یەک لە شارۆچکەکانی پارێزگای #قەرس#ی باکووری کوردستانە. 31کم لە قەرسەوە دوورە. ساڵی 1957 کراوە بە ناوچەی کارگێڕی، لەسەر ڕێگای حەسنیە، لە نێوان #ئەرزەڕوم# و قەرسدایە.
ساڵی 1920 تورکیا داگیری دەکات. فەلەی ناوچەکە هەموویان لەناو بران دێر و شوێنەکانیان هەموو وێرانکران و تاڵانکران.
ئێستا دانیشتوانەکەی بەتەنیا هەمووی کوردن. 52 گوند سەربە سەلیمە.
ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی سەلیم بەپێی ئاماری ساڵی 2000 (5.110)کەسە.
ئابووری ناوچەکە لەسەر چاندنی دانەوێڵە و هەنگ بەخێوکردنە کە لە ناوچەکە 6.000 بنکەی هەنگ بەخێوکردنی هەیە
دانیشتوانەکەی بە شێوەزاری کرمانجی سەروو قسە دەکەن، لە ڕووی ئاینزاوە هەموو سوونەن.