بەڕێزان/
حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەزگای پاراستنی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاونیشتیمانیانی کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسیەکان
ئێمە وەک خانەوادەی شێخ مەلا عبدالرحمن وەرتی هەمیشە خزمەتکاری خاک و خەڵکی خۆمان بوینە و بەردەوام دژایەتی کاری تیرۆر و توندوتیژیمان کردووە، هەمیشە خۆمانمان بە ئاسایش و پارێزەری کوردستان زانیوە.
ئێمە وەک بنەماڵەی ناوبراو بێئاگایی و بێبەریبوونی خۆمان ڕادەگەیێنین لەو کارە تیرۆریستییەی کە مێردمنداڵێکی ئێمە پێی هەخەڵەتێنراوەو پێیهەڵساوە لەهێرشکردنەسەر بینای پارێزگای هەولێر، ئەگەر کەمێک گومانمان هەبا لە فکرەی توندوتیژی و کاری تیرۆریستی ئەو مێردمنداڵەمان، ئەوا خۆمان تەسلیمی ئاسایشمان دەکرد بۆ ئەوەی کارەساتی وەک ئەمڕۆ نەخولقێت.
داواکارین لە دەزگای ئاسایشی کوردستان توندترین سزای ئەو کەسانە بدات کە ئەو مێردمنداڵەی ئێمەیان هەڵخەتاندوە بۆ ئەوەی کەسیتر نەخەڵەتێنن.
ئێمەش بەدواداچونی خۆمان دەکەین و هەرکات بۆمان دەرکەوت کێ دەستی هەبووە لە هەڵخەڵەتاندنی ئەو کوڕەی ئێمە، ئەوا داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکەین.
ئێمە هەمیشە لە وتار و کۆڕ و دانیشتنەکانمان دژایەتی خۆمان بۆ هەموو کارێکی تیرۆریستی دوپاتکردووەتەوە، ئێستاش و داهاتووش دوپاتی دەکەینەوە کە بێزاری خۆمان لەو کارە قێزەونە تیرۆریستییە دەردەبڕین و هەمیشە خزمەتکاری خاک و خەڵکی خۆمان بین، بۆ ئەوەی هەرێمەکەمان هەمیشە بەئاسودەیی بمێنێتەوە.
بژی کورد
بژی کوردستان
نەفرەت لە تیرۆر و لە تیرۆرستان
#25-07-2018#