دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
بەرەی باغۆز
بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەکە چەتەکان دەستیان بە جموجۆڵ کرد. #شەڕڤان#انی ئێمە چەتەکانیان کردە ئامانج و لە 6 شوێن شەڕی سەخت ڕوویدا. تێرۆریستان چەکی سوک و قورسیان بەکارهێنا و هەوڵیان دا بە ئۆتۆمبێل هەڵبێن، بەڵام شەڕڤانان چەتەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکەیان کردە ئامانج و کوشتنیان. هەروەها چەتەیەک کە چەکی بی کەی سی هەڵگرتبوو، کوژرا. لە هەمان کاتدا شەڕڤانانی ئێمە کۆبوونەوەیەکی تێرۆریستانیان بە هاوەن کردە ئامانج و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە 3 تێرۆریست کوژراون.
هەروەها تۆپهاوێژەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی چەندین بنکەی تێرۆریستانیان کردە ئامانج، بەڵام ئەنجام ڕوون نەبوویەوە. فڕۆکەکان بنکە و ناوەندەکانی تێرۆریستانیان بۆمباران کرد.
ئێوارەش چەتەکان هەوڵیان دا لە 2 قۆڵەوە هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی شەڕڤانانمان لە ناوەندی شارۆچکەی سووسە، لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. ئەندامانی ڕێکخراوی تێرۆریستی هەوڵیان دا هێڵەکانی بەرگریی هێزەکانمان بشکێنن، بەڵام شەڕڤانەکانمان وەڵامیان دانەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆری تێرۆریستان کوژران و ئەوانەی مابوونەوە هەڵاتن.
هەروەها ڕێکخراوی تێرۆریستی #داعش# جارێکی دیکە هەوڵی دا خۆی کۆبکاتەوە و هێرشێکی دیکەی لە دژی خاڵەکانی شەڕڤانانی ئێمە ئەنجام بدات، بەڵام شەڕڤانان وەڵامیان دانەوە و لەگەڵ تێرۆریستە هێرشکارەکان کەوتنە نێو شەڕێکی سەخت. لە هەمان کاتدا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆمبارانی بنکە و ناوەندەکانی تێرۆریستانیان کرد. لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکێنرا و ژمارەیەکی زۆری تێرۆریست کوژران و تەرمی 10 تێرۆریست کەوتە دەستی شەڕڤانانی ئێمە.
جارێکی دیکە تێرۆریستان لە ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و پانزێری سەربازییەوە هاتنە نێو هێزەکانی ئێمە. بەڵام شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی ئەوانیان تەقاندەوە و ئەوانی دیکەش لە مەیدانی شەڕ هەڵاتن. هەروەها شەڕڤانانمان دوو تێرۆریستیان کردە ئامانج کە پشتوێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو و نەیانهێشت بگەنە خاڵەکانی شەڕڤانان. شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و پشتوێنە بۆمبڕێژکراوەکاندا گرت.
بەرەی هەجین
لەم بەرەیە جار جار شەڕ هەیە، هەروەها جار جار بە هاوەن تۆپبارانی ناوچەکە دەکرێت. ڕێکخراوی تێرۆریستی هەوڵ دەدات هێرش بکاتە سەر خاڵی شەڕڤانانی ئێمه، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شکستی هێنا. چونکە شەڕڤانانی ئێمە بەئاگان و چاودێری هەموو جموجۆڵێکی تێرۆریستان دەکەن.
ئامار
- 51 تێرۆریست کوژران، تەرمی 10 له و تێرۆریستانە کەوتنە دەستی شەڕڤانانی ئێمە.
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تەقێنرانەوە.
- چەکێکی بی کەی سی، 2 پشتوێنی بۆمبڕێژکراو و چەند چەکێکی کڵاشینکۆف لە لایەن شەڕڤانانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 18 جار هێرشیان ئەنجام دا.
- 7 مووشەکی جۆری هایمەرز هاویشترانە بنکەکانی تێرۆریستان.[1]
#24-10-2018#