سەرما ئاگر نازانێ
ئەمە قسەی سەيد ئەحمەدی ساتوقەڵايی-تەقتەق بووە باب و باپيری بە مەلايەتی هاتونەتە ئەم گوندە قسەی نەستەقی زۆرە، يەکێک له و قسانەی بووە بە ئيديۆم لە سنوری شارەدێی تەقتەق و دەوترێتەوە(سەرما ئاگر نازانێ) سولێمان تەهای شەوگێڕی کە لە تەقتەق نيشتەجێ يە ووتی: جارێک لەجاران سەيد ئەحمەدی ساتوقەڵام بەميوانی لەگەڵ خۆم بردەوە، شه و ووتم ئەوە سۆپا-ش پێ يە، داگيرسايە تا بەيانی خەمت نەبێت، ئەويش ووتی سولێمان هەندێک جاجم و لێفەم بۆ بێنە سەرما ئاگر و سۆپا نازانێ، کورديش ووتويەتی(سەرما دزە) ئەم وتەيە بووە بە ئيديۆم واتە سەرما و سۆڵە کاری خۆی دەکات و نابێت بەرامبەر سەرما بێ خەم بيت چونکە سەرما ئاگری نازانێ يان ناپرسێ بۆيە زستانان دەبێت مرۆڤ خۆی گەرم داپۆشێت.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,508 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!