ناوی نووسەر: ئیبراهیم فەتاح
زنجیرە :16
ژمارەی لاپەرە : 106
ساڵی چاپ : 2011
ئەم کتێبە کە لەبەر دەستتایە، سەرەتایەکی پێویست و دەستپێکێکی سەرەکییە بۆ بابەتی گەشەپێدان لە گشت زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دیدێکی ئیسلامییانەوە، لە بەر ئەوەی ناکۆکیی نێوان پەیڕەوی ئیسلام و پەیڕەوی دانراوی سەردەم تەنها جیاوازی لە ڕووخسار و ئامرازەکان نییە، بەڵکوو لە بنەڕەتدا جیاوازییە لە سەرچاوە و دەستپێک و ئامانجدا، ڕاستر بڵێین ناکۆکییە لە خودی فەلسەفەی زانست و بنەماکانی و ئامانجەکان و بیردۆزەکانی. ئەم نامیلکەیە لەگەڵ بچووکیدا، کۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ دەخاتە ڕوو. لە بەشی یەکەمیدا باس لە فەلسەفەی گەشەپێدان دەکات بە دیدیکی ئیسلامییانەی ڕەسەن و بنەماکانی دەخاتە ڕوو و ناساندنی بۆ دەکات، لە بەشی دووەمدا کار لەسەر شکاندنی گەمارۆی هزری دەکات لە بوارە بنەمادۆزییەکان و فەلسەفە، لە بەشی سێیەمدا باس لە بنەما ئیسلامییەکان دەکات و هەردوو سەرچاوەی قورئان و فەرموودە دەکاتە سەرمەشقی هەڵێنجان لە بوارەکانی کەشەسەندنی مرۆییدا، لە بەشی چوارەم و کۆتاییدا کار لەسەر زانستە ئیسلامییەکان دەکات بۆ بنەمادۆزی لەم بوارەدا. [1]
Kitab oxuyun: تەدلیس لای زانایانی حەدیس
Yükləmələrin ümumi sayı:
341 dəfə
Kitablarınız sizin icazənizlə yüklənməyibsə, bizimlə əlaqə saxlamağı xahiş edirik.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,163 dəfə baxılıb