$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری #کەجەکە# ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە ئیدعایەکیدا وتبوی ئێمە کۆبوونەوەی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکەمان بۆردومانکرد، کەجەکە ڕایگەیاند، ئەو ئیدعایە درۆیە و ئەو درۆیەش لە کۆشکەوە ئامادەکراو و دوایین هەوڵیانە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.[2]
- پارێزگاری تورک لە #جۆلەمێرگ# ڕایگەیاند، 30 ناوچەی جۆلەمێرگ، کە ناوەندی جۆلەمێرگ و ناوچەکانی چەلێ و شەمزینان و گەڤەریش دەگرنەوە، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەکرێن بە ناوچەی ئەمنیی تایبەت. ئەو قەدەغەکارییە تاوەکو ڕۆژی 7ی تەمووز بەردەوامیی دەبێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندی (محەمەد عەباس)ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری بچووکدا تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەکەوە ئافرەتێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی (فاتمە حەسەن ئیسماعیل) گیانی لەدەستداوە و خوشکێکیشی بە ناوی (نەجاح) کە تەمەنی 15 ساڵە بە سەختی برینداربووه. قوربانییەکان کوردن و سەر بە هۆزی (سادە)ن.[1]
- لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوڵاتایانی بەرەو بناری #قەندیل# بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی دژی داگیرکاریەکانی تورکیا دەربڕن.[3]
- ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری #هەولێر#، باوک و کوڕێک لە شوێنی کارەکەیان کوژران. بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس چوونەتە ناو نەمامگەی ئاشنا، کە ئەو باوک و کوڕە خاوەنی بوون و تەقەیان لێکردوون، لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک 'قەسەدە'، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلولی جزیر دا گوندی زیبە-یان ڕزگار کرد، کە 6 کیلۆمەتر لە سنەوری عێراقەوە دوورە. شەڕڤانان ئەو گوندەیان بە تەواوەتی لە چەتەکانی داعش پاککردەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- 60 پەرلەمانتاری عێراق، بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان واژۆیان کۆکردەوە و، پرۆژە یاسایەکەیان بردە نێو هۆڵی پەرلەمان، عادل نووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئاسیا حاجی لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەنێو ئەو پەرلەمانتارانە بوون.[4]