داری بێ بەر بۆ بڕين باشە
دارودرەخت ئەگەر سروشتی و خۆڕسک نەبن پێويستە بەرداربن، چونکە دارودەوەنی خۆرسکيانە بۆ هاوسەنگی ژينگە هاتونەتە کايەوە، بەڵام ئه و جوتيارەی بەدەستەکانی خۆی نەمامێک دەڕوێنێ بە هيوای ئەوەی پاش خزمەتکردن و ئاودان و کێڵانی خاکەکەی درەختێکی بەرداری بەرهەمداری بۆ بێتە کايەوە هەم لەبەرەکەی بخوات و هەميش بيفرۆشێت، ئينجا هەندێجار ڕێک دەکەوێت لەنێو نەمامە چێنراوەکان لەچەند بنەدارێک بنێک يان دوان و سيان بێ بەر و(زڕ)دەردەچن و هەر گەڵاو چڵيان سەوز و گەورە دەبێت بەبێ ئەوەی بەرهەمێکيان هەبێت و خاکەکەش داگيردەکەن و ئاوێتە و پەين و پێکهاتە ئەنداميەکان و پرۆتينيش لەرووەکەکانيتر دەبن و هيچ سودێکيش ناگەيەنن بۆ جوتيارەکان دوای چاوەڕوانی ساڵێک بۆ دووان دوای دڵنيابوون لە بێ بەرييەکەی بێ دوو دڵی هەڵدەستێت دەيبرێتەوە و نەمامی تری لەشوێنەکەی دەڕوێنێتەوە، هەندێجار لە نێوان مرۆڤەکانيش مرۆڤ هەيە وەک ئه و دارودرختە چێنراوەی بێ بەروبومە و هيچ بەرهەمێکی ديار نی يە و کورد ووتەنی ئەوپەڕی بێ کەڵکە جگە لەوەی بەرهەمی نی يە هيچ سێبەرێکيشی بۆ خەڵک و دەوروبەرەکەی نی يە بۆيە بە درکە وکينايە و دەربڕينەوە لە کوردەواری به و کەسانە دەوترێت(داری بێ بەر بۆ بڕين باشە).
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 5,639 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!