ناو: حەیدەر
نازناو: حەیدەر مەنتک
ناوی باوک: ئەحمەد غەفور
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1977#
شوێنى لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
-خوێندکارى زانکۆ -قۆناغى چوارەم-بەشى کارگێرى کار
-لە بوارى وەرزشى لە ساڵى 2000 ئەندامى دەستەى یانەى وەرزشى تەق تەق و لێپرسراوى بەشى ڕاگەیاندنى یانەى وەرزشى تەق تەق بووە.
=KTML_Bold=لە بوارى نووسین و ڕۆژنامەگەرى:=KTML_End=
-لە 02-05-1999 دەستى بە نووسین کردووە لە ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ.
-لەم بەروارەى سەرەوە تا 07-08-2023 لە ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ و چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکى تر زیاتر لە (1300) بابەتى بڵاو کرایتەوە...
-پەرتووکى چاپ کراوى (ئینسکلۆپیدیاى شەهیدانى یەکێتیی لە هەولێر) بەرگى یەکەم لە ساڵى 2018 چاپ و بڵاو کرایەوە بەتێراژى (2000) دوو هەزار دانە بە قەبارەى (1000) لاپەڕە، بەژمارە (415) ژیاننامەى شەهید..
-چاپ کردنى (ئینسکلۆپیدیاى شەهیدانى یەکێتیى لە هەولێر) بەرگى دووەم لە ساڵى 2020 چاپ و بڵاو کرایەوەبە تیراژى (2000) دوو هەزار دانە بەقەبارەى نزیکەى (1000) لاپەڕە بەژمارە (612) ژیاننامەى شەهید..
-خاوەنى (2) نامیلکەى چاپکراوى (کوورتە چیرۆک و پەخشننامەیە) لەژێرناوەکانى (لە گۆشەنیگایەک بەڵام) و (مەملەکەتى عەشق) دەزگاى هاموون لە #کۆیە# بۆى چاپ کراوە.
-پەرتووکێکى ترى چاپ کراوە (101) بابەتى ڕێنمایی کۆمەڵایەتییە لەژێرناوى (شیرین تەشى ناڕێسى) لە ساڵى 2023.
-سێ پەرتووکى ترى چاپ کراوە لەژێر ناوى (ئینسکلۆپیدیاى پێشمەرگە دێرینەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر) سێ بەرگە (1669) لاپەڕەیە (هەولێر -کۆیە -سۆران)
بەرگى سێیەمى ئینسکلۆپیدیاى شەهیدانى یەکێتیى تەواوکردووە ئامادەیە بۆ چاپ . (920) لاپەڕەیە خۆى لە (414) ژیاننامەى شەهید دەبینێتەوە.
=KTML_Bold=لە بوارى ڕێکخراوەیدا:=KTML_End=
-سەرۆکى ڕێکخراوى ڤینۆسى ژینگەیی یە.
-ئەندامى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستانە.
-ئەندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامەنووسانى جیهانە. [1]