تۆ دایک نیت بەڵکو دڕندەیەکیت
خودا کاتێ مرۆڤی دروست کرد..ڕێزی تایبەتی لێ گرت بەپێدانی ئەقڵ و هۆش و جوانترین سیماو لەش و، لارو سەرجەم نیعمەتەکانی...مرۆڤ کاتێ بەمرۆڤ، دروست بوو..خوای میهرەبان لەئاژەڵ بەوە، جیای کردەوە کەتێ بفکرێ و مرۆڤ بوونی خۆی بسەلمێنێ...
گەر لێرەدا مەسەلە زاوزێ و وەچە خستنەوەبێت..ئەوا ئاژەڵ لەو بوارەدا یەکەمینەو..بگرە زۆر میهرەبانیشە لەگەڵ بێچوەکانیدا...ئەیانپارێزێ لەدەستی دڕندە...
تۆ بڕوانن مریشک کاتێ جوجەڵەکان لەدەوریەتی..هەمیشە باڵەکانی کراوەیەو ئامادەی هەرهێرشێکە کەلەلایەن خودی کەڵەشێریشەوەبێت...
ئاژەڵەکان کاتێ ئەبن بەدایک..تا ئەوکاتەی بێچوەکانیان باڵە، فڕو خڕۆڵە ئەبن چاودێری وردیان لێ ئەکرێ لەلایەن خودی دایکەوە...
بەڵام ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ باسی لێوەبکەم...شەڕی نێوان هاوسەرانە..کەلێرەدا ئەبێت..دایک زۆر ئاقڵ و هۆشیاربێت..ئەگەر بەتەنها خۆی بەخێوکەری مناڵەکانی بێت..ئەبێ بیانپارێزێت...
لەم سوچی باسەوە ئەمەوێ بڵێم..هەزاران نمونەی دایکمان هەیە کەلە ناوماڵدا لەگەڵ هاوسەرەکەی وەک و دوو هاوڕێ ئەژین تەنها لەبەرخاتری مناڵەکانیان...کەزۆربەی جار دایک ئەو قوربانیە گەورەیە ئەدات...
دایک هەیە چەندان ساڵ مێردی کۆچی کردوە..یاخود جیابونەتەوە بەهەرقەدەرێک بێت...بەڵام کورد وتەنی لەبەر خاتری ڕیخۆڵەی ڕژاوی قاچەکانی بەهەزاران دڕکەزی ژیان و لێوەکانی بەهەزاران تاڵی ژیان و نەبوونی تەڕکردوە....
بەڵام ڕۆژێ لەڕۆژان بیری لەفڕێ دانی مناڵەکانی نەکردۆتەوە...
بەداخەوە بۆ ئەو بەناو دایک و، مرۆڤە کە توانی ئەو کارە، قێزەونەبکات...تەنها لەبەرئەوەی کە کێشەی لەگەڵ هاوسەر هەیە...
خودا هەرگیز ناحەقی قبوڵ ناکات
هەمیشە تۆڵەی بزنی بێ شاخ لەشاخ، دار ئەکاتەوە...
بەهیوای سزای توندی لەسێدارەدان بۆئەم ئاژەڵە دڕندەیە...
ئارەزوو عەبدولخالق..
نۆزدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو بیست...