تا مانگا لەدەرەوە بێت کەڵەگا جەژنيەتی
دەوترێت(تا ئه و بايە له و کونەوە بێت) ئەمەش بەکارهاتووە(کەڵەگا) لەبەر خورتی و بەهێزی کەم مرۆڤ هەيە بتوانێ بەرزەفت و ڕامی بکات يان کورد وتەنی(باری بێنێ) هەر لەبەر ئەمەشە ئەگەر پياوێک بەکاربێت و ياساو ڕێساکانی ژيان پەيڕه و نەکات و بەئارەزووی خۆی بجوڵێتەوە ئەوا پێی دەوترێت گەڵەگا و بە گەڵەگايی دەخوڵێتەوە، ئينجا ئەگەر مانگا بەديار و لە دەرەوە بێت دەبێتە جەژنی گا چونکە پيشەی خۆيەتی کەڵەگايی و هەر لەبەر خاتری مانگاشە بووە کەڵەگايی خۆی دەکات، لەزۆر بوار دەتوانرێت ئەم ئيديۆمە بەکاربێت هەم مانگا و گايەل هەميش ژن و کچ کە پياوێک يان کوڕێک دەخەنە داوەوە ئه و زاراوە و ئيديۆمەيان بۆ بەکاردێت(تا مانگا لەدەرەوە بێت کەڵەگا جەژنيەتی).
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 3,652 dəfə baxılıb