$باشووری کوردستان$
- #زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی# نووسەر و کەسایەتی ناسراو و ئەفسەر و پێشمەرگەی #کۆماری کوردستان# لە شارۆچکەی #سۆران# کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆش تەرمەکەی بە خاک بسپێردرێت.[1]
- لە گوندی کانی خومارە لەنزیک مەرزی کێلەشین لە شارەدێی #سیدەکان#ی سەر بەشارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر، لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە تەقە لە هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و کوژرا.[3]
- ژمارەیەک چەکداری #داعش# لە باشووری #کەرکووک# کەوتنە بۆسەی هێزە سەربازییەکانەوە و 5 کەسیان کوژران.[1]
- لە سۆران دەست بەسەر 38 کیلۆ هێرۆیندا گیرا، بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزاکەش دەڵێت لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە #عەفرین# بە زۆر دەچنە ناو ماڵی هاووڵاتییان، هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن. هەروەها فیدیەیان لە بەشێک لەو کەسە ڕفێندراوانە سەندووە.[2]
- ماڵی ئیزەدییەکان هەرێمی جەزیرە و یەکیەتی ئیزەدییەکانی کانتۆنی عەفرین بە بەیاننامێکی هاوبەشدا، تێکدانی ماڵی ئیزەدییەکان لە گوندی ئیفشێ-ی ناوچەی نسیبین-ی #ماردین# کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە بەتوندی شەرمەزارکرد.[2]
- فەوجێکی سوپای عێراق هاتونەتە گوندێکی نزیک بە ناوچەی “شێخ باوە”ی سەر بە شارۆچکەی #کفری# و چەند ماڵێکی کوردیان “داگیرکردوەو کردویانە بە بارەگای سەربازی.”[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ، ژنانی هەریەکە لە ڕێکخراوی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا، کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی کوردستان-کەژار، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی، پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ، جڤاکی ئیسلامیی کوردستان، پەیەدە، کۆنگرەستار، ژنانی کاکەیی و فەیلی و ژنانی ئەندام لە کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە، لەبارەی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەییەوە لە هۆڵەندا کۆبوونەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Hadisələrin xronologiyası