$باکووری کوردستان$
- دادگای دەوڵەتی تورک لە مەلەتی سزای 14 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردنی بەسەر #گوڵتان کشاناک# و سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر #سەباحەت تونجەل# دا سەپاند.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182372/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چالاکیی پشتیوانیکردن لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چالاکیی پشتیوانیکردن لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- دەیان چالاکوان و هاووڵاتیی و پەرلەمانتارانی #هەدەپە# سەمرا گیوزەل، ڕەمزییە تۆسون و حوسێن کاچماز لەگەڵ پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری #ئامەد# فلیز بولتەکین لە بەردەم ماڵی #لەیلا گیوڤەن# لە ئامەد کۆبوونەوە و ویستیان ڕێپێوانێکیش ئەنجام بدەن. پۆلیسی دەوڵەتی تورک گەمارۆی چالاکوانانی دا و ڕێگای نەدا ڕێپێوانەکە ئەنجام بدەن و بە چالاکوانانیان ڕاگەیاندبوو، جگە لە چەپڵە ئەگەر تیلیلی و فیکە لێ بدەن، دەست لە گردبوونەوەکەش وەردەدەن، هاووڵاتییانیش بە چەپەڵە سەرنجێکی زۆریان ڕاکێشایە سەر مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن.[1]
- لە شاری #وان# بە ڕێپێوان و ڕاگەیەنراوێک سیاسەتی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ئیدانە کرا و ئاماژە بۆ ئەوە کرا، کە تا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان نەشکێت، وڵات ئازادیی بە خۆیەوە نابینێت.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەک بە ناوی جەواد کەریمی تەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندی تەختان سەر بە شاری دیهلۆڕان، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.[6]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی عۆسمان کلاوگیز، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک گوندی نێروانی شاری #بانە#، بریندار کرا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182372/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حەمید پەروازە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=حەمید پەروازە=KTML_ImageCaption_End=
- لاوێکی کورد بە ناوی''حەمید پەروازە تەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندینێی سەر بە شاری #مەریوان#، دوای 90 ڕۆژ دەسبەسەری لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی #سنە# و دوو هەفتە لە بەندیخانەی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، تا بەڕێوەچوونی کاتی دادگاییەکەی، ئازاد کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر#، لە گەڕەکی هەولێری نوێ، شەڕە تەقەیەکی زۆر لەنێوان چەند بنەماڵەیەکدا ڕوویداوە. بەڵام هیچ کەسێک بەهۆی ئەو تەقەوە گیانی لەدەستنەداوە. پاشتر پۆلیس ڕایگەیاند، شەڕەکە لەسەر کتێبێک بووە.[2]
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ #وەزارەتی ڕۆشنبیری# هەرێم و چەند ڕێکخراوێکدا، یاداشتێکیان ئاڕاستەی پەرلەمان کردوە بۆ قەدەغەکردنی دراما تورکییەکان. دەشڵێت: بەڵێنمان پێدراوە بڕیارەکە سەد لە سەد جێبەجێدەکرێت.[3]
- لە #شیلادزێ# کۆبوونەوەیەک لە دژی بوونی #پەکەکە# لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. میدیاکانی نزیک لە پەکەکە دەڵێن: ئەم کۆبوونەوەیە بە زۆری پارتی و میتی تورکی بووە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182372/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-02-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-02-2019=KTML_ImageCaption_End=
- سەرۆکی بەشی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ماوەیەکە نەخۆشی زەردوویی لە هەولێر سەریهەڵداوەتەوە، بەوهۆیەوە هاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر دەبن، دەشڵێت: لە 2019 چەند حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.[3]
- لە شاری #کەرکووک# ساڵیادی شەهیدبوونی، گەریلا لەیلا والی ناسراو بە شەهید #ڤیان سۆران# لە مەراسیمێکدا بەشکۆوە کرایەوە.[5]
- نوسینگەی ڕاگەیاندنی وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: ئه و هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە گوایە یەکێتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی هەڵپەساردووه و ئاخۆ پارتی بەبێ یەکێتی دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت ئەم جۆرە قسانە دوورە لە ڕاستییەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە #منبج# لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تەقینەوەیەک ڕوویدا. ئاماژ بەوەشکراوە، ئەو ئۆتۆمبێلە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی مامۆستایان بووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەکە لەسەر ڕێگای باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕوویداوە. لەو تەقینەوەیەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراو و مامۆستاکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل- کورد #داود باغستانی#-یان لە شاری ئەدەنە لەگەڵ دوو کەسی دیکە دەستگیرکرد.[3]
- تۆماس هامربەر، جێگری سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید، لە پەیامێکدا پێشنیاری کاندیدکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، کرد بۆ ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت.[5]
- تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: وڵاتەکەی تاقیکردنەوەیەکی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە بۆ هەڵدانی موشەکێکی تازەی کیشوەربڕ کە مەوداکەی زیاتر لە 1350 کیلۆمەترە.[3]
- تەرمی سێ منداڵی کورد کە دانیشتووی پارێزگای هەولێرن لەئاوی نێوان تورکیا- یۆنان دەرهێنرانەوە.[4]