برای بەڕێزمان شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی
کەسوکارو بنەماڵه و خزمانی کەسنەزانی.
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و دیاری گەلەکەمان و جیهانی یٔیسلامیی حەزرەتی (شێخ محەمەد شێخ عەبدولەکەریم کەسنەزانی) سەرۆک و پێشەوای تەریقەتی قادری کەسنەزانی، کە سەرلەبەیانی یٔەمڕۆ لەوڵاتی یٔەمریکا کۆچی دوایی کرد. پرسه و هاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و لەڕێی یٔێوەشەوە سەرەخۆشی لەسەرجەم موسڵمانان و تێکڕایی موریدو شوێنکەوتوانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین.
شێخ محەمەد دۆستێکی دێرێنی جەنابی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکی یٔایینی و کۆمەڵایەتی گەوره و کاریگەر بووە لەسەر یٔاستی جیهانی یٔیسلامیی، خاوەنی ڕێبازو تەریقەتێکی مرۆڤدۆستانه و کراوەبوو کەلە (92) وڵاتی جیهاندا پێگه و شوێنکەوتووی هەبووە.
بۆ گەلەکەمان مایەی شانازییە شێخ و کەسایەتییەکی واهەڵکەوتوو لە کوردستانی یٔێمەوە تیشکی بیروباوەڕو ڕێبازەکەی بدرەوشێتەوه و ناو و ناوبانگی لەهەموو دونیای یٔیسلامدا ڕەنگبداتەوە.
به و بۆنەیەوە جارێکی تر خەم و پەژارەی خۆمان دووپات دەکەینەوە، و دڵنیاین یٔێوه و نەوەکانی شێخی تەرقەتی قادری کەسنەزانی و شوێنکەوتووانی لەسەرهەمان ڕێبازی یٔیسلامەتی و مرۆیی درێژە بەکاروانەکەی دەدەن و وەک هەمیشە کوردستانەکەمان لانکەی بیروباوەڕی میانڕه و پێکەوە ژیانی یٔایین و ڕێبازەکان دەبێت.
خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و یٔێوەش هەر شادو سەربەرزو سەرکەوتووبن.[1]