$باکووری کوردستان$
- لە 4 گوند و 5 ناوچەی لیجێ وهێلێ-ی #ئامەد#ە لە کاتژمێر 23:55 خولەکی دوێنی شەوەوە ڕێگە نادەن کەس لەماڵ دەرکەویت. بە بیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە قەدەغەی هاتووچۆی تێدا ڕاگەیەنراوە. هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگوندی هوورێ-ی هێنی، گوندی زەرێ وگوندەڵۆکی باتەیەتێ-ی لیجێ-یان بۆردمان کردووە. بۆردمانەکە هەتاکو بەرە بەیانی بەردەوان بوو.دوابەدوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچولە ناوچەکەجموجووڵەکانی فڕۆکە وهەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکە زۆربووە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی سپای پاسداران، جێگیر لە پاسگای سارەوڵڵای گوندی هێق، دەستیان بەسەر زیاتر 900 سەر مەڕوماڵات، لە سنووری شاری #شنۆ#دا گرت.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ، لە #شەنگال# بەمەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی فەرمانی 3ی ئابی 2014 مەراسیمێکی سەربازیی لەلایەن #شەڕڤان#انی یەبەشە و یەژەشەوە ئەنجامدرا.[2]
- ڕێکخراوی ژینگە دۆستانی گەرمیان هۆشداری دەداتە حکومەت و لایەنە پەیوندیدارەکان بەوەی، فڕێدانی پاشەڕۆی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بوونەتە مەترسی گەورە بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان.[3]
- کۆچی دوایی جەمال کرژەیی.
$دەرەوەی کوردستان$
- خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران کە جارێکی دیکە لە ئەسفەهان، کەرەج، شیراز، مەشهەد و چەندین شاری دیکە دەستیپێکردبۆوە، تارانی پایتەختیشی گرتەوە.[3]