ڕێباز فاوندەیشن خولێکی هۆشیاری لەبارەی شێژپەنجەی مەمک بۆ دانیشتوانی چەند گوندێکی ناوچەی #گەرمیان# کردووە. خولەکە لە بەرواری 16 ی مایسی 2018 دەستپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت. بەشداربووان لەڕێگەی پزیشکێکی شارەزاوە ناسێنران بە چۆنێتی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و هۆکار و سەرهەڵدانی و پشکنینی جەستەیی سەرەتایش بۆ ئەگەری هەبوونی ئەو نەخۆشییە بۆ بەشێک لە بەشداربووان ئەنجامدا. هاوکات، ڕێباز فاوندەیشن پاکیجێکیشی وەک دیاری بەخشییە هەر یەک لە بەشداربووان کە خۆی لە بڵاوکراوەیەکی ڕێکخراوەکەدا لەبارەی نەخۆشییەکە و لەچکێک و بۆنێکدا بینییەوە. بە گشتی، 80 ژنی ئەو چەند گوندە سودمەندی ڕاستەوخۆی خولەکە بوون[1].
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,669 dəfə baxılıb