بە پێ ڕاپۆرتی ئۆپیک بڕی یەدەگی نەوتی جیهانی دەگاتە یەک تریلۆن و نیو بەرمیل، بەگوێرەی ئامارەکەی ئۆپیک عێڕاق لە پلەی پێنجەمی یەدەکی نەوتدایە لە جیهان، لەدوای ڤەنزویلاو، سعودیەو کەندا و ئێران دێت.
بە گوێرەی ڕاپۆتی ئاژانسی جیهانی وزەی لە عێڕاقدا نزیکی 150 ملیار بەرمیل نەوت یەدەگ بوونی هەیە، هەرێمی کوردستان خاوەنی پتر 45 ملیار نەوتی یەدەگی عێراقە واتا نزیکی بەرێژەی 30%
ئەگەر سەیری ڕێژەی نەوت یەدەگی هەرێمی کوردستان بکەین وەک وڵاتێکی وسەربەخۆ، ئەوە هەرێمی کوردستان لە پلەی دەیەمدایە، واتا لە دوای وڵاتی لیبیا دێت ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتێکی گەورەی وەکو ڕووسیا لە پلەی هەشتەمدایە و ئەمریکا لە پلەی چواردەیەمدایە. بەمەش هەرێمی کوردستان کوردستان دەبێتە دەیەم وڵات لە جیهاندا بۆ خاوەن یەدەکی نەوتە.
هەرچی پەیوەندی بە یەدەگی غازەوە هەیە غاز 126 تریلۆن مەتری سێجا هەرێمی کوردستان 6 تریلۆن سێجا یەدەگی غازی هەیە
بە پێی ڕاپۆرتێکی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی نەوتی یەدەگی هەرێمی کوردستان بە بڕی 45 ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێنێت، لەسەدەی داهاتووشدا نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو نابێت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی دەمێنێتەوە.
هەروەها ئەو نهێنیەیە کە کۆمپانیای گەورەکانی جیهان وەک شیڤرۆن و ئیکسۆن مۆبیل وکازپرۆم ئەوانی دیکە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن لە پیشە سازی نەوتدا.
فاناشەل تایمز ئاماژە بەوە دەکات لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نەوت زۆر نزیکە لە سەر ڕووی زەوی، بەمەش دەرهێنانی زۆر ئاسان دەبێت
بەپێ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کەعێڕاق لە ساڵی 2030 دەبێتە دووەم گەورەترین وڵات بۆ هەناردەکردنی نەوت لە دوا ی سعودییە عەرەبییە.
ئەم داتایانە گرنگی هەرێمی کوردستان لە نەخشەی وزەی جیهان دەردەخات، پێگەی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیییە نێو دەوڵەتییەکان بەهێزتر دەکات.[1]
#25-08-2019#