لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە. [1]
مانگەشە سەرلەئێوارە دیارە؛ مانگەشەو لە ئێوارەوە دیارە
مانگەشەو:شەوێکە کە سەرزەوی تێدا ڕووناک بێ بەتیشکی مانگ.
ئێوارە: کاتی ڕۆژئاوا (
فەرهەنگی خاڵفەرهەنگی خاڵ)
پەندێکی کوردییە مەبەستی لەوەیە کە ئەنجامی کارەکان لە سەرەتاوە دیارن.
بە شێوازی تریش ئەم پەندە بۆ هەمان مەبەست وتراوە:
#تاریکی مانگ سەرلەئێوارە دیارە#
#تاریکی شەو سەرلەئێوارە دیارە#
ڕووناکی مانگ سەرلەئێوارە دیارە
پیرەمێردپیرەمێردی شاعیریش ئەم پەندەی کردووە بە هۆنراوە دەڵێت:
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
ئەڵێن خاکەکەی بەدە ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
کوا میراتی کەر بۆ کەمتیارە؟
لە بێکارییە ئەم کاروبارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە