ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە بەم شێوەیەیە:
بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەلکوژی 3ی ئابی 2014، لە 4ی ئابدا بە پێشەنگایەتی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیەکان (پادێ) لە شەنگال کۆنفڕانسێکی فراوانمان ئەنجامدا. کۆنفڕانسەکە بە دروشمی 'ئێزدیەکان بەدوای داهاتووی خۆیاندا دەگەڕێن' بە بەشداری 250 بەشداربووی ئێزدی، لایەنە سیاسیەکان، پێکهاتەکانی شەنگال و میوانەکانی دەرەوە و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسان لە ڕێگەی تەلەکۆنفڕانسەوە ئەنجامدرا.
سەرەتا نوێنەر و وتەبێژانی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە و یەژەشە). قایمقامی شەنگال فەرهاد حامید و ژمارەیەک کەسایەتی و پێشەنگی لایەنە سیاسیەکان وەک خاڵە عەلی، داود جندی، سەید مەحمەد ئەرەجی، سەعید بەتۆش بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
کۆنفڕانسەکە لەسەر سێ قۆناغ ئەنجامدرا
کۆنفڕانسەکە لەسەر سێ قۆناغ ئەنجامدرا: قۆناغی یەکەم لەسەر ناوی 'لەمێژوودا ئێزدی' قۆناغی دووەم لەسەر ناوی ' دوایین فەرمان و هەڵوێستی سیاسی و یاسایی بەرانبەر فەرمانەکە چین' و قۆناغی سێیەم لەسەر ناوی ' شەنگال لە ڕووی سیاسی، ئیداری و سەربازەیەوە تا کوێ' بەڕێوەچوون. کۆنفڕانسەکە بە گشتی لە چوارچێوەی وتووێژدا بەڕێوەچوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.
دەزگا و بەڕێوەبەریەکانی شەنگال، لە لایەن کۆمەڵگای ئێزدیەوە قبوڵکراون
دوای فەرمانی 3ی ئابی 2014 ئەو خەڵکەی ئێزدی کە لە شەنگال مانەوە و بە بەرخۆدان خۆیان ڕێکخستەوە. هێزەکانی پاراستنی خۆیان وەک یەبەشە و یەژەشە، ئەنجومەنی بەڕێوەبەر، ئاسایش، دەزگا و ناوەندە خزمەتگوزاریەکان و زۆر دەزگای تری کۆمەڵایەتی پێویستیان دروست کرد. بە گشتی ئیرادەیەکی سەربەخۆ دروست بوو و ئەو ئیرادەیەش لە ڕووی کۆمەڵگای ئێزدیەوە بە دڵسۆزیەوە قبوڵکرا و خاوەنداری لێکرا.
دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری ئێزدیەکاندا بکەن و شەنگال بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەر لە 2014
بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نە حکومەتی ناوەنی عێراق و نە حکومەتی کوردستان نە هێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دانیان بەم ئیرادە سەربەخۆیە نەناوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکان دەیانەوێت بازار لەسەر هەرێمی ئێزدیەکان و خەڵکی ئێزدی بکەن و دەست لە کاروباری شەنگال وەردەدەن. هەریەک لەو هێز و لایەنانە بە پێی پلان و پڕۆژەی خۆیان لەبەرانبەر شەنگال و خەڵکی ئێزدی و پێکهاتەکانی شەنگال دەجووڵێنەوە و دەیانەوێت بەرژەوەندیەکان و دەسەلاتی خۆیان بپارێزن و شەنگال بگەڕێننەوە بۆ دۆخی بەر لە ساڵی 2014.
ئامانجی سەرەکی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پاراستنی بەرێوەبەرایەتی خۆیی و لە هەمانکاتدا بەرەوپیشەوەبردنی ئەم سیستمەیە
یەکێک لە ئامانجەکانی کۆنفڕانسەکە ئەمەیە بوو کە ئیرادەی سەربەخۆ کە لە ئەنجامی ڕەنج، خوێن و هەوڵە بێوێنەکانی شەهیدان و گەلەکەمان بەدەستهاتووە بپارێزرێن و کۆتایی بە هەڵوێستی دەسەڵاتداری و سەردەستی بهێنرێت. دووەمینیش ئەمەیە کە ئەم ئیرادەیە کە لە خۆڵەمێشتی خۆی، خۆی خوڵقاند بپارێزرێت. ئەو هەڵوێستانەی کە کاریگەری لەسەر ئەم ئیرادەیە دەکات ڕەت دەکرێتەوە، دۆخی ئارام کە کۆمەڵگای ئێزدی و پێکهاتەکانی تر بە ئاشتیانە پێکەوە لە شەنگال دەژین بپارێزرێت و پێکەوە لەناو ژیانێکی ئازاد و ئاشتیانەدا بژین، سیستمی خۆسەری خۆیان لە هەموو لایەکەوە بەرەو پێشەوە ببەن و فراوانی بکەن و بمێنێتەوە.
کۆنفڕانسەکەمان بە دروشمی ' کۆمەڵکوژی ئێزدیان بناسرێت، ئیرادەی خۆسەری قبوڵبکرێت، بژی پێکەوەژیانی ئازادی و یەکسانی پێکهاتەکانی شەنگال وعێراق' کۆتایی هات.[1]