ئەم شەپۆلەی باران بارین ڕووی لە باشوری کوردستان کردووە، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە زیانی بەچەندین گوند و ناوچە گەیاندووە، جگە لە دەڤەری باڵەکایەتی، لە گوندەکانی بناری #قەندیل# و سنووری برادۆستیش زیانی بە هاوڵاتییان گەیاندووە.
باران بارین لە باشوری کوردستان بەردەوامی هەیە، تا ئێستا لە دەڤەرەکانی باڵەکایەتی و برادۆست لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، هەروەها لە بناری قەندیل-یش زیانی ماددیی بەهاوڵاتیان گەیاندووە و زیانی بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان گەیاندووە.
بەپێی وتەی محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بۆ ڕۆژنیوز، زۆری باران بووە بەهۆی داڕمانی پردی نێوان گوندەکانی دۆڵی شارۆشی بناری قەندیل و بڕینی هاتووچۆی 12 گوند بچرا.
هەر لەو سنوورەدا، دوو ئۆتۆمبێل و 12 خانووی گوندی قرناقە ژێرئاو کەتوون، هەروەها هێلی کارەبای سەرجەم گوندەکانی بناری قەندیل بچراون.
هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل، لەسەر چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان، وتی: چاککردن و کردنەوەی ڕێگای گوندەکانی دۆڵی شارۆش لە توانای شارەوانی بناری قەندیل دا نییە، بۆیە لە ئێستادا لە سەر خەتین لەگەڵ لایەنی پیوەندیدار، لیژنەیەکیش پێکدێنین بۆ زیان بەرکەوتووانی لافەوەکەوە.
هەروەها زیانێکی زۆر بەر ڕەزو باخ و هەنگەوانەکانی سنوورەکە کەوتووە.
هاوکات لە سنووری #سیدەکان#، لافاو بووە بەهۆی ڕووخانی پردی نێوان سیدەکان – مەیدان، هاوکات کارەبای نیوان #سۆران# –سیدەکانیش پچڕاوە.[1]
#26-10-2018#