کەونار ڕێکخراوێکی کوردستانییە کە لە ساڵی2018 بە مەبەستی زیاتر پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوورەکانی کوردستان لە شاری #هەولێر# دامەزرا.
ئەم ڕێکخراوە کە لەلایەن #سارا سەردار# حەمە بە هاوکاری و ڕاوێژ و هاوبەشی کەسانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموون لە کاری شوێنەواری و ڕێکخراوەیی دامەزراوە. وەک یەکەم چالاکی لە ساڵی 2019 هەستا بە ڕاگەیاندن وجێبەجێ کردنی پرۆژەی چیرۆکی شوێنەوارەکان کە بەهەماهەنگی لەگەڵ چوار باخچەی منداڵان لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.
ئەم پرۆژەیە کە نزیکەی مانگێک بەردەوام بوو، سەرەتا بە ناساندنی چەمک و مانای وشەی شوێنەوار بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک کەرەستەی دەستکرد بە تایبەت نموونەی بچوککراوی شوێنەواری دەستی پێکردووە و دواتر بە وێنەکێشان لە لایەن منداڵان بە پێی تێگەیشتنیان لە بابەتەکە و لەکۆتاییدا کردنەوەی پیشانگایەک
بۆ وێنە هەڵبژێردراوەکان و گێڕانەوەی چیرۆکی شوینەوارەکان لە لایەن منداڵان کۆتایی پێهات.
دووەم پرۆژەی ڕێکخراوی کەونار ڕێکخستن و سازدانی پانێڵێک بوو بۆ بەرپرسە شوێنەوارییەکان، کە هاوکات بوو لە گەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت لە ساڵی 2019، بۆ تیشک خستنە سەر کێشەکانی بواری شوێنەواری و دۆزینەوەی ڕێگەچارە.
سێیەم پرۆژەی کەونار کە هەروەک پرۆژەکانی دیکە بۆ یەکەمجار بوو لە کوردستان ئەنجام بدرێت ڕێکخستنی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە بۆ شوێنەوارناسانی شاری هەولێر بوو لە ژێر درووشمی پاراستن و تەندرووستی زیاتر بۆ شوێنەوارناسان.
لەم پڕۆژەیە کە بە بەشداری کۆمەڵێ شوێنەوارناسی شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە تیایدا باس لە مەترسییە سروشتییەکان و مرۆییەکان بۆ شوێنەوارناسان لە کاتی کارکردن کرا، بە هاوکاری دەزگای مین و بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر بەرێوەچوو.
رێکخراوی کەونار سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگ و بەربەستەکان خاوەن پرؤژەی نوێیە و هەوڵ بۆ بەردەوامبوون دەدات.[1]