بۆ/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
لیژنەی کاروباری ئەمنی و مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوخۆ
ڕای گشتی
بابەت/ یاداشتی ناڕەزایەتی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان
دوابەدوای شەش ساڵ تێپەڕین بەسەر قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوامی خراپی باری دارایی و بژێوی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و نەبوونی ڕێگەچارە و دەرچەی گونجاو بۆ دەربازبوون و تێپەڕاندنی، بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێم بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان خۆڕسکانە و بە شێوازێکی مەدەنی و دور لە هەر کردیەکی توندوتیژی، ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپشاندانیان ئەنجامدا
هەر لەسەرەتای دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان، چ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، چ لە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەشێک لە کادرانی بارەگا حیزبیەکان و هێزە ئەمنیەکان بەوپەڕی نا بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەران کرد، تا گەشتە ڕادەی بەکارهێنانی توندوتیژی، کە بە داخەوە چەندین شەهید و برینداری لێکەوێتەوە و لە هەمان کاتیشدا بەشێک لە خۆپیشاندەران و چالاکوانان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیران و ڕاپێچی زیندانەکان کران
دۆخی خراپی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی توندوتژی لە لایەن هێزە ئەمنیەکان گەشتە ئەندازەیەک کە هەریەک لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (UNAMI) و بەشێک لە کونسوڵی وڵاتان، بە ڕاگەیاندراو و بەیاننامەکانیان سەرکۆنەی بەکارهێنانی هەر جۆرە توندوتیژیەکیان کرد و پشتوانیان دەربڕی بۆ داواکاری خۆپیشاندەران، ئەوە جگە لە ڕوماڵی بەردەوامی کەناڵە ڕاگەیاندنە جیهانی و عەرەبیەکان
بۆیە ئێمە وەک ئەو ڕێکخراوانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووش خۆمان بە بەشێک لەو دەنگە ناڕازیانە دەزانین کە لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بڵێسەی سەندووە، ئیدانە و سەرکۆنەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، پاڵپشتی داوای ڕەوای هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و گەنجان دەکەین، بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان بەشێوەیەکی هێمنانە و مەدەنیانە و شارستانیانە، دوور لە هەر کردەیەکی توندوتیژی، چونکە پشێوی و بەکارهێنانی توندوتیژی خزمەت بە ئامانج و داوای ڕەوای خۆپیشاندەران ناکات، هەر لێرەشەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان دەنێرین بۆ بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندەران، هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین،
لەگەڵ ئەوشدا بە هەموو شێوەیەک دەست بردن بۆ موڵکی گشتی و سەروماڵی هاوڵاتیان ڕەتدەکەینەوە و بە کارێکی نابەجێ و درو لە عورفی کۆمەڵگای کوردی دەزانین.
هەربۆیە لەم چەند خاڵەدا ئەم داواکاریانە دەخەینە ڕوو تا هەرچی زووە لە لایەن پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کاری جدی لەسەر بکرێت :
1- هەرچی زووە کاربکرێت بۆ جێبەجێکردنی داواکاری ڕەوای خۆپیشاندەران.
2- هەنگاوی کردەی بنیرێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینکردنی شایستە دارایەکانی مووچەخۆران.
3- پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران بسپێردرێت بە هێزی چالاکەمەدەنیەکان و پۆلیس.
4- دەستبەجێ ئازادکردنی تەوای خۆپیشاندەران لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم.
5- بڕیاری ڕاگرتنی بەسەربازگەکردنی شار و شارۆچکەکان.
6- دورخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەر هێزیکی تر لە دەرەوەی هێزی چالاکەمەدەنیەکان و هێزی پۆلیس لەناوەندی شار و شارۆچکەکان.
7- پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی ئەو کەس و لایەنانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر خۆپشاندەران بەکارهێناوە.
بەشێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان
14/12/2020
ناوی ڕێکخراوەکان:
1- ڕێکخراوی فۆکەس بۆ پەرەپێدانی مەدەنیە
2- ڕێکخراوی فیوچەر
3- ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
4- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD
5- پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
6- ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان WOLLA
7- ڕێکخراوی چاودێری میدیا چمک
8- تیمەکانی بونیادنەری ئاشتی مەسیحی CPT
9- ڕێکخراوی پارێز بۆ هۆشیاری تەندروستی
10- ڕێکخراوی مەیلی
11- ڕێکخراوی دیدگای نوێ
12- ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
13- ڕێکخراوی هیوا بۆ هاوکاری مناڵی کەمدەرامەت
14- ڕێکخراوی کۆچار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
15- ڕێکخراوی ئاسان بۆ پەروەردەو فێرکردن
16- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان
17- ڕێکخراوی هەڵوێست
18- ڕيکخراوي خزمەتي جەماوەر
19- ڕیکخراوی میدیا
20- تۆڕی بونیادی ڕێکخراوەکان
21- ڕێکخراوی ساڕێژ بۆ کاری خێرخوازی
22- ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان
23- ڕێکخراوی چاوگەی هونەر
24- گروپی شانۆی بنکورە
25- ڕێکخراوی ژنانی ئازاد
26- ڕیکخراوی شنەبای خاک
27- ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
29- ڕێکخراوی SYEO
30- ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان
31- ڕێکخراوی منداڵانی کوردستان
32- ڕێکخراوی پەرۆش
33- ڕێکخراوی چرای هیوا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژنان
34- ڕێکخراوی ئاوەز بۆ توێژینەوە
35- ڕێکخراوي توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان
36- ڕێکخراوی ماهی بۆ پەروەردەی منداڵ
37- ڕێکخراوی ماڵی فێرخوازان
38- ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد
39- ڕێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی
40- ڕيکخراوی داهات بو ئافرەتانی کەم دەرامەت
41- ڕێکخراوی مرۆڤدۆست
42 -دەزگای لوتکە
43 - ڕیکخراوی ڕەهەند
44 - ڕیکخراوی هاوڵاتی ڕۆژنامەوانی ئەکادیمی
45 - ڕیکخراوی پرسی پەروەردەیی
46 - ڕیکخراوی دۆستانی ژینگە
47 - ڕیکخراوی هاریکاری هاوکاری بێ نەوایان
48 - ڕیکخراوی گەشەپێدانی وەرزشی
49 - ڕێکخراوی خەون بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
50 - ڕێکخراوی ڕەنگ بۆ گەشە پێدانی ڕۆشنبیری
51 - دەزگای ناوەندی یاسایی بۆ ڕۆشنبیری یاسایی
52 - ڕیکخراوی ئاشتی بۆ پەرەسەندن و پەروەردە
53 - ڕێکخراوی ڕوانین
54 - ڕێکخراوی فارس بۆ کاری خێرخوازی
55 - ڕێکخراوی هۆرایزن
56 - ڕێکخراوی مەستورە کاروباری ژنان
57 - ڕێکخراوی ماڵی گەنجان
58 - ڕێکخراوی بیتۆل
59 - ڕێکخروای کوردساتی خێرخوازی
60 - ڕێکخراوی داهاتووی هاوپەیمانی
61 - ڕێکخراوی هیوای سەوز
62 –ڕێکخراوی کیکۆ