ڕێباز مستەفا
نووسینی: بۆزورگی عەلەوی
چاپی یەکەم:2016، هەولێر، چاپخانەی شەهاب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم کتێبەی گەورە نووسەری ئێران بۆزۆرگی عەلەوی، بریتییە لە سێ کورتە چیرۆک. چیرۆکی یەکەمی ئەم کۆمەڵەیە، باس لە سەردەمی پەلامارەکانی لەشکری عەرەب بۆ سەر کوردستان و ئێران و ئەو نەهامەتی و کوشت و کوشتارە دەکات، کە خەڵکی ناوچەکە لەسەر دەستی ئەو لەشکرەوە تووشی بووە، دیمەنێک نیشان دەدات، کە دوای زیاتر لە هەزاروچوار سەد ساڵ، جارێکی دیکە لە شنگالدا دووبارە بووەوە.
چیرۆکی دووەمیش، مێژووی سەردەمێکی دواتری ناوچەی ئێران و ئەو بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەیەمان بۆ دەگێڕێتەوە، کە خەڵکەکە لە بەرامبەر خەلیفەی بەغدادا نواندوویانە و تێکەڵکێشی کردووە لەگەڵ بیروباوەڕی دواکەوتووانەی خەڵکەکە و بڵاوبوونەوەی پەتایەک، کە وەک نیشانەیەک بۆ ناکۆکی و دواکەوتوویی خەڵکەکە لە بەرامبەر دوژمنە ڕاستەقینەکەیدا ئاماژەی پێدراوە.
چیرۆکی سێیەمیش، هیی سەردەمێکی دواتری تێکۆشان و فیداکارییەکانی خەڵکی ئێرانە لە بەرامبەر ستەمی دەسەڵاتداران.
ئەم سێ چیرۆکەی عەلەوی هەر یەکەیان هیی سەردەمێکی مێژوویی ناوچەکەیە و نووسەر بە شێوەیەکی زۆر هۆشیارانە بە دوای یەکدا هێناونی و لەهەر چیرۆکێدا سەردەمەکە و ئەو هەموو ستەم و بێدایەی هەبووە و خۆڕاگری و بەرخۆدانەکانی بەرجەستە کردووە.
هیوادارم بمتوانی بێت خزمەتێک بە کتێبخانە و خوێنەری خۆشەویستی کورد بکەم.