ناوی کتێب : قەیرانی ویست و ویژدانی موسوڵمان: ڕەهەندی ونبووی پڕۆژەی چاکسازی ئوممەت، تێڕوانینێکی ئیسلامی سەردەمیانە بۆ چاکسازی لە پەروەردەو ڕۆشنبیریدا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / د. کاوە فەرەج سەعدون- عومەر تۆفیق خەتات
زنجیرە :5
ژمارەی لاپەرە :.38
ساڵی چاپ : 2008
کورتەیەک دەربارەی:
ئەم کتێبە، ئەو ئامرازە مەنەەجی و ڕۆشنبیرییە پێویستانە ڕوون دەکاتەوە، کە پێویستن بۆ چاکسازیی پەروەردەیی, گرنگترین بنەماکانی ئەم چاکسازییەش و سەرەتاکانی ڕۆشن دەکاتەوە, هەروەها سەرنجمان ڕادەکێشێت بۆ دەزگای خێزان و ڕۆڵە میحوەرییە فیترییەکەی (خۆڕسکەکەی) کە وەک کاری سویچی ئیشپێکردن وایە، لە پڕۆسەی بەدیەێنانی چاکسازیی پەروەردەیی و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و شارستانیدا. ئەم کتێبەدەیەوێت تیشک بخاتەسەر قەیرانی مەزنی تاکی موسوڵمان، ئەویش قەیرانی ویست ویژدانە و لەبەشی یەکەمی کتێبەکەدا بەوردی کێشەکەدەخاتەڕوو، لە بەشی دووەمدا هەوڵ دەدات نەخۆشییەکە دیاری بکات کەلەتێکچوونی بوارەکانی تێگەیشتنی گشتی و لایەنی پرۆگرامی و چەمکەکان بەگشتی و تێکچوونی وتار و گوتار و بڵاوبوونەوەی عەقڵیەتی پڕوپووچ و چەواشەکاری و خورافەو زیادبوونی دەمارگیریی ئایینی و مەزەەبی و ڕەگەزپەرستیدا خۆی دەبینێتەوە. پاشان لە بەشی سێیەمدا؛ نووسەر ەەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەم قەیرانەدەدات و منداڵ دەکاتەنوقتەی دەرچوون بۆ ڕاستکردنەوەی قەیرانەکانی ئوممەت و دانای میکانیزمی پەروەردەیی ڕەسەن و فرەڕەەەند، نەوەیەکی بیر تەندروستمان بۆ بەرەەم دێنێت. لە بەشی چوارەم و کۆتاییدا، نووسەر بابەتەکەی چڕ دەکاتەوە لەوەدا کەبنیاتنانی منداڵێتی منداڵ چارەسەری بنەڕەتییەبۆ چارەسەری قەیرانەکانی ئوممەت، بەتایبەت قەیرانی ئیرادە و ویژدانی تاکی موسوڵمان و تیایدا چەندین ڕێکار و نموونەی بەرجەستەدەخاتەڕوو. [1]
Kitab oxuyun: قەیرانی ویست و ویژدانی موسوڵمان
Yükləmələrin ümumi sayı:
235 dəfə
Kitablarınız sizin icazənizlə yüklənməyibsə, bizimlə əlaqə saxlamağı xahiş edirik.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 929 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!