Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,906
Şəkil
  107,054
Kitab PDF
  19,898
Əlaqəli fayllar
  100,344
Video
  1,469
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
Məzmun axtarışı
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
سکرتێرە 18
Kürdipediyanın qadın kollecləri milli məlumat bazalarında kürd qadınlarının müsibətlərini və uğurlarını müasir şəkildə arxivləşdirir.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 18

سکرتێرە 18
سکرتێرە 18

گۆتم : باشە ئەگەر جەنابت ناوکت کەتبی ئەدی ئەو هەموو خواردنەت کوو خوارد ؟ گۆتی : کا چم خوارد، بڕوات هەبی ئەگەر ناوکم نەکەتبا هەنکی یەک کەرم دەخوارد..! گۆتم : گێبدەمن مام عەوڵا، وەڵلا وەبیللا بچیە ژۆری زێخەی بەناوی ناوک هینانەوەی، ئەوڕۆ ئەوەل و ئاخیر ڕۆژی دەوامتە لەگەرە من..! مام عەوڵا بڕەکی تەماشا کردم و گۆتی : باشە باش ناچم، منگەمنگەکی کردو گەڕاوە جێی خۆی، لێی تێنەگەیشتم چیگۆ، بەران تەئکیدم گۆتیتی : ئەتوو وەرە زەلام بەخۆت چنەبی و ببیە باعیسی ڕزقی خەرکیش..!!

پاش نان خواردن و چایە خواردنەوەی سوپاسی هەمووانم کردو هەستام بچمەوە ژۆرەکەی خۆم، مریەم خان و بەفرین خان بەدووم داهاتن و گۆتیان : جەنابی وەزیر خۆ خواردنەکەت بەدری بوو ؟ گۆتم : بەرێ، دەستتان خۆشبی، بەران ئەو هەموو مەسرەفەی نەدەویست، گوناحە پارەی ئەو میللەتەی لەو شتانە سەرف بکرێ..! چ قسەیان نەکرد، کەگەیشتمەوە لای دەرکەی ژۆری خۆم، مریەم خان گۆتی : چدەرێی نووسراوەکان بینم ئیمزای کەی ؟ بەتووندی گۆتم : نەخێر ئەمن ئەو نووسراوانە ئیمزا ناکەم، بەتوڕەیش چوومە ژۆرێ، چووم لای مێزەکەی خۆم و کەل و پەلەکانم خڕ کردەوە هەتا بەڕێکەوم لۆ ئەنجومەنی وەزیران، مام عەوڵا هاتە ژۆرێ و عەریزەکی لەپێش دانام و گۆتی : گدۆ لەگەر دەستی خۆت ئەوەش لۆمن ئیمزاکە..!! گۆتم : ئەوە چیە مام عەوڵا ؟ گۆتی : زیافەتەکەی دونێی من لەمارێ بەبۆنەی بوونە وەزیری توو باوێ ناو ئەو دەعوەتەی ئەوڕۆی وەزارەت و بڕۆ بەخێراتی.! گۆتم : کیهان دەعوەت ؟ گۆتی : ئەوەی دونێ ڕەعمەت لەبابت، ئەو دوومەڕەی لەبن پێی توو سەرم بڕی، ئەویش باوێ سەر قاسەی عوکمەتی و دووسێ قات بینووسە..! تەماشا عەریزەکەم کرد دیتم مام عەوڵا هەشت ملیۆنی نووسیە ! گۆتم : مام عەوڵا ئەتوو غەرەتت نەکردیە ؟ گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : ئەو پارە کەم نیە نووسیتت ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا کەمە، بەران گۆتم : پیاو دەبی زەمیرو ویزدانی هەبی، دەزوو ئیمزاکە هەتا بیدەمە بەفرینۆکەی و بیهاوێتە ناو فایلەکان، گۆتم : بەگێرەی ئەو پارەی بی ئەتوو دەبی چار پێنج گای ملەستوورت لۆمن لە عاردی دابی..! گۆتی : ئەمنیش هەروام نووسیە، قابیلە بنووسم دوو پیرە مەڕی هێڕو گێژم لە عاردی دایە..! گۆتم : دەزانی چیە، ئەو عەریزەی ببەوە مارێ و لەئاوێ هەرینەو ناوکت بەئاوەکەی تەڕکە بەشکوو دێتەوە، سەری مانگێش ئەمن لەحسابی خۆم پارەی مەڕەکانت دەدەمەوە..!! مام عەوڵا بەنابەدری عەریزەکەی هەرگرت و لۆلای دەرکەی چوو، لەدەرکەی پێمگۆ : لەگە جەعفەری خۆتان حازرکەن دەچینە ئەنجومەنی وەزیران..

جانتایەکەم هەرگرت و چوومە دەرێ، لەدەرکەی گەیشتمە کچەکەی لەنان خواردنێ لەتەنیشتم دانیشتبوو، گۆتی : ئۆی ئەوە دەردەچی، وەڵلا ئیشەکم بەجەنابت بوو حەزم کرد بەتەنێ پێت برێم، گۆتم : وەڵلا ئیشم هەیە، بالۆ کاتەکی دیبی..! جەعۆ گۆتی : گوناعە بەستەزمانەی دەبڕۆ ژۆرێ بزانە چیدەوێ..! جانتایەکەی خۆم دادەستی و گۆتم : درێژەی مەدێ و پێشم کەوە، کچەکە گۆتی : دەی قەیدی ناکا، شەوێ قسان دەکەین..! جوابم نەداوەو ملی ڕێیێم گرت لۆ گەراجی..

سواری تڕومبێلی بووم و ڕۆیشتین لۆ ئەنجومەنی وەزیران، گەیشتینە دەرکەی و بەتڕومبێلەکەی زانیان وەزیرم، دەرکەیان کردەوەو ویستمان بچینە ژۆرێ، پاسەوانەکە گۆتی : ئەگەر چەکتان پێیە لێرە دانێن، مام عەوڵا ویستی بکاتە هەرا، گۆتم : ئەو چەکەیان تەسلیم کەو لەسەر مەڕۆ، باشبوو چەکەکەی دانێ و کارتەکیان دا مام عەوڵای، بەڕێکەتین لۆلای بینایەی ئەنجومەنی، گەیشتینەوێ و هاتینە خوارێ، ئەمن پێش کەتم و ئەوانیش کەتنە دووم، لەدەرکەی پێشوازیان لێکردم و چوومە ژۆرێ، گۆتیانە جەعۆو مام عەوڵای ئەنگۆ لێرە دانیشن، جانتایەکەم لەجەعۆی وەرگرت و ڕۆیشتم، بەرەو هۆرەکی گەورەیان بردم، چوومە ژۆرێ دیتم سەرۆک وەزیران و چار پێنج وەزیر دانیشتینە، چاویان بەمن کەت هەستانەوە، سەلامم کردو دۆقەم لەگەر کردن و چووم لەلایەکی دابنیشم، سەرۆک وەزیران ئیشارەتی دامێ و گۆتی : وەرە تەنیشتەمن، چوومە تەنیشتی دانیشتم و بەخێراتنیان کردم، بەینەکی بێدەنگ بووین، پاشان سەرۆک وەزیران سەری لەبن گێی نام و گۆتی : لەگەر وەزارەتەکەت کووی ؟ گۆتم : یەکەم ڕۆژەو هەرئەوها دەبی، گۆتی : ناو ژنان خۆشە ؟ زەردەخەنەکم لۆکردو چ دەنگم نەکرد، بڕەکی تەماشا کردم و گۆتی : ئەوەندە تووند مەبەو شلی کەوە، زەلام هەیە دنیاو بنیای بەمن وەنایە هەتا بیکەمە مدیر عامەک لەو وەزارەتەی توو، ئەتووش دەبینم هەروا دایسەکەی بادەدەی، ئەوها بکەی دەپسێ..! بەو قسەی سەرۆک وەزیرانی زانیم هوردو درشتی وەزعی من لە وەزارەتی بە ڕاپۆرت چوویتە پێشی..!!

دەوری نیوسعاتەکی دانیشتین هەموو وەزیرەکان هاتن، زۆر ڕووم نەدا وەزیری پلان دانانی، چونکە ساردیەکمان کەتە بەینی لەوەختی سووند خواردنێ..! سەرۆک وەزیران قیت بۆوە گۆتی : دەوجە با دەست بەدانیشتنەکەی بکەین، چوینە ژۆرەکیدی گەورەتر، مێزەکی خڕی گەورە داندرابوو، چاردەوری کورسی بوون، کورسی سەرۆک وەزیرانی لەکورسیەکانی دی گەورەتر بوو، هەر وەزیرەک ناوی لەسە مێزەکەی لە جێیەکی داندرابوو، هەرکەسەو چوو لەجێی خۆی دانیشت، ئەمن کەتمە بەینی وەزیری شارەوانی و وەزیری پەروەردەی، سەرۆک وەزیران بەرنامەی دانیشتنەکەی خیندوەو دەوری نیو سعاتەکی باسی کارنامەی حکومەتی کرد لۆ چار ساری دادێ، ئەمە هەموو گێمان گرتبوو، هەندەک لەوەزیرەکان دەفتەرەکیان لەپێشبوو قسەکانی سەرۆک وەزیرانیان دەنووسیەوە، هەندەکیان هەند بەجددی سەریان دەلەقاند دەمگۆ هەونکە ملیان لێدەبتەوە..!

سەرۆک وەزیران پاش ئەوەی قسەکانی خۆی تەواو کرد، گۆتی : فەرموون بزانم کێ شتەکی هەیە برێ، وەزیری کشت و کاڵ گۆتی : جەناب پێم باشە ئەو قسە گەوهەردارانەی جەنابت هەمووی بنووسرێتەوە و بکرێتە نامیلکەک و چاپ بکرێ ! وەزیری پەروەردە گۆتی : وەڵلا پێم باشە داخیلی پڕۆگرامی خیندن بکرێ و وەکو وانە بەقووتابیەکان بگۆترێتەوە، وەزیری ڕێگاوبان گۆتی : پێم باشە ژمارەکی زۆری لێ چاپ بکرێ و لەسەر ڕێگاو بانەکان بەدیاری بدرێتە خەرکی هەتا سوودی لێ بینن ! وەزیری ئاوقاف گۆتی : ئەمن لەسبەینێوە تەوەرەی قسەکانی جەنابت دەنووسمەوەو دەیکەمە نووسراوی ڕەسمی و لۆ هەموو مامەستایانی ئاینی دەنێرم هەتا لەخوتبەی باسی بکەن و تیشک بخەنە سەر ئەو وتە جوانانەی جەنابتان..!

بەڕاستی سەیرە، لۆ دەبی مرۆڤ ئەوەندە خۆی سوک و گچکە کاتەوە، لۆدەبی ئەو کەلەشە گەورەی خۆی هەنکی جورجەکی لێبکاو جیڕەجیڕی ددانی بێ لەبەر درۆو دوو ڕوویی، سەرم زۆر ئەستوور ببوو، هەندەک جار لەخەفەتان نینۆکم دەهاویشتە دەوم و دەمقرتاند، لەهیکڕا وەزیری ڕۆشنبیری گۆتی : جەنابی سەرۆک وەزیران، ئەتوو دەزانی ئەمە زۆربەمان تازەینەو ئەزموونمان کەمە، پێم باشە بە ئیفاد بماننێرنە وڵاتەکی ئەوڕوپی و چەند خولەکی ئەتەکێت و گەشەپێدانی مرۆییمان لۆ بکەنەوە هەتا شارەزای ئیشەکەی بین و پڕۆفیشناڵانە ئیش بکەین، ئەمن بەو وشەی پڕۆفیشناڵی شەنابام بەبیر هاتەوە، گەشەپێدانی مرۆیشم لێبووە گەشەپێدانی درۆیی، زانیم مەسەلەکە بەس گەڕان و سوڕان و ڕابواردنە..!

لەهیکڕا گۆتیانەمن ئەرێ دەقسەکی بکە ! گۆتم : وەڵلا چونکە یەکەم دانیشتنمە حەزدەکەم زیاتر گێ بگرم، سەرۆک وەزیران کردیە سوحبەت و گۆتی : وەڵلا بابە هەرکەس لەجێی تووبی و ئەو وەزارەتە سپۆرتەی لەبن دەستی بی لۆ قسان دەکا، جەماعەت هەموو لەسە پشتێ کەتن هەندی پێبکەنن، سێبەشی پێکەنینەکان درۆ بوو، ئەوە ئیشەکە ئەوهایە، کەپیاوەکی دەورەمەند یان مەسوولەکی گەورە نوکتەکی دەرێ، یان قسەکی حیز دەکا، ئەو جەماعەتەی لەوێنە هەموویان خۆیان لەسە پشتێ دێخن هەنکی پێبکەنن، ئەو تڕووهاتەی سەت جار ئەو نوکتەی گێ لێبووە لەهەمووان خراترە..!

وەلحاسر دەوری سێ سعات و قسوور دانیشتین، پێشی دانیشتن تەواو بی، سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەوە نووسراومان لۆ هەمووتان کردیە و بڕۆن لەو کۆمپانیایەی سەر سەت مەتری سەرو وەنەوشەی سفر کیلۆ مەتر ڕاکێشن، وەزیر نابی لەدوو سەیارەی برند کەمتری هەبی، کاکە بووە مەمنون مەمنون و سوپاسەک نەبیتەوە، هەموو وەکی گورەکی سیس ئاو بدەی گەش دەبتەوە، ئەوها گەش بوونەوە، پاشان گۆتی : بڕە پارەکم لۆ هەمووتان سەرف کردیە هەتا دەست بەمارێ دابینن و تازەی بکەنەوە، پارەکە لەناو جانتایەکیەو لەدەرکەی سەرو جانتا وەگرن، جەماعەت لەخۆشیان هەناسەیان لێبڕابوو، ترسی ئەوەم هەبوو جەڵتە لە دووسێیەکان بدا..!

کەهەستاین گۆتی : ئەرێ چوون تەماشا خانیەکانتان کرد ؟ سێ چار وەزیر گۆتیان بەرێ چووینە و کلیلمان وەرگرتیە و زۆر مەمنونین، ئەمن گۆتم : وەڵلا هێشتا پێم نەکرایە بچم، چونکە زۆر مەشغول بووم ئەوڕۆ..!

لەهەستانێ سەرۆک وەزیران فایلەکی دامە دەستی و گۆتی : فەرموو ئەوە ئی وەزارەتەکەی تووە، وەرمگرت و تەماشام نەکرد چیە، گۆتم لەناو تڕومبێلی تەماشا دەکەم، خواحافیزیمان کردو لەدەرکەی سەرو جانتای دیبلۆماسیان داینێ، برندم کرد قورس دیاربوو دیاربوو پارەکەی تێدایە، لە بینایەکەی هاتینە خوارێ و لای دەرکەی مام عەوڵاو جەعۆ بەپیرم وەهاتن، جانتایەکەم دا جەعۆی و جانتیەکەی خۆشم دا مام عەوڵای و گۆتم بابڕۆین، جەعۆ ئاوڕەکی لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران داوەو گۆتی : گەورەم خەمت نەبی، دووی سەر بە قەپلاغت لۆ دەینم ! ئەویش گۆتی : چاوەڕێمە..!

لۆ گەراجی چووین، دیتم جەعۆ جانتایە دیبلۆماسیەکەی لەبن هەنگری نایە، گۆتم : ئەو جانتایەی جوان هەرگرە با حەیامان نەچی ! گۆتی : ئەوها باشترە گدۆ، عەیفە با قورپی نەپسێ ! گۆتم : کەرە ناپسێ، ئەوە لە پیستی تیمساحی دروست کرایە..!

سواری تڕومبێلی بووین و گەڕاینەوە لۆلای مارێ، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ لانەدەینە کەبابخانەکی، سەرو سێ چار کەبابان لرف کەین..! گۆتم : مارت خرانەبی، ئەتوو هێشتا کەبابی وەزارەتت لەقوڕگی نەچوویتە خوارێ کێڕان برسیت بۆوە ! جەعۆ گۆتی : وەڵلا بەینی خۆمان بی ئەمن برسیمە، پێدەچی عەزیایەک لەهەناوم بی و هەرچی شۆڕی دەکەمەوە ئەو قلفی بکا..! گۆتم : پێویست ناکاو باژۆن لۆ مارێ، مام عەوڵا گۆتی : دەوەر تەقەی لەسەر گدۆی بکەو خۆی لۆ بەکووشتن بدە، هەرزوو دەمزانی ئەتوو ببیە تڕە مەسوولەک دەگۆڕێی و ئاگات لە فەقیرو فوقەراتی نامێنێ..! خۆم لەگێلی داو وەرامم نەداوە..

بڕەکی ڕۆیشتین، گۆتم : بابزانم ئەو فایلە چیتێدایە کە سەرۆک وەزیران دایە دەستم، کردمەوە دەبینم هەموو ئەو داواکاریانەی مریەم خان هینایە کنە من و ڕەفزم کرد تێدایە، لەهەمووش سەیر تر سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دایەو نووسیتی سەرف بکرێت، کتابەکەمان وەرگێڕاو مێشکم جامی کرد، چونکە دیتم عەریزەکەی مام عەوڵاشی تێدایەو سەرۆک وەزیران ڕازی بووە لەسەر سەرف کردنی پارەی ئەو مەڕانەی مام عەوڵا کڕیبووی..!

زۆر بێتاقەت بووم و سەرو درم گیرا، چونکە زانیم لەپەنای من ئیشەکان دەڕوێنن و ڕاناوەستی، ئامن هەتا هێوارێ بمەوێ وەزعەکەی چاکەم چانابی، چونکە ماسیەکە لەتەپلی سەریڕا تێکچووە، ئیدی کلک کوو بۆگەنی نابی..! گۆتمە مام عەوڵای : ئەتوو چت لەو عەریزەی کرد کەداتە من و ڕازی نەبووم لۆت بەرزکەمەوە ؟ گۆتی : وەڵلا وەکی لەکنەتوو بە در ساردی چوومە دەرێ، بەڕێز زێخە گۆتی : عەلەولای من ئەوە لۆ ئەوها بێتاقەتی ؟ ئەمنیش گۆتم : وەڵلا برێم چ عارو عیساب ئەوهایە..! ئەویش گۆتی : دەتوو بیدەمن بزانە کوو لۆت مەشی دەکەم وەکی پیفۆکی لۆت سپی دەکەم ! جەعۆ گۆتی : چت لۆ سپی دەکا شامعی ؟ گۆتمە جەعۆی ببڕێنەوە ! گۆتم : باشە مام عەوڵا دەبی زێخە پێی بکرێ ؟ گۆتی : وەڵلا برێم چ، وەلەو زێخە خیبرەی زۆرەو بڕوا ناکەم وەکی توو دەست و پێ سپی بی..!

گەیشتینەوە سەری کۆرانێ و جەعۆ دەستی بە هۆڕن لێدانێ کرد، جامی کردەوەو گۆتی : هاتەوە وەزیرۆکێ مە هاتەوە، لەپێش دەرکەی ڕایگرت و مام عەوڵا دابەزی دەرکەی لۆ کردمەوە، هەر دابەزیم جەڕەسی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد سەرۆک وەزیرانە، وەرامم داوەو گۆتم : فەرموو جەناب ! گۆتی : ئەرێ لەبیرم نەبوو لێت بپرسم، مام عەوڵا وەزعی کووە ؟ تەماشایەکی مام عەوڵام کردو گۆتم : وەڵلا باشە چ عەیبی نیە ! گۆتی : کوو باشە، دەنا گێم لێبووە درێن نەخۆشەو لەوانەیە ناوکی کەتبی ! گۆتم : لۆ جەناب ئەتووش ئیمانت بە ناوک کەتنێ هەیە ؟ گۆتی : عەلا کووللین هەر حەزم کرد بزانم مام عەوڵا کوە، سەلامی منی لێبکەو برێ نیگەرانم کە نەخۆشە..! زانیم سەرۆک وەزیران تەلەفۆنی لۆیێ نەکرد هەتا ئەخباری عەوڵای بپرسی، بەرکوو لۆیێی بوو لەمن بگەینی کەوا ئاگای لە هوردو درشتی وەزارەتیە..!!

هیچ دەنگم نەکردو لەتڕومبێلی هاتمە خوارێ، جەعۆ تڕومبێلەکەی لەگەراجی ڕاگرت و جانتایەکانی هیناخوارێ و بردیە ژۆرێ، مام عەوڵاش گۆتی : هەتا مارێ دەچم ئیسپات وجودەکی دەکەم و دێمەوە، جەعۆ هاتەوەو پێمگۆ ئەتووش بڕۆ ئیسراحەتەکی بکە، ئەگەر ئیشم پێت بوو تەلەفۆنت لۆدەکەم، گۆتی : ئەمن نازانم ئیسراحەت چیە، دەبی فەوری بگەمە ناو کۆتربازان، بزانم دەنگ و باس چیەو دوو کۆتری سەر بەقەپڵاغیش لۆ ئەو مەسوولەی ئەنجومەنی وەزیران بکڕم ! گۆتم : بەخۆی داوای کرد ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، دیارە وەکی من ئاشقی تەیرو تاریە..! گۆتم : باشە بڕۆ بەخێرچی..!

چوومەوە مارێ سەلامم کردو داکی ئەحمەدی بەسەری لموزی جوابی دامەوە، تەماشام کرد ئاگر لەنیوچەوانی دەباری، گۆتم : یافەتتاح یاڕەززاق یاستار، خەم لۆمن هەردەبی، برێ بزانم چبوو، لۆ ئەوها لالووتی ؟ گۆتی : ئەوڕۆ ئەتوو لەکێ ؟ گۆتم : یەعنی لەکێ، غێر لەوەزارەتی ژنان، گۆتی : نا ئەوە نەڕاست، ئەمن هەیە دەلیل ئەتوو نەلەوزارەت، ئەتوو لەگەر زن (ژن) ئوو کز (کچ) لەبیاسە ئوو نان خواردن، گۆتم : باشە دەکرێ لەوەپاش هەموو ڕۆژێ وەکی ئەمن هاتمەوە مەحکەمەو سین و جیمی دابنێین.! مۆبایلەکەی کردەوەو هینایە پێش و گۆتی : ها ئەوە دەلیل ئوو موستەمسەک ! مۆبایلەکەم لێ وەرگرت و تەماشام کرد، دیتم یەک کۆمەرە ڕسمیان لۆ ناردیە لەوەختی نان خواردنەکەی وەزارەتی، وەکی لەبەینی دوو کیژە ناسک و خرپنەکان دانیشتبووم، ڕسمەکانیش هەمووی لەو وەختی گیرابوون، وەکی ئەمن دەوم بەش کردبۆوەو پێدەکەنیم، یان کیژەکە سەری لەبن گێی نابووم و قسەی لۆ دەکردم، یان وەکی بەدەستە سپیپاتیەکانی خۆی ماسی لەپێش دادەنام..! ئەعسابم نەما، کوو تەنەکە ئاوەکی ساردت پێدابکەن و بتەزی، ئەوها تەزیم، ڕەنگم تێکچوو، سۆر بووم، شین بووم، مۆر بووم..! گۆتم : وەڵلا بابە هەر ئەو بەزمە خۆشە کێشەو دۆخەی ناو وەزارەتی بێتە ناو ماری من، دیارە کەسانەک هەیە دەیانەوێ ئەمن بەو شتانە تەسلیم ببم و ببمە فڕفڕۆکی بەینی پەنجەکانیان، کوویان بوێ ئەوها بام بدەن لەسەر سنی گەندەڵی و بەرژەوەندی خۆیان، ئەگەر فریای خۆم نەکەوم خلیسکی دەبەم و پشتی سەرم بەعاردی دەکەوی..!

گۆتمە داکی ئەحمەدی سەبرکی بگرەو هەرمەچوو، ئەمن هەموو ئەو کێشانە چارەدەکەم و وەعدبی بەدری تووبی ! گۆتی : ئەتوو لازم مقەید مام عەولا، ئەو لەگەر ئەو زنان دەکا بەزم..! مۆبایلەکەی لێ وەرگرتم و هەندە ڕسمی عەوڵای پیشان دام، لەگەر زێخەی پێدەکەنی و بە چەنگاری ماسی لەدەوی دەکرد، لەڕسمەکیدی مام عەوڵا دەستی چەپەی لەسەر شانی زێخەی دانابوو و بەدەستی ڕاستەش دۆقەی لەگەر کردبوو..! گۆتم : خەمت نەبی ئەمن عیلاجی ئەوەش دەکەم..!

چوومە ژۆرەکەی خۆم و جلکم گۆڕی و لێی ڕاکشام، هەر فکرم لەو فایلەی سەرۆک وەزیرانی دەکردەوە کەدایە دەستم، پاشان قیت بوومەوەو جانتایەکەم هیناو کردمەوە، تەماشام کرد، شەش دەفتەری تێدابوو، نووسراوەکی لەگەربوو، خیندمەوە، نووسرابوو دیاری سەرۆک وەزیران لۆ وەزیری کاروباری ژنان..! پارەکەم جولاند دیتم کارتۆنەکی تێدا، کردمەوە دیتم سعاتەکی زەرد زەردی تێدابوو، کەدیقەتم دایێ، زانیم بەشەکی زۆری ئەو سعاتەی لەزێڕی دروست کرایە، دەستم لۆ گیرفانی جانتایەکەی برد دیاربوو ئایفۆنەکی پلاسی ئاخیر مۆدیلی تێدابوو..!

بەینەکی تەماشا شتەکانم کردوو دامام، گۆتم : باشە ئەو هەموو دیاریە لۆ، خۆ ئەو پارەی پارەی ئەو میللەتەیە، بەخین و ئارەقەی ئەو میللەتەی پەیدا دەکرێ، لۆ بدرێتەمە، لۆ لەشتی دی سەرف نەکرێ..! جانتایەکەم پێوەداو لەسەر سیسەمەکەی ڕاکشام، بڕەکی پێچوو داکی ئەحمەدی هات، گۆتی : ئەتوو دەخوای نان ؟ گۆتم : ناوەڵلا برسیم نیە، مەمنون ! گۆتی : تەبعەن ئەتوو نان بخوا لەگەر ست مەریەم ئوو ست بفرین، ناخوا نان ئلێرە..!! گۆتم : خێرت دەگاتێ ئەگەر لێم گەڕێی برەکی پاردەمەوە..!

مایتی...[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,074 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] Kurdipedia üçün xüsusi element | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
əlaqəli məqalələr: 85
Qısa təsvir
Məzmun kateqoriyası: Roman
Şəhərlər: Erbil
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 23-04-2021 qeyd edilib
Bu məqalə هاوڕێ باخەوان tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə زریان عەلی tərəfindən 31-07-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 2,074 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
Şəkil faylı 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
Şəkil faylı 1.0.1299 KB 23-04-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,906
Şəkil
  107,054
Kitab PDF
  19,898
Əlaqəli fayllar
  100,344
Video
  1,469
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
Məzmun axtarışı
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Folders
Biyografi - Cinsiyyət - Erkek Biyografi - Millət (Millət) - Kürt Qısa təsvir - Muxtar - Ermenistan Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Şair Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Sinematoqraf Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Qəzetçi Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Sanatçı

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.719 saniyə!