایەوە.[1]
- بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان و بەرپرسانی سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەبێ پارتی یادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە نزیک قەڵای #کەرکووک# ڕێکخرا. لەرێوڕەسمەکەدا ئامادەبووان بە ئاڵای کوردستانەوە خەمخۆری خۆیان بۆ هەڵەبجە دوپاتکردەوە و بۆ چەند ساتێکیش جموجۆڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەچەند شەقامێکدا ڕاگیرا.[2]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ڕێکەوتنی #هەولێر# و بەغدا هاتەدەنگ و داوا دەکەن وردەکاری ڕێکەوتنەکە بۆ پەرلەمان ئاشکرابکرێت.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شەوی ڕابردوەوە تا بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوەندی شارۆچکەی #عەفرین# و به و هۆیەشەوە زۆرتر لە 21 هاوڵاتی شەهید بوون و چەندین هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.[3]=KTML_Shape_Begin=shape_20182169232235=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@9dceff;font-weight:bold;text-align:auto;padding:5px;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:left;width:30%;=KTML_Shape_Text=عەفرین:
بەهۆی بۆردومانەکانی تورکەوە، لە شەوی ڕابردووەوە =KTML_Red=زۆرتر لە 40 کەس شەهید بوون=KTML_End= و دەیانی تریش برینداربوون!=KTML_Shape_End=
- بەهۆی بۆردومانی کوێرانە و دڕندانەی تورک بۆ عەفرین و دەوروبەری، خەڵکێکی زۆر ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بۆ شوێنێکی ئارام و دوور لە بۆردومانەکان ڕەوبکەن.[1]=KTML_Embed_Begin=width:15%;height:10%;float:right;=KTML_Embed_Alt=بۆردومانی کوێرانە و دڕندانەی تورک لە عەفرین، ڕۆژی 16-03-2018=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/147087.mp4=KTML_Embed_End=
- لە ڕۆژی 56مینی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین، #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین 2 ئۆتۆمبێلێ سەربازی سوپای تورکیایان تێکشکاند.[5]
- لە نامەیەکدا بەناونیشانی =KTML_Bold=(بانگەوازێکی بەپەلە)=KTML_End=، کرستیانەکانی نێو شاری عەفرین و دەوروبەری، که ئێستا لەژێر بۆردومان و هێرشی سەخت دان، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، هەرچی زووە فریایان بکەون و لە هێرشە قڕکەرەکانی تورکیا و گرووپەچەتەکانی ئەلقاعیدە و بەرەی نووسرە بیانپارێزن. ئاشکراشی دەکەن، کەنیسە و مەزاری دێرینی یەکێک لە پێشەوایانی ئایینی کرستیانی بەناوی (مارمارون) لە بەردەم مەترسی لەناوچووندان.[5]
- ئەمشەو، هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا نەخۆشخانەی عەفرینیان لە ناوەیدی شارەکە بۆردومانکرد و بەهۆیەوە 15 هاوڵاتی مەدەنیی تر شەهیدبوون و دەیانی تریش بریندار.[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانەکان لە ناوەندی شاری عەفرین، 27 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون کە لەنێویاندا 7 منداڵ هەیە. بەهۆی سەختی برینی بریندارەکانەوە ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە. بەپێی ڕاگەیەنراوی ئه و ڕێکخراوە، شەهید و بریندارەکان لە سەردەم گەلان پێکدێن و هاوڵاتیانی کورد، عەرەب و ئەرمەن بوونەتە قوربانی.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردانی دانیشتووی شاری ئەدیلاید-ی وڵاتی ئوسترالیاو ژمارایەک لە دۆستانیان لە شارەکە، لەدژی بێدەنگبوونی حکومەتی ئوسترالیا لە بەرانبەر جینۆسایدی عەفرین لەبەردەم نووسینگەی وەزیری بەرگری وڵاتەکە گردبوونەوە.[3]
- وەزیرانی هەرسێ وڵاتی ڕووسیا و تورکیا و ئێران لە ئاستانە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سووریا.[1]
- گوتەبێژی حکومەتی تورکیا لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بەعەفرین ڕایگەیاند، بڕیارەکە وەک نەبوو وایە.[4]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (هیزەر نوێرت) لە دژی وتەکانی مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەرکەوت و ئەو بانگەشانەی کە گوایە ئەمریکا و تورکیا لەسەر کشانەوەی یەپەگە لە مینبج ڕیکەوتنیان کردبێت، بەدرۆخستەوە.[5]
- ئەمڕۆ گردبوونەوەیەک دژی بێدەنگی بەریتانیا بەرامبەر کۆمەڵکوژی سەر عەفرین لە بەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو، تیایدا داواکرا هەرێمی سکۆتلەند جدیتر بێ بۆ ڕاگرتنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.[3]
- ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری، دەیان منداڵ کوژراون و داواشی کرد دەستبەجێ هێرشەکانی سەر عەفرین بوەستێنرێن.[5]