لە زاری خۆیەوە:
ناوی تەواوم(عەلی محەمەد ئەمین محەمەد) ە.
لە سالی 1971 لە گوندی (#کەلۆش#) ی #قەرەداغ# لەدایک بووم لە خێزانێکی جوتیارو زەحمرتکێش و نەخوێندەوار.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییم لە #دەربەندیخان# تەواو کردووە.
دەرچوی پەیمانگای تەکنیکی #کەرکووک#م بۆ سالی خوێندنی1992/ 1993.
لەسالی 1994- 1996 مامۆستا بووم لە قوتابخانەی (شاری شارن) لە ئۆردوگای زۆرەمیللی سەرکەوتن (نەسر).
سالی 1997 کوردستانم جێ هێشت بەرەو هەندەران و لە ولاتی بەریتانیا نیشتەجێ بووم لە شاری (بێرمینگهام)
سالی 2006 گەرامەوە کوردستان و لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان بووم بە فەرمانبەر
ئێستا لە ئامادەیی بانی خێلانم
خێزاندارم و خاوەنی سێ جگەرگۆشەم بە ناوەکانی(شکسپیر، تیشکۆ، شاد)
لە سالی 1988 وە دەستی نوسینم هەیە.
ئەندامی #یانەی شیعری هایکوی کوردی#یە.
ناوی کتێبە چاپکراوەکانم:
1/ گوڵەهایکو و شیعرەمێلاقەییەکانم—2020
2/ هایکووە پایزییەکانم—2020
3/ قەفەس لەباخچەەکەی دڵما—2020
4/ کاتێک عەشقت دەبێتە گڕی جەستەم —2021
5/ هایکووە مروارییەکانم —2021