Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 522,125
Şəkil 105,655
Kitab PDF 19,674
Əlaqəli fayllar 98,543
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
گەڕەکی سێتاقانی سەرێ (خورشید و نەخشین)
Kurdipedia, kürd dilində məlumat üçün ən böyük çoxdilli mənbədir! Kürdüstanın hər yerində arxivçilərimiz və əməkdaşlarımız var.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەڕەکی سێتاقانی سەرێ (خورشید و نەخشین)

گەڕەکی سێتاقانی سەرێ (خورشید و نەخشین)
گەڕەکی سێتاقانی سەرێ...
(خورشید و نەخشین)

(بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە لە چیڕۆکێکی لەبیرکراوی تەمەن چڵ و پێنج ساڵی)

ساڵی چوارەمی مفاوەزاتی بەیانی یازدەی ئازاری 1970 تەواو بوو، دوا سەیتەرەی حکومەت یان ڕەبایە عەسکەریەکەی سەر شێست مەتری لە ڕێگای کۆیە دوو کیلۆمەتر چووە دواوە بۆ دەرەوەی شار لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ئێستا، دوو سێ ژووری بە بلۆک دروست کراوی بە جەمەلۆن سەرگیراویان دروست کردو چوار دەورەشیان بە خۆڵ دەورە داو سەرتاسەریشیان بە گونیەی پڕ لە خۆڵ لەسەریەک کەڵەگە کردو، سێ یان چوار گڵۆپی زەردی شەستیان لە دەورە چەقاند و دوو دێڵە سەگیشیان بە فڕێ دانی ئێسکی بەرماوەیان بەخۆ ئاشناکردو پلێتێکی گەورەشیان لە ناوەندی چەقی ڕێگاکە داناو بە گەورەیی لە هەردوو دیوی (قیف)ێکی گەورەیان لەسەر نووسی.
لە بنمیچی دەرگای ژوورەکانیش دوو وێنەیان هەڵواسی یەکێکیان هی ئەحمەد حەسەن بەکر و صەدام حوسێن بوو لە ژێرەویان نووسرابوو (قائيدان فی المسيرة الواحدة) و ئەوەی تریشیان چوار کەس بوون دووانیان شیبلی عەیسەمی و مەیشیل عەفلەق بوون لەگەڵ صەدام و ئەحمەد حەسەن لبەکر.
لە سەیتەرەکەش تا شەست مەتری هەر هەمووی دەغڵ و دان و گەنم و جۆ بو، تەنیا ئەحمەدە شێت بە درێژایی جادەکەی بەشەو و ڕۆژ گۆرانی لێ دەگۆت. لەوێوەش بۆ کۆیە تەنیا دارتێلی عاموودی تەلیفۆنەکان بوو، بە بەردەوامی خەریکی بەستنەوەی تێلە پچڕاوەکانی بوون، کە شوانەکان بە بەردەوامی بە گاشە بەردان لە بێ ئاگایی حکومەت خەریکی پساندنی بوون.
ئەو چۆڵەوانیەی بەینی ئاشی شێخ ئەحمەد و سەیتەرەکەش تازە لە لایەن شارەوانی بڕدرا بوون و درابووە خانەنشین کراوەکان هێندێکیان عەسکەری بون هەر پارچەی 222 مەتر چوارگۆشە بو، حکومەت لۆ دروست کردنی هەر خانیێکیش هەزار و دووسەد دیناری عێراقی بە سولفە دەدانێ بۆ دروستکردنی خانویێکی سەبی مسەلەح، ئەوە بوو ئەو دەم گەلێکیان پاشەگەز بوونەوە لەوەر گرتنی ئەو بڕە پارە زۆر و زەوەندە، دوای ئەوەی مەلا عەبدولڕەحمانی مزگەفتی ئازادی فەتوای حەرامکردنی پارەی بانقەکەی دا، کە نوێژ کردن قبول نیە ئەگەر لەبن سێبەری ئەو خانیانەش بێ، زۆر لە خەڵکەکە لە ترسی ئاگری دۆزەخ و ڕۆژی دوایی بە هەژاری جەهەنەمێکیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان دروست کرد لە نەبوونی و فەقیری.
ووردە ووردە خانوەکان بۆ سەیتەرەکە هەڵدەکشان، دوا خانویان ماڵی حەفسەد بوو لایێکی کەوتبوە چۆڵەوانیەکەی بەردەم سەیتەرەکە، حەفسەد هەموی دوو ساڵێک بوو شوی کردبوو منداڵیان نەدەبو، ژنێکی باڵا بەرزی تێک چەقی ڕەش ئەسمەری جوان بوو، مەسعودی عەدەد دۆشکای سەر ناقیلەی سەیتەرەکەی بە تەواوی شێت کردبو.
مەسعود جوندیێکی لچەستوری پێ گەورەی بەژن درێژی پرچ لوول بوو، لە دوای دەست پێکردنەوەی شەڕ لە ساڵی 1974 زۆر شەوان ڕووی دۆشکاکەی دەگرتە ماڵەکان و دەیان گوللەش ستارە کەرپوجەکەی ماڵی حەفسەدیان لە بار یەک هەڵدەتەکاند.
مەسعود بە بڕو بیانوو دەمەو عەسران تاپڕەکی هەڵدەگرت و لە دەور و بەری ماڵی حەفسەد گوللە مسەکانی دەگرتە کێشکەی سەر عاموودەکان. جار ناجاریش دەهاتە لای ئێمەی منداڵ کرێمستی شیرین و فەرهاد یان چلورەی یازدەی ئازاری دەکڕی و گەلێک جارانیش دەیگۆت (کاکا اکو عصات هنا).
جەرگۆ جاشێکی چەکداری دوژمن کاری سەرسەختی هەولێر بوو سڵی لە کوشتنی زەڵام نەدەکردەوە زۆر جاران لە مەعرەزی سەیاران دەیووت ئەوەی نرخی سەیارەم لەسەر زیاد کا (فی سبيل الله) دەیکوژم، ئەوە بو ڕۆژێکیان یەکێک لە سەودای سەیارەیەک بێ منەتی دەکا دەڵێ ئەگەر پیاوی وەرە چۆڵی، جەرگۆ بە سەلاحەددینێکی گەڵابە دەمانچە و کلاشینکۆف لەگەڵ خوی دەبا و هەتا کابرا دەست بۆ دەمانچەی دەبا ئەو سەلیەک گوولەی پێوە دەنێ، ئێمە لە ناخی دڵمانەوە لە ڕقی مەسعود جەرگۆمان بە ئازایەتیەکەی خۆش دەویست.
دوو کیلۆ مەتر لە دەستە ڕاستی سەیتەرەکە گەڕەکەی سێتاقانی سەرێ هەبوو، لە ماڵی کانۆ چاوشینی و کۆڵانی ماڵی حەکۆی حەفتەمین کۆڵان، دوا ماڵە بێ ئەندازە پڕ جۆگاکان و باغچەی شینایی و شوێنی کورەی دروست کردنی ڕەژو بون، لەوانە عەلی ڕەژو فرۆش بە عارەبانەی حەسەنە خوار و قادر مردۆخی فەردە ڕەژوەکانیان دەگواستەوە کەباخانە و چایخانەکانی هەولێرێ.
کانۆش زۆر جاران بە خۆی دەچووە دوکانەکەی سەید موحەمەد و مەلا ڕەقەی دەیگۆت خۆ چەکدارەکانم کە کێک و کۆکەی دەخۆنەوە پارەی دەدەن!
ئەو کۆمەڵە خانیانە خەڵکی گوندەکانی هەردوو بنەسراوە و چەمرگە و حەسارۆکان بوون بەڵام زیاتر هی گوندەکانی خۆشناوەتی بون، لە نزیک ئەو ماڵانە ماڵی ئەبوبەکر خۆشناویش بو.
ماڵی پلکە بەگم دەبێ لە کۆتایی شەستەکان لەو گوندانە هاتبن و لەوێ گیرسابنەوە، تاکە کوڕێکی تاقانەی هەبو خۆی دەمێک بوو بێوەژن کەوتبوو. کوڕەکەی ناوی خورشید بوو گەنجێکی باڵا بەرزی گەنم ڕەنگی چەناگە چاڵ بوو چاوەکانی لە ڕوانین زۆرتیژ بون. تازە بیست ساڵی تەواو کردبوو نەخوێندەوار بو، زوو بۆ فێربوونی پایسکل دەهاتە سێتاقانی خوارێ و لە تەک فەقێکانی مزگەوتی سەید غەریب لای عەبدەی پایسکل چی سەرەتا لە نێو لاشە خۆی فێرە پایسکل کرد.
تا دوایی بە پارەی دایکی و خزمەکانی پایسکلێکی حەدبای بیست و هەشتی کڕی و جەڕەسێک و دوو ئاوێنەی لە سوکانەکە و لایتێکی دینەمۆی لە دەعامیەکەی خست، هێندەی لەئاوێنەکان لە خۆ ڕادەما هێندە بەرپێی خۆی نەدەدەدیت، هەموو دەمێ ڕادیۆیێکی EIC عێراقی گچکەشی پێ بو، موردادخانی و جەمەدانیێکی ڕیشوەداری بە تیلاکێکی خوار لە سەر دەبەستاو لە سەر برۆی چەپی هێندێک پەرچەمی دەهێنا دەرێ، هۆنینەوەی گوڵینگەکانی ڕیشوەی جەمەدانیەکەی بە دەستی نەخشینی جیرانیان بو.
نەخشین بە دووماڵ خوار تر کەوتبوونە بەرامبەر ماڵی خورشید، کچی نازێ بوو تازە شازدە ساڵی تەواو کردبو، باڵا بەرز و نێوقەد باریک و چاو ڕەش و ئەبرۆ کەوان و برژانگ درێژ بو، دەم و چاو خرپن و چەناگە خڕ و بچوک بو.
جوانیە سروشتیەکەی و کەم دویەکەی ڕێزێکی زۆریان پێ دابوو لە بەرامبەر ژنەکانی جیرانی، زۆربەی کات هەر خەریکی هۆنینەوەی ڕیشوەی جەمەدانی پیاوەکانی گەڕەکێ بو.
بە دزی چاوێکی هەر لەسەر پلکە بەگمی بوو کو کوڕەکەی لێ زەوت بکاو لە باوەشی دایکی دەری هێنێ و لە ژوورەکەی تر بە بەژنە باریکەکەی کو وەک مار لە باڵای خورشید وەئاڵێنێ.
زۆر جاریش دایکی خورشید هەر بە توانج دەی ووت دەی قسەیەک بکە دەنا ناتکەمە بووکی خۆم، ئیتر زەردەخەنە شەرمناویەکەی ختوەکی خۆشیان بە جەستەی دەداو ڕایان دەچڵەکاند.
ئەو کەسانەی بەردەوام بە کۆڵانەکەیان دا دەهاتن خۆش تورشی دوو پەقرەجە چینکۆ یەکە بون کەرەوزە سەوزەکەی سەر ئاوە سوورەکەی چەوەندەر و سڵقە سوورەکە وێنەی مەخمەڵێکی جوانیان دەدا تورشیەکە.
نان گێڕ و گۆشت فرۆشەکەش بون کە بە سەبەتە دەیانگێڕا، کەمتر شەکەرات فرۆشەکان و پاقلاوە و کرێمستی و گەزۆ لەوزینە فرۆشەکان دەگەیشتنە ئەوپەڕی گەڕەکێ ئەوان هەرز وو لە بەردەم مزگەفتی حاجی مورادی ساغیان دەکردەوە.
لەوێ زیادیش هەبو، ئەکتەرێک بوو زیاتر خۆی لە شامی کاپور دەبینیەوە بە چاولێکەریە سەر سوڕهێنەرەکانی لە نمایش کردنی گۆرانیە هیندیەکان و لەراندنەوەی پرچە درێژەکەیی و چارلسە بەرینەکەی و کەعب عالیە باژنە بەرزەکەی و کراسە تەسکە یاخە درێژیەکەی بۆ ئێمەی منداڵان زیاتر لەوانی جوانتر دەوتەوە.
ئەو ئێوارەیەی سەرەتای بەهار و کۆتایی زستانی پڕسەرماو سۆڵەی بەباران و شەختەی بەستوی گۆمەکان بوو. ئەو دەم زۆر لە مەسئولەکانی پارتی لە ژێرەوە پەیوەندی توندو تۆڵیان لەگەڵ ئەمن و بەعس بەستبو. زووتریش هەر ئەوان قۆنتەراتچی خانوەکانی شەهیدانی سێتاقان و کوران و بڕینی جادە و شۆستەکانی هەولێرێ بون. هەموو عومەرەکان دواتر دەستپێکی دروست بوونەوەی جاشیێتی بوون لەهەولێر لەوانە. عومەر حەسەن و عومەر بەکر و عومەر سۆفی و زووتریش ماڵی شێمەی هارونی و ئەسعەد ئاغای هەرکی و ماڵی شێخ زەیتۆ و ماڵی عوسمان بەگی شەقڵاوەش کەجاشەکانی وی لە سێتاقان زیاتر هی گوندەکانی خۆشناوەتی نیشتەجێی سێتاقان بون لە ڕەبایەکانی پشت تاکە ماڵەکەی ماڵی مەلا زادەی.
بەهەر چەند ماڵێک یەک ڕادیۆ هەبوو لەسەرتاسەری کۆڵانێش تەلەڤزیۆنێک نەبوو. شەوێک بەر لە یازدەی ئازاری ساڵی 1974 پیاوان بەیەکەوە لەسەرەوەی ژوورە قانگ دراوەکانی بە جگەرەی قامیش و شاوری عارەبی و ژنانیش بەیەکەوە لە ناو پێڵاوەکانی میوانەکانی بەر دەرگای ژوورەکان گوێ قوڵاغی دوا هەواڵی ئەو شەوە شومەی بوون، ئەوە بوو ووردە ووردە پارچە مۆسیقایەکەی بەزمە بەزمەی حەسەن زیرەک بەر لە بوونەوەی ئێستگە دەستی پێکرد، بەڵام دیار بوو هیچ خۆشیەکەی پێ نەدەدان. دوای یەک دوو خولەک دەنگە گڕەکەی بارزانی مەلا خالید بێ دەنگیەکی تەواوی پۆشیە ژوورە قەڵەباڵغەکە کە گۆتی(ئێرە دەنگی کوردستانی عێراقە)
دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئان، بەیانی دەست پێکردنەوەی شەڕی کورد و عارەب خوێندرایەوە و لە هەر ماڵێک دوو نۆردیە نان و چەند هێلکەی کوڵاو لە تورەگەیەک پێچرانەوە و هەمو هەولێر بە بێ دەنگی بە درێژایی هەردوو ڕێگای مەسیف و کۆیە ڕووە و شاخەکان بەڕێ کەوتن، زۆربەی مەخفەرەکانیش شکێنرابوون و پۆلیسەکان هەر هەموو سەمینۆفەکانیان لە گەڵ خۆ بردبو.
زووتریش خورشید جیا لە زیاد نەدەچوە سینەما، دەچووەی بارەگای ناوچەی پارتی لە دەم بەستەکەی گەڕەکی تەعجیل. ئەو ئێوارەیە ئەویش بۆ دوا جار پایسکلەکەی خستە سەر جەگ و دایە بەگمی وەک هەموو ئەوانی تر یەک دوو نۆردیە نان و هێلکە و تەڕە پیازی بۆ خستە جۆڕکێک و موتفەڕکەکەی ماڵی سەید گوڵیشی لە یاخەی کورتەکەکەی کردەوە و بە قولابەیەک لە موراد خانیەکەی خورشیدی بەستا و بەڵکو خوایە لە بەڵای ناگەهان بیپارێزێ و بۆ دوا جار کوڕە تاقانەکەی لە باوەش گرت و فافۆنێک ئاوی بە دوا داڕشت.
ئەو ئێوارەیە دەبێ نەخشین خەریکی چی بووبێ ؟!
یان بۆ دوا جار گوڵینگەکانی جەمەدانیەکەی ئەوی هۆنیبێتەوە، جا چۆن بیگەیەنێتە دەستی، خۆ بەو شەوە تاریکە بێ گڵۆپە ساردە هەرهەمووی دە مەترێک بوو، بەڵام بۆ ئەو کوڵتورە شەرمنەی ئەو هەزاران هەزار فرسەخ بو.
ئیتر خورشیدیش لە ئامێزی گەرمی پڕ هەنسکی دایکی ترازا و لە ناو تاریکی دەغڵە پڕ شەونمەکە نقوم بوو تا ووردە ووردە تنۆکی بێ دەنگی باوەشی ئەوشەوە بە تەواوی قووتی دا.
چەند شەوێک دواتر دیسان بە درێژایی هەمان دوو ڕێگا دوو کاروانی نەپساوەی دەبابە و زیلی عەسکەر و جاشە کوردەکان گەیشتنە بانەمان و کەسنەزان، یەکەم شەڕی دەستەو یەخەش لە شەرەبۆتی بەرامبەر دڵۆپەی کراو، پێشمەرگەکان بۆ قووڵایی شاخەکان هەڵکشان و شەوانە خەڵکەکە بە دزی گوێیان لە شەڕەکانی هێزی دەشتی هەولێر و هێزی سەفین دەگرت و بە بیستنی ناوی شەهیدەکان ناوکیان دەکەوت.
خورشید لە بیستانەی مابۆوە زۆر چالاک بوو لە دابەش کردنی ئازووقە و جل و بەرگ و فیشەکی پێشمەرگەکان، بەڵام خۆ هەر بە جەستە لەوێ بوو دەنا هەر لەکۆڵانە قوڕاویەکەی بەردەم ماڵی نەخشین بو.
مەسعودیش شێت و هار ببو ناقیلەکەی زیاتر لە گەڕەکێ دەهێناوە پێش گوللەی بە حەپەی سەگ و خشپەی پشیلەش وەدەنا، ئاگری گڕگرتوی ناوگەڵی وای سەرگەردان کردبوو دەیان گوللەی بە ماڵەکان و ماڵی حەفسەدەوە بنێ.
دوای مانگێک، لە دوای نیوە شەوێکی نەگریسی قەت تەواو نەبوو ئاگری خۆشەویستی نەخشین و برژانگە درێژەکانی پرسکیان لە خورشید بڕی بو. دەبێ بە چ خێراییەک گەڕابێتەوە قەراغ شار، دەبێ تەنیا بۆ بینینی دڵخوازەکەی بێ یان بۆ هەڵگرتن و ڕفاندنی یان بۆ جەمەدانیەکەی دەست و پەنجەی ئەو بێ؟!
ئەفسوس لە بێ وێژدانی تاریکی ئەو شەوە پڕ حەسرەتاویە، لە تاریک و ڕوونی بەر جریوەی ئاسمانی پڕ ئەستێرەی ئەو شەوە ساماڵە، بۆ دوا جار گوللەی دۆشکاکەی مەسعود جەستەی بەژنە تازە باڵاکەی خورشیدی کونا و دەر کرد و کەوتە نێو قەرسیلە پڕ شەونمەکەی پشت گەڕەکێ و فوارەی خوێنە گەشەکەی بووە گوڵاڵە سوورەی بەهاری ئەو پێ دەشتە.
بۆ بەیانیەکەی مەلای گەڕەکێ و چە ند پیاوێکی تر دوای وەرگرتنی ئیجازەی هێنانەوەی جەنازەکە لە سەیتەرەی کۆیە، تەرمە بێ گیانە سارد و سڕەکەیان بۆ پلە بەگم هێنایەوە و ئەویش لە داخان هەموو پرچە سپیەکانی ڕنیەوە و قوڕە شینی جۆگاکەی بەسەر داکردو یاخەی خۆی دادڕ دادڕ کرد و بۆ هەتا هەتایە کۆستی کەوت.
نەخشینیش لە کەڵێنی دەرگا یەک دەریەکەیان بۆ دوا جار فرمێسکەکانی ووشکی کرد و برژانگە درێژەکانی هەڵوەرین و پەنجەکانی لە هونەری هۆنینەوە کەوتن.

چڵ ساڵێک دواتر، دوای ئەوەی شار گەیشتە بەرزاییەکانی کەسنەزان.
ئەو عەسرەی بە پاسەکە دەگەڕامەوە ماڵ، بە جادەی پڕ هەراو هۆریا و هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکان و کۆڵانە قوڕاویەکەی ئەو دەمی بەر ماڵی نەخشین و خورشید ڕەت دەبومەوە، لەو دیوی هەستم، پیرژنێکی پیری پەک کەوتەی بەر هەمان دەرگا یەک دەریەکەی عەیامێک بەر لە ئێستا، بە هەمان دیمەنی ئەو کچە جوانە برژانگ درێژە سەرنجی ڕاکێشام، بەخۆم نەبوو ووتم دابەزین!

دوای ئەوەی لەمریشک فرۆشەکەی بەردەمیان لە ناوی پیرەژنەکەم پرسی، ووتی پلە نەخشینی دەڵێی....؟
لەوێ وە بە چیڕۆکێکی تەمەن چڵ و پێنج ساڵەی تەواو نەبوو دا چوومەوە خوارێ و زانیم قەت کەس نیە بتوانێ مەتەڵی نهێنی و پەنهانی ووتەکانی ناو دێری ئەو چیڕۆکە خەماویانەمان بۆ هەڵبهێنێ لە نیشتیمانێکی بێ ناو نیشانی کەس لێ تێنەگەیشتو.

سەرنج : وێنەکە هی کۆڵانێکی گەڕەکی سێتاقانە گوزارشت ناکاتە سەر ناوەرۆکی بابەتەکە.[1]

چمکێ لە یادەوەریەکانم
یوسف عوسمان عەزیز
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,192 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] Sosial Mediya | کوردیی ناوەڕاست | هەولێری جاراا
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Xatirələr
Şəhərlər: Erbil
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 28-06-2021 qeyd edilib
Bu məqalə هاوڕێ باخەوان tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə هاوڕێ باخەوان tərəfindən 02-07-2021 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 1,192 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.171 KB 28-06-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 522,125
Şəkil 105,655
Kitab PDF 19,674
Əlaqəli fayllar 98,543
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Folders
Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Tarix Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili Qısa təsvir - Nəşrin növü - Born-digital Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Folders - Qədim tarix Qısa təsvir - Muxtar - Kurdistan Qısa təsvir - Muxtar - İran Qısa təsvir - Muxtar - Türkiye Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Sənədli

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.703 saniyə!