دەڵێی مارە بەدەستی ژن کوژرايە
ژن لە کوردەواريدا زۆر لەناو ئيديۆمدا بەکارهاتووە، لێرەدا ژن و مار بەيەکەوە خزاونەتە ناو دەربڕێکەوە، ژن زۆرتر و زووتر لەپياوان هەست بە دوژمن دەکات ودەيناسێت و لە مەترسيەکانی تێ دەگات، ئەمە لەلايەک لەلايەکتريشەوە واتە زۆر دەترسێت لە دوژمنەکە بۆيە تا بۆی بکرێت بەچاونوقانەوە هەر دەستی لێ دەوەشێنێت و دوای مرداربوونەوە ئينجا زياتری پێ دەکێشێت و هەنجن هەنجنی دەکات، يان ئەگەر سەيری مريشکە کورک بکەيت بۆ پارێزگاری لەبێچووەکانی چی دەکات، ئينجا لێرەدا بەهەرشتێک يان کارێک يان هەڵس وکەوتێک کە زياد لە سنوری خۆی مافی پێدرابێت و زيادڕۆيی لەسەر کرابێیت، وەک نوشتاندنەوەی پارەی کاغەز لەدەستی ژنان يان وەک پەرپوتی و پارچە پارچە بوونی کەل و پەڵێک، ڕايەخێک تاد، هەر لەبەر ئەمانەيە کورد ئه و حاڵەتانە بەگوزارشتەوە دەدرکێنێ و دەڵێت(دەڵێی مارە بەدەستی ژن کوژرايە).
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,698 dəfə baxılıb