$باشووری کوردستان$
- وەک هەڵوێست وەرگرتن لە دژی لەشکرکێشی و پەلاماری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 14 حیزب و لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا ڕۆژی شەممە لە بەردەم بارەگای #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر# خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشی داگیرکەری تورک بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە و سەرچاوەکان باس لە ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس دەکەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370390/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نەخشەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورک و چەتەکانی و بەرپەرچی شەڕڤانان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەخشەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورک و چەتەکانی و بەرپەرچی شەڕڤانان=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا هێرشی کردەسەر خاڵە سنووریەکانی سەرێ کانی، دوای شەڕ و پێکدادان #هەسەدە# هێرشەکەی تێکشکاند.[1]
- ڕاگەیاندنەکانی هەسەدە باس لە کوژرانی دەیان چەتەی داگیرکەری تورک و سووتاندنی چەندین تانک و زرێپۆشی تورک دەکەن. لەبەرامبەریشدا ڕاگەیاندنەکانی تورک باسی کوژرانی زۆرتر لە 100 #شەڕڤان# و داگیرکردنی 7 گوندی ڕۆژاوا دەکەن.[1]
- تەقینەوەیەک لە بارەگای بەرەی شامیە-ی سەربە سوپای تورک لە #عەفرین# ڕوویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەتە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- =KTML_Mark_Begin=تڕەمپ ڕایگەیاند: ئێمە یەکێک له و سێ بژاردەمان لەبەردەستە، یان ناردنی هەزاران سەرباز و بردنەوەی سەربازییانە، گورزی دارایی و سەپاندنی سزا، یان نێوەندگیریکردن لە نێوان و کورد و تورکیا بۆ گەیشتن ڕێککەوتن=KTML_Mark_End=
- جگە لە قەتەر، زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان لەدژی داگیرکاریی تورکن لە ڕۆژاوای کوردستان.[1]
- بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستوەردانی سەربازیی تورکیای دژی هێزە کوردییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا مەحکوم کرد و هۆشداریی دا لە بەرامبەر ئەگەری پاکتاوی ڕەگەزی.[1]
- #ئەردۆغان# ڕایگەیاند: ئەگەر حکومەتەکانی ئەوروپا ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە لە سوریا بە داگیرکاری ناوبنێن، ئەوا دەرگا بۆ پەنابەرەکان دەکەینەوە و بچنە ناو ئەوروپاوە.[1]
- بەهۆی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا، نرخی لیرەی تورکی دابەزی.[1]