شاعيرەکانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی
لەهەولێر شاعيری زۆر گەوره و پايەدار دەرکە تينە کە هيچيان لەئاستی شاعيرانی تری ناوچەکانی کوردستان کەمتر نەبوونە و، بەرکو زۆرجار پێش ئەوانيش کەتينە. لۆ نموونە (کانی دۆغرەمەچی) شاعيرە هەر پايەبەرزەکەی هەولێر لە کۆپلەيەکی شيعريدا دەفەرموێ :
یا ڕەب چ دەبێ ئێمەش ئەگەر (هەروەکوو بەعزێ) لەشکرشکەن و ڕۆستەمی مەیدانی وەتەن بین
تا کەی ئەدوێی (کانی) لە ئەوسافی خەت و خاڵ وا چاکە لەمەولا کە غەزەلخوانی وەتەن بین؟!
ئه و هەستە نەتەوەييەی شاعيری گەورەی هەولێر، بارتەقای خەباتی چەندين سارەی شۆڕشەکانی کوردە، ئەوەتا کانی شاعير جيا لەحەموو شاعيرانی غەزەل، قەسيدەی غەزەلی لەبۆ نيشتيمانەکەی دەنووسی نەوەک لەبۆ خەت و خاری ئەڤيينەکەی.
هەر لەمەدرەسەی ئه و شاعيرە پايەبەرزەشدا کەسێکی وەکی (جاهيدی) نەمری لێ پەروەردە دەکرێ، کە ئەويش بە چوارينەکانی فەيلەسوفێک بوو. چوارينەکانی جاهيد هيچی لەچوارينەکانی عومەر خەيامی فەيلەسوف کەمتر نەبوو.
رەشاد موفتی گەورە کەسايەتی شارەکەمان، ئەويش يەکەک بوو لەگەورە شاعيرەکانی هەولێر کە تەنها مەولودنامەکەی شاکارێکە هەتا ڕۆژی قييامەت بە زيندوويەتی دەمينێتەوە. ئێستاش کاک عوسمان موفتی کوڕە گەورەکەی ئه و بۆشاييەی پڕ کرديتەوە بەشيعرە جوانەکانی کە ئەوانيش قييمەتی خۆيان هەيە.
لەرٍێبەرانی ئه و بوارەدا شاعيری زۆر گەورەی کورد له و شارەدا دەرکەتينە لەوانەش (عەونی شاعيری مەزن، پيرباڵ مەحمود، مەلا مەسعود بێبەش، کەريم شارەزا، ميدحەت بێخه و) لەدوای ئەوانيش جيلی شێست وحەفتايەکان وەکی (عەبدوڵلا پەشێو، موحسين ئاوارە، فەريد زامدار، سەعدوڵلا پەرۆش، جەميل ڕەنجبەر، کەريم دەشتی، مەحمود زامدار، عبدالخالق سەرسام). دواتريش (دلشاد عبدالله، جەلال بەرزەنجی، هاشم سەراج، عەباس عبدالله يوسف، تەلعەت تاهير، ئەنوەر مەسيفی، ئازاد مەولود، ئيسماعيل بەرزەنجی، سەباح ڕەنجدەر، فەرهاد پيرباڵ، مەهدی خۆشناو، قوبادی جەليزادە، جەوهەر کرمانج، ئيدريس شەيداهۆ) وئەوانيتر.
هەر لەسنووری هەولێريش شاعيری زۆر گەورەی کورد دەرکەتينە وەکی حاجی قادری کۆيی مەزن و، ئەحمەد دلزار و هيتر.
هەولێر شانازە بەوەی يەکەک لەشاعيرە مەزنەکانی سروودی نەتەوەيی (ئەی ڕەقيب) ی نوسييەوە کە ئەويبش دڵداری شاعيرە، کە ئه و شيعرەی هەتا ڕۆژی قييامەت بە زيندويی لەهزرو مێشکی ميللەتەکەماندا دیمينێتەوە.
تەنانەت تورکمانەکانی هەولێريش شاعيری گەوره و ناوداريان لێ هەرکەتيە کە دەيان شيعری نازداريان بە زمانی تورکمانی نوسيتەوە، وەکی هاشم ناهيد و نەسرينی عەتاوڵا ئاغا و ئەسعەد ئەربيل و عەدنان قەساب ئوغلو و حيسام حەسرەت، له و سەردەمەشدا ناودارترينيان مامۆستا بورهان ئاغالييە کە خزمەتەکی زۆری بواری شيعری تورکمانی کرديە.لە قۆرياتی تورکمانيشدا جەرجيس باخچەچی ئەستێرەی پرشنگداری ئه و بوارە بووە.
لەديانەکانی عەنکاوەش ديارتيرينيان شاعير ڕەوەند پۆلس و جنان پۆلسن.
بەدەستکاریەوە بڵاوکرایتەوە.[1]