بادڵەکان پاک و بێ خەوش بکەینەوە
باهۆشیاری تاک باڵابێت
لیۆ تۆڵستۆی ئەڵێ
نهێنی هێز لەوەدایە چاوەڕێ ی کەس نەکەی خۆشی بوێ ی...
ئازیزانم..هەرلەدێر زەمانەوە هاوڕێیەتی مرۆڤەکان و ڕەگەزە، جیاوازەکان هەبوە..
لەئێستادا بەهۆی فراوانی سۆشیال میدیاوە پەیوەندیەکان چالاکترو ئەکتیڤ تر بوە..
ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ باسی لەسەربکەم لەدڵۆپێک دەریای ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری تاکەکانە..لەخێزانداو لەکۆمەڵگادا...
ئێمەی مرۆڤ کاتێ خۆمان بەکاری یەکێکی ترەوە سەرقاڵ کردوو..هەمیشە، وەسوەسەی دەرونی خۆمان داوە..بە چاودێری کردنی تاک لەخێزاندا و لەکۆمەڵگادا...جا ئەوتاکە، دایک یاخود برا یاخود خوشک یاخود هاوسەربێت...کاریکی تەواو ناهۆشیارانەو تەواو ناڕۆشنبیری فیکری و ئەقڵیە...
با ئێمە هەوڵ بدەین هەمیشەبەرامبەرەکەمان ئازاد بکەین لەبیرکردنەوەو خۆش ویستنی خودی خۆمان...
ئێمە با، هەوڵ بدەین کەمتمانەیەکی ئەوەندە بەهێز دروست بکەین کەبەرامبەرەکەمان بەچەنەها وەسیلەو پاڵنەر مەجبور نەکەین ئاوڕمان لێ باتەوە...
ئەوەی لەئێستادا ئەگوزەرێ لەنێو خێزانەکاندا ئەوەیە، کەبەردەوام ژن و مێرد..خوشک و برا..دایک و مناڵ...هتد...خزم و خوێش...تەنها بۆ، ڕکابەری و بۆ چاودێری یەکتریان کردوە بەفرێند....
لەهەمان کاتدا لەماڵەکاندا دۆخ و کەشێکی وامان ڕەخساندوە کەکەس متمانە بەکەس ناکات...هەمیشە خوتی و وتی و هەناسە بڕکێ و دڵە خورپە سەراپای ژیان و جێگای نازو خزمەتی پاک و بێ گەردی گرتۆتەوە...
ئەم بابەتە زۆری ئەوێ و زۆری پێویستە...
کورت و پوخت...ئازیزم..بەخوا هیچ شتێ بەزۆر نیە...
کاتێ هاوسەرەکەشت مۆبایلی بەدەستەوە بوو..مەرج نیە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر پەیوەندی سۆزداری هەبێ...
نا بەپێچەوانەوە...خوشکان برایان...هەمیشە وا لەهاوسەرەکانتان بڕوانن کەلەکۆمەڵگادا جێگای متمانەو بڕواو ڕێزی هاوڕێیانیانن...
با بەس بێ چاودێری بەدەرونێکی نەخۆشەوە
با با پێشوازیمان لەوچاودێریە بەدەست لەملانی بەرامبەربێت و پێشکەش کردنی کوپێ قاوەبێت بەمتمانەو خۆشەویستیەوە...
با هاوڕێیانی هاوسەرانمان ڕێز لێ بگرین و هەمیشە خاوەن ڕێزو خۆشەویستی هەمەلایەنەو خۆشەویستی ناو کۆمەڵگابین....
ماویەتی و درێژەی هەیە...
هاوڕێیەکم پێ ی ڕاگەیاندم کە گرتەی ڤیدیۆی ئەو وێنەیە، ئافرەتەکە، بەرئەبێتەوەو توشی احراجی ئەبێت...
با هەوڵ بدەین نەخۆمان احراج بکەین نە ئازیزانمان
ئارەزووی عەبدولخالق
بیست و حەوتی ئەیلولی دووهەزارو بیست