$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی بەرمیزە و خواکورک و گەلیە ڕەش وچەند ناوچەیەکی تریان لە سنووری شارەدێی #سیدەکان#-ی سەربە شارۆچکەی #سۆران#ی لە سنووری پارێزگای #هەولێر# تۆپباران کرد.[4]
- شاندی #کۆنگرەی نەتەوەیی کورد# - کەنەکە و نوێنەرانی بەشێک لە حزبەکان و پێکهاتە ئایینییەکانی باشووری کوردستان، کە 10 ئەم مانگە بەڕێکەوتن بۆ عەفرین، گەیشتنەوە شاری هەولێر و لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی بارودۆخی عەفرینیان کرد.[4]
- سوپای تورکیا بە قوڵایی زیاتر لە 10 کیلۆمەتر خاکی باشووری کوردستانی لە سنووری سیدەکانی سەربە شارۆچکەی سۆران بەزاندووە، بەردەوام لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە سەربازی زیاتر لە بەرزاییەکانی گوندی بەرمیزە دادەبەزێنێ و، بۆردوومان و تۆپبارانی سنوورەکە دەکات، ئەمەش ژیانی گوندنشینانی سەر سنووری تێکداوە و خەڵک لە دڵەراوکێدان.[3]
- #لاهور شێخ جەنگی# بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر# و ڕۆژانی دواتر بڵاوکردەوە و تیایدا داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە.[2]
- ڕاوێژکارێکی ئایینیی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕایدەگهەیەنێت: ئەگەر هەڵوێستی جدیی و کردارییمان نەبێت لەسەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر عەفرین، دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین، کە تورکیا باشووری کوردستانی داگیر بکات.[4]
- بە بۆنەی گیرانی عەفرین لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان خەڵکانێک وەک پشتگیریی عەفرین هاتنەسەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیانیان دەربڕی.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لە بۆردوومانی چڕی تورک دەکەن بۆ سەنتەری #عەفرین# و گەڕەکی مەحمودییە، هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە شەڕ لە لێوار و نزیک ناوەندی عەفریندایە.[1]=KTML_Embed_Begin=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=تاڵانکردنی عەفرین لەلایەن تورک و چەتە ئیسلامییەکانەوە=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/97013.mp4=KTML_Embed_End=
- وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ڕایدەگەیەنێت بەفەرمی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ڕادەگرین و تەواوی هێزەکانمان لە دێڕەزۆر دەکشێنینەوەو دەچینە عەفرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا و گرووپە توندروەکان.[2]
- لە دەوروبەری عەفرین شەڕێکی هێجگار سەخت لەنێوان #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# و چەتەکانی داگیرکەری تورک و تاقمە چەتەکانی دەقەومێت. هاوکات، لە ئاسمانیشەوە دەیان فڕۆکەی جەنگی ناو شاری عەفرین و دەوروبەری بەشێوەیەکی زۆر قوورس بۆردوومان دەکەن. لە زەمینیشەوە موشەکخانە و تۆپخانەکانیش بەچڕی موشەک و تۆپبارانی سەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی دەکەن، کە هێشا لەشاردا ماونەتەوە و ئامادە نیین بەجێیبهێڵن. لەگەڵ ئەمەشدا، لە ئێوارەوە تا ئێستا زیاتر لە پازدە هەزار لە ئەندامانی تیمە تایبەتەکان و سەربازانی تورک و چەتەکانی ئەلقاعدە و بەرەی نووسرە، لە چەندین بەرەی نزیک شارەوە بەچەکی قوورس هێرش دەکەن سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان.[1]
- هێرشە دڕندانەکانی سوپای تورک لە 58-ەمین ڕۆژیدا گەیشتە ناوەندی عەفرین، لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانکردنی هاووڵاتییاندا سەدان هاووڵاتی کۆمەڵکوژکران.[4]
- سەرۆککۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: لە کاژێر 8:37 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ عەفرین کۆنترۆڵکراوە و ئاڵای تورکیامان لە سەنتەری عەفرین هەڵکرد.[3] بەڵام یەپەگە هێشتا ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و بەپێچەوانەوە دەڵێن کە شەڕی قوورس لە ناوەندی عەفرین هەیە.[1]
- #ساڵح موسلیم# بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی #تەڤدەم# ڕاگەیاند کشانەوە لە عەفرین مانای دۆڕانی جەنگ و دەستبەرداربوون لە خەبات نییە.[2]
- سوپای تورک و میلیشیا ئیسلامییەکان عەفرین تاڵان دەکەن.[1]
- لە هێرشێکی لێدە و ڕاکەی شەڕڤانان بۆ ناو عەفرین دەیان سەرباز و چەتەی ئیسلامی کوژران.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئا ئەمڕۆ هیچ دەوڵەتێکی خۆراوایی، کۆمەڵکوژیی عەفرینی بەهەند وەرنەگرتووە و هیچ فشارێکی ئەوتۆ نەخراوەتە سەر تورک بۆ وەستاندنی هێرشەکان.[1]
- لە چەندین وڵاتی ئەوروپی، کوردستانییان هێرش و داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزارکرد.[1]