نووسەر : جۆرج ئەمادۆ
بڵاوکەرەوە : ئەندێشە
بابەت : ڕۆمان
ساڵی چاپ : 2018
وەرگێڕ : جەوهەر مەحموود داراغا
نۆبەی چاپ: یەکەم
دەربارەی کتێب:
ئەو مرۆڤانەی بە پاڵەوان و بلیمەت لە کۆمەڵگادا ناویان دەر چووە، ڕەنگە تەنها پاڵەوانی ناو ساتە خۆشەکان بن، ساتی ئافات و تاعوون و ماڵوێرانیی کۆمەڵگە، ڕەنگە ئەم بلیمەتانە ئامادە نەبن، بەڵکو کەسانێک ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئافاتەکەن، کە کۆمەڵگا پێناسی لاوازیی خستووەتە باخەڵیانەوە.
ڕۆمانی تێرازا باتێستا بەسەرهاتی بەپاڵەوانبوونی کچێکە کە ئەم پێناسەی لە باخەڵدایە، لە ساتی خۆشیەکاندا کەسانێکی تر بلیمەتن و ئەم کچە چەوساوەی ژێر دەستەکانیانە، بەڵام ڕۆژێک نەخۆشییەکی درم و بکوژ دێتە مەیدانەوە، زۆر بە کەمی مرۆڤ دەوێرێت لەگەڵیدا بێتە مەیدانەکەوە، بەڵام ئەم کچە دەبێتە پێشڕەوی ئەو خەڵکە کەمە و بەناو هەزاران دڕکوداڵدا ڕێگە دەبڕن و سەر دەکەون.
ئەمە دیوی ئاشکرای ڕۆمانەکەیە، ئەم ڕۆمانە دیوێکی تری هەیە کە بۆ کۆمەڵگەی ئێمە و تەواوی کۆمەڵگەکانی دیکە دەگونجێ، خوێنەری کورد لەدوای تەواوکردنی ڕۆمانەکە ئەم پرسیارە دەکات:
شۆڕشەکانی ئێمە، ڕاپەڕینەکەمان، کۆڕەو و ئەنفال و ماڵوێرانییەکانمان، تەواوی مەیدانە مێژوویییەکەی کورد، کێ بووە بە پاڵەوانی ناوی؟ ئایا هەمان پاڵەوانی ساتە خۆش و بێکێشەکانن؟ یان سەربازانێکی ونی دیکە، کە هەرگیز ناویان نازانین.