دەقی بانگەوازیەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا بەم شێوەیە یە:
بانگەوازیەک بۆ سەرجەم کوردانی دەرەوەی وڵات
هاونیشتمانیان، کوردانی خاوەن ویژدان و ئازادیخواز...
دەوڵەتی فاشی تورکیا بەردەوامە لە هێرش و داگیرکاری و ڕەشەکوژی خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان، دەست لە هیچ بوونێک ناپارێزێت و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و فاشیانە لەپلانە ترسناک و کورد کوژیەکانی بەردەوامە و سرەوتی نیە.
بەداخەوە تا ئێستا هەڵوێستێکی کرداری و توند نابینرێت لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەرامبەر ئەو هەموو داگیرکاری و کوشتار و ڕەشەکوژیەی کە دەوڵەتی فاشی تورکیا دەیکاتە سەر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ئەوە شکاندنی سەروەریی سنورە خاکی و ئاسمانیەکانی دەوڵەتێکی ترە.
هەر بۆیە ئێمە لە بەرێوبەرایەتی کۆمسیەنەکانی باشوری کوردستان لە ئەوروپا، بانگەوازی لەهەموو هاونیشتمانیانی خۆمان و سەرجەم کوردانی دەروەی وڵات دەکەین کە بەشداری لە ناڕەزایەتی و گردبونەوە و چالاکیەکانی دژی داگیرکاری و بێدەنگی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە لە بەردەم سەفارەتەکانی دەوڵەتانی عیراقی و تورکی، بکەن.
کات کاتی شکانی بێدەنگیە، کاتی دەنگ هەڵبڕینە بەڕووی هەموو داگیرکەران و ڕایگشتی جیهان کە پێیان بڵێین، ئێمە تا ئازادی تەواو بەدەست نەهێنین کۆڵنادەین و هەرگیز ئیرادەی ئێمە بە فاشیزم تێک ناشکێت.
بانگەوازیتان ئاڕاستە دەکەین کە بەشداری چالاکیەکانی کۆمسیونەکانی باشور ببن، ڕۆژی هەینی 7/10 /2020 کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەبەردەم باڵوێزخانەکانی عێراق و تورکیا بەڕیوە دەچێت و یاداشتی ناڕەزایەتی پێشکەش دەکرێت.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد- ئەوروپا
کۆمسیونەکانی باشوری کوردستان
08/07/2020[1]