#سەباح عەلی جاف#
فوبیای کۆرۆنا ئەو ترس و شڵەشانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید 19 توشی بەشێک لە ئیمەی مرۆڤ بووە و دەبێت، فۆبیای کۆرۆنا ڕاستی من بە سێبەری ئەم نەخۆشیەی دادانێم کە پیش تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێک لە ئێمە توشی دەبین، سێبەری کۆڤید 19 ماکەکانی هیچی کەمتر نین لە پەتای کۆرۆنا.
هۆکاری بڵاوبوونەوەی فۆبیای کۆرۆنا پڕۆپاگەندە و ڕاگەیاندنی نابەرپرس و خراپ مامەڵە کردنە لەگەڵ سوسیال میدیا، کێشمەکێشی سیاسی ناتەندروست ڕەنگە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی فۆبیای کۆرنا بن و زیادی بکەن.
فۆبیای کۆرۆنا وەک ووتم سێبەری کۆڤید 19 دەتوانین بەنەخۆشی و پەتایەکی تری دابنێین کە نیشانەی لەزۆربەمان هەیە، نیشانەکانی فۆبیای کۆرۆنا سەرەتاکەی بەو ترسە دەست پێ دەکا کە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری مرۆڤ دەکا، نیشانەیەکی تر بۆ ئێمەی بەرکەوتە ئەوەیە زۆر گوێ بەهەواڵە نەرێنیەکانی کۆڤید 19 دەدەین وەک مردن و نیشانە خراپەکانی، کەمتر هەواڵە دڵخۆشکەرەکان کاریگەری لەسەرمان دەبێت، نیشانەی تری فۆبیای کۆرۆنا دوو دڵی و قەلەقیە لەوەی ئایا ئەم نەخۆشیە هەیە یان نیە یان دەسکردە یان سروشتی کەهەمدیس ئەم ڕارایە دەبێتە فۆبیای کۆرۆنا.
چارەسەر بۆ کەم کردنەوە و نەمانی فۆبیای کۆرۆنا تەنها و تەنها بڕوا بەخۆبوون و بەهێزییە، من بۆ خۆم بڕوادارم و بڕوام وایە خوای گەورە چارەنوسی هەمووانی دیاری کردووە و پێویست بەو ترسە ناکا، چارەسەری تر گوێگردنە لە ڕێنمایە تەندروستیە ڕاستەقینە زانستییەکان، خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە ژینگەی کۆرۆناویی، سوسیال میدیا بە دروست بەکار بهێنە و گوێ بە هەموو شتێکی نێوی مەدە، فۆبیای کۆرۆنا بەدەستی خۆتە چارەسەری بکەی واتا دەروونی بەهێزی دەوێت نەک چارەسەری پزیشکی.
هەر بۆ وەبیر هێنانەوە وەک دەزانن کۆرۆنا سەرەتا لە یۆهانی چین سەری هەڵدا و بە کۆڤید 19 ناسرا کەلەکۆتای ساڵی 2019 بڵاوبویەوە و ئێستا بووەتە پەتایەکی جیهانی، بەڵام ئێستا لە یۆهان و چین لەژێر کۆنترۆڵ دایە... بۆ...؟، ڕاستی ئاراستەکان بۆ ئەوە دەچن کە کۆڕۆنا لێکەوتەی زۆری بەدوادا بێت و مێژووی مرۆڤایەتی بە ئاراستەی پێش کۆرۆنا و دوای کۆرۆنا دەچێت، فۆبیای کۆرۆنایش یەک لەلێکەوتەکانێتی، بەهیوام هەرێمی کوردستان بە زیان و لێکەوتەی کەمتر لێی ڕزگار بێت و فۆبیاکەی کاتی بێت نەک مزمن.