حەمەسەعید حەسەن
2018 هەولێر
کە پێمان وابێت، چی ڕاستی هەیە لای خۆمانە، ئیدی هیچ بوارێکمان بۆ گوتوبێژ و بۆچوونی جیاواز نەهێشتووەتەوە، ملکەچی یاسای گۆڕان نین و تووشی بە بەردبوونی فیکری هاتووین. کە هیچ گومانمان لە زانینی خۆمان نەبێت و وای بۆ بچین بە یەقین گەییشتووین، ئیدی لە هیچ هەلومەرجێکدا، ئەگەری ئەوە نییە، مێشکمان بکرێتەوە، ئاخر نیتشە گوتەنی: (ئەوە یەقینە دەمانکوژێت، نەک گومان.) وەک چۆن لەنێو هەموو گابەردێکدا، ئەگەر هونەرمەند پەیدا ببێت، پەیکەرێک هەیە، لە ناخی هەر تاکێکیشدا، ئەگەر هەوڵی ئەوە بدات شتی نوێ فێر ببێت، لێبوردەیی و خۆشەویستی هەن، بەڵام بۆ گەییشتن بە لێبوردەیی و خۆشەویستی، دەبێت پێشەکی بڕوامان بەوە هەبێت، مەرج نییە ئەوەی پێشوەخت بە ڕاستی دەزانین، ڕاست بێت و مەرج نییە هەمیشە ئێمە لەسەر هەق بین.
Qeyd: Bu kitabın PDF faylı mövcud deyil, bu faylı əldə etmək üçün Kurdipedia-ya kömək edin! Kitab təqdim edin Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 3,665 dəfə baxılıb