$باشووری کوردستان$
- #مەسعود بارزانی# لە تویتێکدا بە تڕەمپ دەڵێت: بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بۆ ئاگاداریی جەنابت: گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر. خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370389/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 09-10-2019، خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 09-10-2019، خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە=KTML_ImageCaption_End=
- #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ (#ئایدن مەعروف#) وەزیری هەرێم دەرکرد و لەمەرسومەکەدا ناوی وەک (وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان) دیاریکردووە و لەمەودوا دەستبەکارەکانی دەکات. هەربەپێی مەرسومەکە کارەکانی وەزیری ناوبراو تایبەت دەبێت بە بەدواداچوون و ئاگاداربوون لەکێشە و پرسەکانی تایبەت بە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە# - QSD) لەبارەی جمووجۆڵەکانی سەربازی دەوڵەتی تورک کە هەڕەشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. قەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەی کرد، جمووجۆڵی سوپای تورک و زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە دەگەنە دەستمان نیشانی دەدات دەولەتی تورک و گروپە چەتەکانی بەنیازن هێرشێکی فراوان ئەنجام بدەن.[1]
- بەرەبەیانی ئەمرۆ، لە شارەی ڕەققە، چەکدارەکانی #داعش# لەناکاو هێرشیان کردووەتە سەر چوار خاڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات.[2]
- لەگەڵ دەستپێکردنی جوڵەی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرێتی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەباشی گشتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی مشرەفای سەرێکانی بۆردومان دەکات.[1]
- بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، دەروازەی سێمالکا لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان داخرا.[4]
- هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هێرشی تورکیادا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 25 فڕۆکەی جەنگیی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆئاوای کوردستان بۆردومان دەکەن.[4]
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (#هەسەدە#) بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئۆپراسیۆنەکانی دژی تیرۆرستانی داعش وەستاند.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەخرەدین ئاڵتون بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا و لە گەڵ سوپای سوریای ئازاد بەمنزیکانە دەپەڕێتەوە سنوری تورکیا-سوریا.[2]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# لە توویتێکدا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا پێکەوە لەگەڵ سوپای میللی سووریا ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی یان لە دژی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە/#یەپەگە# و داعش لە باکووری سووریا دەستپێکرد.[5]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری توانیویانە لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری عێراق 9 چەکداری #پەکەکە# بکوژن. لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاند، ئه و چەکدارانە لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر خواکوڕک و حەفتانین لە باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) کوژراوون.[4]
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فرانسا لە کۆشکی ئیلیزە، ماکارۆن لەگەل ئیلهام ئەحمەد دانیشتووە و ئەوەی خستووتە ڕوو کە لە ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورکیادا دەوڵەتی فەرانسا هەلوێست نیشان دەدات. سەرچاوەکانی نزیک لە سەرۆک کۆماری فەرانسا وتیان، ئەوەی کە ئاشکرایە فەرانسا لەگەل قەسەدە دایە. بۆئەوەی کە یەکێک لە هاوکارە گرینگەکانی ئێمە بوون لە دژی داعش.[1]
- ڕێس ڤان هۆلین، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی دەمی هەڕەشەی لە ئەنقەرە کرد و گوتی: دەبێت تورکیا باجی ئه و هێرشەی بداتەوە، کە بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکردووە.[4]
- یەکێتی ئەوروپا داوا لە #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا ڕابگرێت و لەناوچەکەش بکشێتەوە.[6]
- سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو غەیت بێزاری و ناڕەزایی خۆی لەبەرامبەر خۆئامادەکردنی تورکیا بۆ هێرش و بەرپاکردنی شەڕ لەناو خاکی سوریا دەربڕیی.[6]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.[4]
- عێراق، سعوودیە، ئیمارات، میسر و بەحرەین ئیدانەی هێرشەکەی تورکیا دەکەن بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.[3]