ناوی کتێب : موسوڵمانان و جێگرەوەی شارستانی
ناوی نوسەر/وەرگێر: حەیدەر عەبدولکەریم ئەلغەدیر/ یاسین ئەحمەد زەنگەنە
زنجیرە : 12
ژمارەی لاپەرە : 52
ساڵی چاپ : 2010
نووسەر لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە ئاماژەی زۆر هەیە، دەیسەلمێنێ کە هێڵی بەیانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا بەرەو لێژبوونەوە دەڕوات، گەواهی و بەڵگەی زۆر هەیە کە خۆری شارستانیەتی ڕۆژئاوا بەرەو ئاوابوونە، توانای زۆری لەدەست داوە بۆ ڕازیکردنی نەوەکانی، سەرەڕای گەلانی تر، بە کەڵک و سوودی شارستانیەتەکە و بەردەوامبوونی.
هەموو ئەمانە وا دەکات پرسیارکردن لە جێگرەوە، پرسیارێکی پێویست و پێداگیریی لێ بکرێت، وەک دەردەکەوێت –تا ئێستا- جێگرەوەی پاڵێوراو کە زیاتر چانسی بۆ سەرکردایەتیکردنی مرۆڤایەتی لە خولێکی نوێی شارستانێتیدا هەبێت، مسوڵمانانن. بەهیوای ئەوەی پشتیوان بە خوا، مسوڵمانان ئەرکە شکۆدار و مەزنەکەی کە چاوەڕێیان دەکات، جێبەجێ بکەن و بەرز بنەوە بۆ ئەو ئاستە و مەرجە بابەتییەکان بەدەست بێنن, بۆیە نووسەر چەند مەرجێک دادەنێت بۆ جێگرتنەوەی شارستانی کە جێگەی کارکردن لەسەریان و بەرجەستەکردنیانن لەلایەن تاک و کۆمەڵگە ئیسلامییەکان.
بڵاوکار: سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوە & پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی [1]
Kitab oxuyun: موسوڵمانان و جێگرەوەی شارستانی
Yükləmələrin ümumi sayı:
323 dəfə
Kitablarınız sizin icazənizlə yüklənməyibsə, bizimlə əlaqə saxlamağı xahiş edirik.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,205 dəfə baxılıb