سەرابی ژیان
هەمیشە دەمەوێت درۆ لەگەڵ ئەم دڵە شکاوەی خۆمدا بکەم و ئومێدێکی بچوکیش بێت
ڕێگامی پێ ڕۆشن بکەمەوە، کەچی هەمووشتەکان پێچەوانە دەبێتەوە.
بیرت دەکەم....
بەڵام لەوە پەشیمانم کە درکاندم، ڕۆژانە چەند جارێک تێل دەکەم تا ئەو عیشقە کەمەی هەمە بەرەو کاڵ بوونەوە نەچێت، ئەو دڵەی کە بەجێت هێشت ئاودرابێت وشکی ڕوونەکاتە گەڵاو گوڵەکانی.! بێزارم لێت
لە کاتێکا چۆن خۆم سەرەو خوار کردۆتەوە
ئومێدەوارم ئاواش ژینم
سەرەو خواربێت!
نازانم چۆن دەرباز دەبم...
چاو چنۆکەکان
لە ڕێگادا بۆم لەبۆسەدان تیرەکانیان لە قەوس دەرچێت، ناگەڕێتەوە، ئیتر کات وا وردە وردە کاری خۆی دەکات
شتێک لەدەست من نامێنێتەوە ؟
بێ مروەت، بێباک بێ دڵ،
خاڵە ڕەشەکەی ناو دڵم
لە گەورە بووندایە
وا هەموو دڵم دادەگرێ،
دەزانی کاتێک دەمویست وشەیەکت بۆ بنووسم هاوتابێت بەو عیشقەی کە هەمە بۆت،
زۆر دەگمەن بوو،
لە هەڵبژاردن کاتی زۆری دەویست؟
بەڵام ئێستا ئەوەندە ووشە هەیە لەتۆ دەکات دەڵێی دوانەی یەکن ڕیزی بکەم و بیانژمێرم،
دەی دەورەکەت گوڕانی بەسەرداهات
لەشانۆی ژیانم من نەگۆڕام
تۆ خۆت گۆڕای،
هەندێکجار ڕقم لەخۆمە بەڕادەیەک دەمەوێت
لەم ژینەدا ون ببم
وون بونێک گوێم لەدەنگت نەبێت چ جای بینین !
خۆزگە
خوداوەند ئەوەی لەگەڵ دەکردم کە لەدڵمایە،
ببومایە بەو سەرابەی
کەژیان لەگەڵم دەکات.