ئامادەکردنی: #سەرحەد یونس محەمەد# [1]
دەزگای پەخش: فام
وڵات وەکو ئێستا بەکاربەر نەبوو، هەموو شتێک لە وڵاتی چین و ئێران و تورکیاوە هاوردە بکرێت، بەڵکو پشتی بە توانا و سەلیقە و دەستی کاری خۆی بەستبوو، هەموو شتێکمان خۆماڵی و ڕەسەن بوو، وەستای دەستڕەنگین و کرێکاری دڵسۆز و دارتاشی بە هونەر و بیناسازی بەتوانامان هەبوو، خاک و ئاومان پڕخێر و بەرەکەت و خۆراکمان خۆماڵی و بێ ئافەت و جەستەمان وەکو گوێزی کوێر پتەو و پیاوانمان ئازا و بە جەرگ و ژنانمان بە غیرەت و بە حیشمەت و کچانمان وەکو سایەقەی ساماڵ بێگەرد و کوڕانمان بە ڕەوشت و بە هیممەت بوون، تا ئەوەی بێگانە پێی خستە ناو وڵات و ئەو ڕەوشت و بەها باڵا و جوانانە لە خەڵکی زەوت کران و لە جێگایدا تۆوی فیتنەیی و ئاشووب و بێڕەوشتی و خۆخۆری و خەمساردی و هەرچی کارە نزم و سووکەکانە چاندیان و بە ئاوی نەتەوایەتی سەلبی ئاودێرییان کرد، تا بوو بەو درەختە زەقوومەی کە ئەمڕۆ نیشتمانی لەخۆیدا هەڵلوشیوە.