بەفری ڕەش
هێلین پاڵانی
بابەت: ڕۆمان
2021
ڕۆمانی بەفری ڕەش، ئەزموونی ژنێکی نووسەرە، چیرۆکی ژیانی ئەو ئافرەتە لەبیرکراوانە دەگێڕێتەوە کە ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوتکراوە و لەئەنجامدا دەبن بە قوربانی، یانیش ناچارن خۆیان خۆیان بکەنە قوربانی لەپێناو بەرزڕاگرتنی پێوەرە مرۆڤایەتییە باڵاکان کە باوەڕیان پێ هەس. ئەمەش بەشێوازێکی باریکبینانەی ژنانەی ئەوتۆ کە وردەکارییەکانی واقیعی ژن و ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتی کوردستانت بۆ دەخاتە بەر چاو. ئەم ڕۆمانەی هێلین خانم، لە دیدێکی مرۆڤانە و ئازادیخوازەوە، گرفتەکانی ژن دەکاتە کێشەگەلێک کە خوێنەر هەڵوەستەیان لەسەر بکا.[1]
د.فەرهاد پیرباڵ
Qeyd: Bu kitabın PDF faylı mövcud deyil, bu faylı əldə etmək üçün Kurdipedia-ya kömək edin! Kitab təqdim edin Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,308 dəfə baxılıb