بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەفراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پیرۆزبایی لەسەرجەم مسوڵمانانی عیراق و کوردستان دەکەم.
لەپەروەردگاری مەزن داواکارم ڕۆژو تاعەتی هەموولایەکمان قبوڵ بفەرمووێت و هەموو لایەکمان لەپەتای کۆرۆنا پارێزراو بکات، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و زاڵبون بەسەرئه و قەیرانانەی کە جیهان بەگشتی و عیراق و کوردستان بەتایبەتی پێیدا تێپەڕدەبێت. جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیواخوازم لەماوەی ڕۆژانی جەژندا زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بین و سوپاسگوزاری هەموو ئه و کەسایەتی و لایەنانەبین کەلەڕۆژانی جەژندا بەئەرکی خۆیان هەڵدەستن بۆپاراستنی ژیانی هاووڵاتییان هەتا پێکەوە بەتەواوەتی ئەم بارودۆخە سەختە تێدەپەڕێنین..
دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت و هەموو جەژنێکتان پڕبێت لە ئاسودەیی و ئارامی.
دکتۆر جوان ئیحسان فوزی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
#23-05-2020#