Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 524,050
Şəkil 106,091
Kitab PDF 19,748
Əlaqəli fayllar 99,077
Video 1,437
Dillər
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
يادی (90) ساڵەی کردنەوەی یەکەم خوێندنگە لە کەلار
Kurdipedia məlumatlarımızı arxivləşdirən ən böyük layihədir.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

يادی (90) ساڵەی کردنەوەی یەکەم خوێندنگە لە کەلار

يادی (90) ساڵەی کردنەوەی یەکەم خوێندنگە لە کەلار
#سەباح عەلی جاف#
ئەمساڵ، 90 ساڵ بەسەر کردنەوەی دەرگای يەکەمين خوێندنگەی ڕەسمی لە #کەلار#دا تێپەڕدەبێت، ئەويش پاش ئەوەی لەساڵی (1931) بە هەوڵی حەمە بەگی جاف (1904 – 1934) خوێندنگەی کەلاری سەرەتای بە ڕووی منداڵانی کەلار و گەرمياندا کرايەوە، لە (1ی تشرينی يەکەمی 1931) منداڵانی سنورەکە له و خوێندنگەيە دەستيان بە خوێندن کردووە، ئەم خوێندنگەيە تا ساڵی (1971) تاکە خوێندنگەی کەلار بووە، پاش 90 ساڵ لە کردنەوەی دەرگای يەکەمين خوێندنگە لە کەلاردا لەم توێژينەوەيەدا ئاشنای چەند لايەنێکی خويندنی ڕەسمی دەبين تا ساڵی (1975)، ئەمە سەرباری ئەوەی لە پاش ئەوەی کەلار لە (28ی شوباتی 1970) کرايە قەزا، کەرتی خوێندنی ڕەسمی بە خێرای گەشەی کردووە و لە ئێستادا سەرباری سەدان خوێندنگە لە قوناغە جياجياکاندا، لەگەڵ ئەوەيشدا لە کەلاری ناوەندی ئيدارەی گەرميان، زانکۆی گەرميان و کۆلێژی تەکنيکی کەلار و چەندين پەيمانگای حکومی و ئەهلی بوونيان هەيە و کاروانی خوێندنی ڕەسمی لە گەشەکردنی خێرادايە.
لە کەلار به و پێيەی هەر لە سەرەتاوە خەڵکی خوێندەوار و ڕۆشنبيری تێدا بووه، بە تايبەتی بوونی کەسايەتييەکانی بنەماڵەی بەگزادەی جاف، لەسەر دەستی کەسايەتييەکی وەک سلێمان بەگی حەسەن بەگی جاف، مزگەوتی تێدا کراوەتەوە و خەڵک لێوەی فێری خوێندن و خوێندەواری بوون، لەپاش شارۆچکەی #کفری# لەم سنوورەدا مزگەوت و حوجرە و تەکيە تەنها لە کەلار (شێروانە) و شاکەلدا هەبووه، ئەمانەش وايکردووە خواست لەسەر فراوانکردن و بەدەستهێنانی زياتری زانست و زانياری، بە تايبەتی خوێندنی ڕەسمی بدرێت.
له سەردەمی دەسەڵاتی پاشايەتی عیراقدا، لە کەلار بە هەوڵی حەمە بەگی جاف کە له خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆتە پەرلەمانتار(نائب)، له ساڵی خوێندنی (1931 -1932)دا يەکەمين خوێندنگە کراوەتەوە، حەمە بەگ خاوەن پێشينەيەکی ڕۆشنبيری و سياسی بووە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێی مەلا و ڕۆشنبيران بوو، کاتێک سەردانی کفری کردووە، چۆ تە لای فەقێی مزگەوت و مەلاکان.
له بيستەکانی سەدەی ڕابردوودا له ناوچەی کفری و کەلاردا ڕێکخراوێکی سياسیی نهێنی هەبووە بەناوی (ئازادیی کوردستان)، تێيدا ئەندام بووە (نەريمان، 1994، ل18)، ئەزمونی کاری پەرلەمانتاری کاريگەریی زياتری لەسەر لايەنی هۆشياری هەبوو، بەم شێوەيە ئەم باکگراوندە ڕۆشنبيری و سياسييەی وای لە حەمە بەگ کردووه، به هەوڵی کەريم بەگی برای ئەم خوێندنگەیە بکەنەوه.
لە گۆڤاری گەلاوێژدا سەبارەت به هەوڵەکانی کەريم بەگ بۆ خوێندنگەی کەلار هاتووە (زۆر کۆشش کرد لە ڕێگەی ئه و خوێندنگەيەدا، ايشيکی وايکرد کورر و کچ پيکەوە تيدا بخوينن و لە ئاوايی يەکانی ترەوە بە زۆر منال بهينری بۆ خويندن تيايا) (گەلاوێژ، 1949، ل58؛ جاف، 2016، ل47).
لەژێر کاريگەریی دەرهاويشتەی ڕووداوە سياسييەکانی عیراقدا، بە تايبەتی هەوڵی ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەران له ساڵانی (1929-1930)دا کە تەوەرێکی خۆی لە کردنەوەی بەڕێوەبەرايەتييەکی مەعاريفی گشتی بۆ ناوچە کوردييەکاندا بينيوەتەوە، هاوکات لە (ئاياری 1931)دا ياسای زمانە خۆجێيەکان دەرکراوە، بۆ تە هۆی ئەوەی لە چەندين ناوچەی کوردستان گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت. بەپێی مادەی شەشەمی ئەم ياسايە لە ناوچەی #کەرکووک# و کفريدا بە هەردوو زمانی تورکمانی و کوردی منداڵان دەيانتوانی بخوێنن، ئەمەش وايکردووە حەمە بەگی جاف بير له کردنەوەی خوێندنگە لە کەلاردا بکاتەوە، بۆ هەمان مەبەست حەمە بەگ سەردانی بەڕێوەبەرايەتی مەعاريفی کەرکووکی کردووە، لەوێدا تاوتوێی ئەوەيانکردووە خوێندنگەکە بکرێتەوە و محەمەد تۆفيقيش ببێتە مامۆستای (کاکەسور، 2003، 92؛ باوەڕ، 2019، ل100-101).
بە فەرمانی بەڕێوەبەری مەعاريفی کەرکووک، محەمەد تۆفيق ئەفەندی (1) سەردانی کەلاری کردووە و لەگەڵ بەگزادەکانی جاف، بە تايبەتی (کەريم بەگ و حەمە بەگ)دا کۆبۆتەوە، پاشتر خانووەکەی ماڵی (قاله دارکێش) کە لە سێ ژوور پێکهاتبوو بۆ خوێندنگەکە ئامادە کراوه، به جۆرێک ژوورێکی بۆ ماڵی مامۆستا، ژوورەکەی تريشيان بۆ کارگوزاری خوێندنگە عەبدوڵڵا ڕە مەزان ڕۆستەم زەنگەنە (1909-1995)، ژوورەکەی تريش کراوەتە پۆلی خوێندن، پاشتر محەمەد تۆفيق به مەبەستی دەستخستنی پێداويستييەکانی وەک (تەختە ڕەش، کتێب، قرتاسيیەی پێويست) سەردانی قەزای کفری کردووە، کە ئامادەکارييەکان تەواو بووە لە (1ی تشرينی يەکەمی 1931)دا خوێندن دەستيپێکردووە (باوەڕ، 2019، ل102).
بەپێی ژمارە (1)ی تۆماری گشتی (قيد عام) خوێندنگەی کەلاری سەرەتايی، لە (29ی ئەيلولی 1931)دا ناوی يەکەمين خوێندکاری بەناوی (ئەحمەد محەمەد فەتاح) تۆمار کراوە، بەم شێوەيە له ساڵی خوێندنی (1931-1932)دا (33) خوێندکار دەستيان به خوێندن کردووە.
له ساڵی يەکەمی خوێندندا (29) کوڕ و (4) کچ خوێندويانە، لێرەدا هەندێک زانياری لەسەر ناوی يەکەمين دەستەی خوێندکاران، بەپێی تۆماری گشتی خوێندنگەی کەلار دەخەينەڕوو: (قيد عام، 1931، ڕقم 1). بڕوانە خشتەی ژمارە (1)
ئەگەر سەر نجی زانيارييەکانی تۆمارەکەی سەرەوە بدەين، ڕووندەبێتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (1931-1932) لە (1ی تشرينی يەکەم) دەست بە خوێندن کراوه، تەمەنی خوێندکار نەکراوەته پێوەر کە لە شەش ساڵی وەربگيرێن، بەڵکو ئەوەی تۆمارکراوە، منداڵانی تەمەن (13) ساڵيش وەرگيراون، منداڵانی کەلار و دەوروبەری لەم خوێندنگەيەدا ناويان تۆمارکراوە.
له ساڵی يەکەمی خوێندندا دوو منداڵ لە هەردوو گوندی (سەرقەڵا و دەککە)ەوە هاتوونەتە خوێندنگەکە، هەروەها لەپاش تۆمارکردنی ناوی ئەختەر محەمەد بەگ (1926-1961) بەدوايدا ناوی سێ کچی تريش تۆمار کراون، خوێندنگەکە بەتەنها تايبەت نەبووە بەمنداڵانی بەگزادە، بەڵکو منداڵانی چين و توێژەکانی تری وەک (جوتيار، کاسب، مەلا…هتد)ی کەلار و دەوروبەری تێيدا دەستيان بە خوێندنی ڕەسمی کردووە (قيد عام، 1931، ڕقم 1؛ جاف، 2016، ل49-50).
له خوێندنگەی کەلاری سەرەتاييدا، بە زۆری ئه و بابەتانە (الدرس) نمرەيان لەسەر بووه و خوێنراون، ئەوانيش وانەکانی (علم الدين، اللغة العربية، الحساب، الاشياء والصحية…)، زمانی ڕەسمی خوێندنيش عەرەبی بووە (قيد عام، 1931، ڕقم 1)، بەڵام مامۆستاکان بە تورکمانی و کوردييش وانەکانيان بۆ خوێندکاران شيکردۆ تەوە، قادر ساڵح ڕەشيد (1925-2020) وەک يەکێک له يەکەمين دەستەی خوێندکاران باسی لەوە کردووە، (ئەوەڵ موعەليم تۆفيقە فەنی بووە(، محەمەد تۆفيق لای قۆتابيانی کەلار بە (تۆفيق ئەفەندی) ناوی ڕۆيشتووە، هۆنراوەيەکی پێداون تا ساتی مردنی له بيريدا خوولاوەتەوە، هۆنراوەکەش بەم شێوەيە دەستيپێکردووە
(دڵە دەردی وەتەن،
دڵە دەردی وەتەن پەست و گيراوە…
وەک کەوی ناو قەفەس ئەسير کراوە(
(جاف، 2016، ل51).
بە بيرەوەریی خوێندکارێکی تری دەستەی يەکەم، مەحمود وەستا ڕەشيد ناسراو بە خەليفە مەحمود (1923-2017)، ئەوا مامۆستاکانيان بە عەرەبی وانەيان پێ وتوو نەتەوە، بەڵام بەزمانی کوردی بەشێک لە وانەکانيان ڕوونکردۆتەوە، باسی لەوەش کردووه، لە وانەی سروود (النشيد)دا مامۆستا ئه و سروودەی پێداون تا کۆچی دوايی کردووە لەبەری بووە، سروودەکەش بەم شێوەيە بووە:
ئەی مناڵينە بابچينەوە بۆ مەکتەب
بۆ وەرگرتنی ئەخلاق و ئەدەب
ئەمڕۆ زەمانی عيلم و عيرفانە
بۆ دەردی جاهيل مەکتەب دەرمانە…
(باوەڕ، 2019، ل103).
بەپێی زانيارييەکانی تۆماری گشتی، ژمارە (1)ی خوێندنگەی کەلار، دەرکەوتووە له و خوێندنگەيەدا منداڵان تا پۆلی (چوارەم)ی سەرەتايی خوێندوويانە، بەخێوکەرەکانيان، بە تايبەت بەگزادەکانی جاف بۆ خوێندنی پۆلی (پێنجەم) منداڵەکانيان بۆ قەزای کفری ناردووە (قيد عام، 1931، ڕقم 1).
له ساڵی خوێندنی (1935-1936)دا ژمارەيەک خوێندکار بۆ درێژەدان بە خوێندن چوونەتە (خوێندنگەی کفری سەرەتايی)، ئه و دەمە ڕەشيد عاکف هورمزی (1894-1973) بەڕێوەبەری بووە، ئه و خوێندکارانەی لە کەلارەوە چوونەتە کفری، بريتی بوون لە (مستەفا کەريم بەگ، شوکت ئەحمەد بەگ، خالد ڕەزا بەگ، عەلی سەليم بەگ و ئەحمەدی برا حەمە) (نەريمان، 1994، ل25).
هەر بەپێی تۆماری گشتی خوێندنگەی کەلار، ژمارەی ئه و خوێندکارانەی به مەبەستی درێژەدان بە خوێندن چوونەتە کفری زياترن، وەک ئەوەی ئەم خوێندکارانەش هەر لەپاش تەواوکردنی پۆلی چوارەمدا چوونەتە ئه و قەزايە بۆ تەواوکردنی پۆلەکانی تری خوێندن، ئەوانيش: محەمەد سەعيد بەگ، کەريم مەحمود قادر، مەحمود ڕە زا بەگ، ئەمە جگە لەوەی هەردوو خوێندکار (محەمەد عەلی شێخ حەسەن، عەلی شامە) لە خوێندنگەی کەلارەوە گوازراونەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنەکە درابێت کە بۆی چوون (قيد عام، 1931، ڕقم 1)، بنەماڵەی بەگزادە له قەزای کفريدا جێگەی تايبەتيان بۆ منداڵەکانيان دابينکردووە، ئەويش بەکرێگرتنی خانوو بووە.
له ساڵی (1935)دا، کەريم بەگ خانووەيەکی بەکرێ گرتووە و داواشی لە مەلا جەميل ڕۆژبەيانی کردووە ئەودەمە لەلای مەلا محەمەد سەعيد ئەفەندی سيوەيلی خوێندوێتی، بچێتە لای منداڵە بەگزادەکان و لای ئەوان بحەسێتەوە (رۆژبەيانی، 1992، ل10).
لەساڵی (1936)دا لە سنووری ليوای کەرکووکدا (29) خوێندنگە هەبووه، لە سنووری کفريدا تا ئه و دەمە جگە لە کفری کە خوێندنگەيەکی شەش پۆلی هەبووە، لە قەرەتەپەش خوێندنگەيەکی چوار پۆلی، لە سنووری ناحيەی شێروانەدا تەنها لە کەلار خوێندنگەی چوار پۆلی هەبووە (دليل المملکة، 1936، ص 576 ؛ نەريمان، 1994، ل25).
تەنها لە سەنتەری ليواکانی (کەرکووک، #هەولێر#، #سلێمانی#)يشدا قۆناغی ناوەندی هەبوو، خوێندکارانی هەر سێ ليواکەی سەرەوه بۆ درێژەدان بە خوێندن لە قۆناغی ئامادەیی هاتوونەتە کەرکووک، چونکە تەنها له کەرکووکدا ئامادەيی هەبووە (کاکەسوور، 2003، ل96، 99).
بەگوێرەی زانيارييەکانی پشکنەری کارگێڕی لە (28ی کانونی يەکەمی 1937)دا سەردانی ناحيەی شێروانەی کردووە، لەباسی لايەنی پەروەردە (المعاريف)دا ئەوە ڕوونکراوەتەوە خوێندنگەيەکی سەرەتايی چوار پۆلی لە گوندی کەلاردا هەبووە، گوندەکەش لە (150) ماڵ پێکهاتووە، هەر له ڕاپۆرتی پشکنەرەکەدا هاتووه: (مامۆستای يەکەم (المعلم الاول)- محەمەد تۆفيق کە مووچەکەی (10) دينار بووە(تفتيش الاداري، 1938، ڕقم التصنيف 6850/32050).
لە پاش زۆربوونی ژمارەی خوێندکاران، لەسەر بڕياری بەڕێوەبەرايەتی مەعاريفی کەرکووک بينايەکی گونجاو بە خوێندنگەکە لە دار و گڵ دروستکراوە (باوەڕ، 2019، ل107).
بينای خوێندنگەکە کەوتبووە باکووری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە، لە خشتی کاڵ و قوڕ بەشێويەکی ئەندازەی دروستکرابوو، ڕووبەری گشتی نزيکەی (1000)مەتر دووجا بووە، بينای خوێندنگەکە لە (گۆڕەپانێکی فراوان، ژووری بەڕێوەبەر و مامۆستايان، هۆڵێکی گەورە، چوار ژووری پۆل) پێکهاتبوو، لەسەر دەرگای خوێندنگەکەش نووسرابوو (مدرسة کلار الابتدائية للبنين)، بەڵام ئەم خوێندنگەيە بەتەنها تايبەت نەبووە به کوڕان، بەڵکو کچانيش تێيدا خوێندويانە (شاکەلی، 2016، ل11-12).
لەساڵانی (1932-1941)دا لە خوێندنگەی کەلاردا (110) خوێندکار وەرگيراون و درێژەيان به خوێندنداوە کە (92)يان لە ڕەگەزی نێر، (18)شيان مێ بوون، لە ساڵانی (1931-1958) شدا (46) خوێندکار کچ خوێندويانە، ئەختەر محەمەد بەگ وەک يەکەمين کچ ناوی لە تۆماری خوێندنگەکەدا هاتووە، بەشی زۆری خوێندکارانی کچ نەيانتوانيووە قۆناغەکانی خوێندن تەواو بکەن، ئەمەيش زياتر بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵايەتييەوە بووە (باوەڕ، 2019، ل112).
زيادبوونی ژمارەی خوێندکاران وايکردووە ژمارەی مامۆستايانیش بۆ وانەوتنەوە زياد بکات، ئەوەتا لەگەڵ محەمەد تۆفيق ئەفەنديدا ژمارەيەک مامۆستای تر هاتوونەتە خوێندنگەکە، لەوانە مامۆستايان: عەباس حەسەن ڕەزا (1916-1997)، ڕەئو وف بەگی جەلالی (1892-1957)، محەمەد ئەمين عەسری (1900-1975)، محەمەد سادق حەسەن عەونی ئەفەندی (1891-1967)، سەليم بەگی دەفتەری… (باوەڕ، 2019، ل108؛ Terzibasi، ، p.144)، له ساڵی خوێندنی (1943-1944)دا مستەفا نەريمان بە بڕياری بەڕێوەبەرايەتی مەعاريف، وەک مامۆستا لە خوێندنگەی کەلار دامەزراوە، لە (18ی تشرينی يەکەمی 1944)دا دەستبەکار بووە، هەر له و دەمەدا هەريەک لە زەينەڵ حسێن بەياتی-بەڕێوەبەر، عەزيز مەجيد بەياتی وەک مامۆستا وانەيان به منداڵان وتۆتەوە.
کەلار له ساڵی (1944)دا نزيکەی (250) ماڵ بووە، ژمارەی خوێندکاران له شەش پۆلدا بريتيبووە لە (50-60) خوێندکار، لە (بەهاری 1946)دا نەخۆشی (رەشە گرانەتا) بڵاوبۆتەوە، به هۆی ئەم نەخۆشييەوە بۆ ماوەی (45) ڕۆژ خوێندنگە داخراوە، ئەمەش بەهۆی کاريگەریی نەخۆشييەکەوە بووە کە لە ئێرانەوە هاتووە (نەريمان، 1994، ل75-77، 114).
لە سەرژمێريی ساڵی (1947)دا ژمارەی دانيشتووانی کەلار (1086) کەس بووە، (385) نێر، (679) مێ بووە، له و ژمارەيەيش (50) کەس خوێندەوار بوون، (47) نێر، (3) مێ (الاحصاء، 1947، الجزء الثاني، ص142).
وا ديارە له و سەرژمێرييەدا تەنها ژمارەی خوێندکاران وەرگيراوە، چونکە بە وتەی مستەفا نەريمان لە ساڵانی (1944-1946)دا، لەگەڵ دوو مامۆستای تردا وانەيان به منداڵان وتۆتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەی خوێندکاران لە نێوان (50-60) خوێندکاردا بووە، بەڵام لە سەرژمێرييەکەدا ئەوەی هاتووە ئەوەيە تەنها (50) کەس وەک خوێندەوار ناويان تۆمارکراوە، ئەمە سەرباری ئەوەی له و دەمەدا ژمارەيەک کەسی تر خوێندەوار بوون (نەريمان، 1994، ل76).
داود بەگی جاف- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خۆی لە کەلاردا دانيشتووه، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە له گەشەپێدانی خوێندن لە سنووری ليوای کەرکووکدا، بۆ نموونە له دانيشتنی گرێدراوی (15ی شوباتی 1953)دا ژمارەيەک داخوازيی دووپاتکردەوه، لە شەش تەوەردا تۆمارکراون، کەرتی پەروەردە (مەعاريف) يەکێک بووە له داخوازييەکانی، هەر له و دانيشتەنەدا، داخوازیی گەشەپێدانی بواری پەروەردەی له قەزای کفريدا کردووە، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوەی ژمارەيەک خوێندنگەی سەرەتايی له گوندەکانی سنووری هەردوو ناحيەی شێروانە و پێبازدا، هاوکات داوای کردنەوەی خوێندنگەيەکی ناوەندی بۆ کچان له کفری کردووە، هەروەها داوای خوێندنگەی گەڕۆکی بۆ منداڵانی هۆزەکان دووپات کردۆ تەوە (الجلسة 4، 1953، ص55).
لە ساڵانی پێش بەرپابوونی شۆڕشی (14ی تەممووزی 1958)دا لە خوێندنگەی کەلاردا نزيکەی (80) خوێندکار درێژەيان بە خوێندن داوە، هەموو بەيانييەک بە ڕيز خوێندکارەکان لە گۆڕەپانەکەدا چەند سروودێکيان وتۆتەوە، لەوانه: (خوايە وەت ئاواکەی، قەڵای شێروانە)، مامۆستايان له شارەکانی (بەغدا، کەرکووک، موسڵ، کفری…هتد) هاتوونەتە ئەم خوێندنگەيە و له نەتەوە و ئايينی جياواز بوون، وەک: عەرەب، تورکمان، کورد و مەسيحی، ئه و دەمە مامۆستا بە شێوەيەکی ڕێکوپێک و شيک جلوبەرگی ڕەسمی (چاکەت و پانتۆڵ)يان پۆشیووە، يەکێک لە کارگوزارانی خوێندنگەکەش ئەحمەد عەلی محەمەد ناسراو بە (مام ئەحمەدی فەڕاش) بووە، به زۆریيش ئەم مامۆستايانە وانەيان بە منداڵان وتۆتەوە: بەهجەت بەدری حەسەن بەياتی، محەمەد عەباس ئەلياس، خورشيد عەزيز عەبدولڕەحمان، زەينەڵ عابدين عەباس قەنبەر و … هتد (شاکەلی، 2016، ل14-22؛ جاف، 2018، ل222-223).
پەيوەندیی نێوان مامۆستايان و بەخێوکەری خوێندکارەکان بە تايبەتی بەگزادەی جاف، دۆستانە بووە، ساڵانە داود بەگی جاف مامۆستايانی کەلار و کفری بانگێشت (دەعوەت) کردووە، مامۆستايانی خوێندنگەی کفريش بەخۆشحاڵييەوە هاتوونەتە کەلار و لەکاتی پشووەکاندا تێيدا ماونەتەوە (اسنگر، قرداغي، 2019، الجزء الاول، ص37).
لەپاش شۆڕشی (14ی تەممووزی 1958) خوێندن لە خوێندنگەی کەلاردا له بينايەکی مۆدێرنی شارستانی، کە لە (گەچ و بلۆک) و لەلايەن بەڕێوەبەرايەتی ئاوەدانکردنەوەوە دروستکرابوو، درێژەی هەبووه. (تا ئێستايش ئەم بينايە وەک خوێندنگە بەکار دەهێنرێت، خوێندنگەی کەلاری بنەڕەتی تێدايە(، ئەم بينايە له (گۆڕەپانێکی فراون، ژووری بەڕێوەبەر و مامۆستايان، هۆڵێکی گەورە، شەش پۆلی خوێندن، موشتەمەلات) پێکهاتبوو، ئه و ساڵەش منداڵانی کەلار توانيوويانە سوود لە بڕيارێکی ئەنجومەنی وەزيرانی ئەو سەردەمە وەربگرن و هەموو خوێندکاران بە دەرچوو دانراون، ئه و ساڵەش بەساڵی (زحف) ناسراوە، لە خوێندنگەی کەلاردا له تۆماری گشتیی خوێندنگەکەدا له بەرامبەر ناوی هەردوو خوێندکار (نەجات عەزيز، سەبيحە محەمەد)، کە خوێندکاری خولی دووەم بوون، نووسراوە بۆ پۆلی دووەم بە بڕياری ئەنجومەنی وەزيران دەرچوون (باوەڕ، 2019، ل120).
لەکاتی شۆڕشی (14ی تەممووز)دا مامۆستا (حسێن عەلی محەمەد بەياتی) تا (15ی ئەيلولی 1958) بەڕێوەبەری خوێندنگەکە بووە، بەڵام لە ماوەی (16ی ئەيلولی 1958 – 1ی تشرينی يەکەمی 1959) مامۆستا خورشيد عەزيز عەبدولڕەحمان (1928-2012) وەک بەڕێوەبەری خوێندنگەکە ماوەتەوە (کارگێڕی خوێندنگەی کەلار، 2021، سەردان).
لە (ئەيلولی 1961- ئاداری 1970)دا خوێندن لە خوێندنگەی کەلار بە چەندين هەوراز و نشێودا گوزەری کردووە، بەهۆی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەيلول و بۆردومانی کەلار لەلايەن حکومەتی ئەوکاتی عیراقەوە، لە ساڵی خوێندنی (1963-1964)دا دەرگای خوێندنگەکە به ڕووی منداڵاندا داخراوە، لەپەڕەی تۆماری خوێندکاراندا بەبێ ئەوەی ئاماژە به هۆکارەکەی درا بێت، نمرەی ساڵی خوێندنی (1963-1964)ی خوێندکاران تۆمار نەکراوە، بۆ نموونە پەڕەی تۆماری خوێندکاران: نەجات محەمەد خورشيد، نەسرەدين حەسەن شێخ مەعروف…هتد هەڵدەدەيتەوە نمرەيان تۆمار نەکراوە (قيد عام، 1963، ڕقم 3).
لە پەنجاکانەوە لە ناوچەکەدا بەدەمەوە هاتنی خەڵکی بۆ خوێندن زياديکردووە، لە گوندی گۆبان له ساڵی (1953)دا خوێندنگە کراوەتەوە، مامۆستا محەمەد ئيبراهيمی خەڵکی کفری وەک يەکەمين مامۆستا وانەی وتۆ تەوە، ساڵی پاشتر عەبدولکەريم شێخانی وەک مامۆستا له و گوندەدا دامەزراوە (شێخانی، 2020، چاوپێکەوتن)، لەگوندی شێخ لەنگەر لەساڵی (1959)دا خوێندنگە کراوەتەوە، بەپێی تۆماری گشتی ئه و خوێندنگەيە له ساڵی خوێندنی (1959-1960)دا منداڵان له و خوێندنگەيە وەرگيراون (قيد عام، 1959، ڕقم 1)، لە گوندی سەيدەيش شێخ ئەحمەدی شاکەل به هاوکاری خەڵکی گوندەکە له ساڵی (1959)دا خوێندنگەيەکی تێدا کردۆ تەوە (قەرەداغی، 2018، ل47).
ئه و خوێندکارانەی لە خوێندنگەی کەلاردا دەستيان به خوێندن کردووە، پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لەهەمان خوێندنگەدا دەستبەکاربوون. له ساڵی (1966)دا (محەمەد شاکەلی) کە له ساڵی (1948)دا لەم خوێندنگەيدا خراوەتە بەر خوێندن، وەک بەڕێوەبەر دەستبەکار بووە (شاکەلی، 2021، ل72).
لە (20ی شوباتی 1967)دا حسێن کەلاری کە له ساڵی (1952)دا لەم خوێندنگەيەدا خراوەتە بەر خوێندن، وەک مامۆستا دەستبەکار بووە، پاشتريش لە (17ی ئەيلولی 1967-10ی تشرينی يەکەمی 1970)دا کراوەتە بەڕێوەبەر، ژمارەيەک له و خوێندکارانەی لە پەنجاکاندا لەم خوێندنگەيەدا دەستيان بە خوێندن کردووە و پاشتر توانيان خوێندن تەواو بکەن، لە بواری جۆر بەجۆردا خزمەتيان کردووە، محەمەد شاکەلی لەم ڕووە ناوی (35)کەسی بردووە، لەوانە: عوسمان مەلا مستەفا- مامۆستا، جەميل ئەحمەد بەگ -ئەفسەر، قادر ڕەزا بەگ- بايۆ لۆجی…هتد، تەنانەت کچان و ژنانيش توانيان بە پلەی بەرزی خوێندن بگەن، کە لە خوێندنگەی کەلاردا درێژەيان به خوێندنداوە، لەوانە: پەروين ڕەزا بەگ- ئەندازياری کشتوکاڵی، خورشيدە داود بەگ-بەکالۆريس لە زانستی خۆراکدا (شاکەلی، 2012، ل159-161).
له ساڵی (1967)دا ئەم مامۆستايانە لە خوێندنگەی کەلاردا وانەيان وتۆ تەوە، هەريەک له مامۆستايان: فەرهاد عەبدولقادر عەلی، کازم عەبد جاسم، تاهير عەبدوڵڵا لەپاش شێخ محەمەد شاکەلی بووەتە بەڕێوەبەری خوێندنگەکە، حەسەن حسێن، عەبدولکەريم مەجيد محەمەد، حەمە سابير حەمە عەلی (جاف، 2018، ل228).
مامۆستا محەمەد سابير له بيرەوەرييەکانيدا ئەوەی گێڕاوەتەوە لەگەڵ مامۆستا فەرهاد عەبدولقادر دا بۆ خوێندنگەی کەلار گوازراونەتەوە و ئێوارەيەکی درەنگ گەيشتوو نەتە ناو گۆڕەپانی گوندەکە، ئەويش پاش ئەوەی بە پاسێک لە ئێوارەيەکی درەنگدا لە #جەلەولا#وە هاتوونەتە کەلار و لە (20ی شوباتی 1967)دا پەيوەندييان بە خوێندنگەکەوە کردووه، لەگەڵ مامۆستا هاوڕێکانيدا وانەيان بە خوێندکارانی کەلار وتۆ تەوە (مەلا عومەر، 2019، ل110).
له ساڵی خوێندنی (1968-1969)دا ژمارەی خوێندنگەکانی سنووری کفری بريتی بووە لە (45) خوێندنگە، (30) خوێندنگەی کوڕان، (12) خوێندنگەی تێکەڵ، (3) خوێندنگەی کچان بووە، ژمارەی مامۆستايانی سنوورەکە بريتی بووە لە (241) مامۆستا، (206) نێر، (35) مێ بوون، ژمارەی خوێندکاران بريتی بووە لە (4167) خوێندکار، (3619) نێر، (548) مێ بوون، خوێندنگەی کەلار بەپێی ئه و ئامارە وەک خوێندنگەيەکی تێکەڵ له سنووری کفريدا تۆمارکراوە (الاحصاء التربوي، 1968-1969، ص36).
بەپێی تۆماری ژمارە (5 و 6)ی خوێندنگەی کەلار لەساڵانی (1961-1975)دا ناوی (512) خوێندکار تۆمار کراوە، ژمارەی مامۆستايانيش له و دەمەدا (7) مامۆستا بووە (قيد عام، 1961، ڕقم 5؛ قيد عام، 1966، ڕقم 6؛ جاف، 2016، ل57).
لە پاش بە قەزابوونی کەلار، وەک پێشتر ئاماژەی بۆکرا، پاشکۆيەک بۆ پۆلەکانی (1، 2)ی ناوەندی کراوەتەوە، لەم ڕووەوە عەبدوڵڵا حەسەن کە ئه و دەمە خوێندکاری قۆناغی سەرەتايی بووە، باسی لەوە کردووه، بەمەبەستی کردنەوەی پاشکۆيەک، سەردانی جەلال بيلال-ی قائيمقامی کەلار-يان کردووە (قادر، 2020، چاوپێکەوتن)، شکور محەمەد غەفوور، مامۆستای ئەوکاتی خوێندنگەی کەلار لەبارەی کردنەوەی ئه و پاشکۆيەوە باسی لەوە کردووه، ياداشتی (14) خوێندکاریان بۆ (ياريدەدەرێتی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی کەرکووک بۆ زمانی کوردی) بەرز کردۆ تەوە، ئەوانيش بڕياری کردنەوەی پاشکۆيەکيان لەناو خوێندنگەی کەلاری سەرەتاييدا داوه، لە پۆلی يەکەمی ناوەنديدا (21) خوێندکار، لە پۆلی دووەم (8) خوێندکار درێژەيان بە خوێندن داوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکەش (سەرەتايی، پاشکۆ) لە (11ی تشرينی دووەمی 1970-21ی نيسانی 1971)دا مامۆستا (کەمال فارس عەزيز) بووە، دوو مامۆستای بەکالۆريۆسيش ئه و ساڵە هاتوونەتە بەشی پاشکۆکە، ئەوانيش (نەوزاد محەمەد ساڵح- پسپۆڕی ماتماتيک، جەمال محەمەد عەلی -پسپۆڕی جوگرافيا) بوون (جاف، 2016، ل57-58).
لە پاش يەک ساڵ خوێندنی پۆلەکانی (1، 2)ی ناوەندی لە بەشی پاشکۆی خوێندنگەی کەلار، له ساڵی خوێندنی (1971-1972)دا يەکەمين ناوەندی لە کەلار کراوەتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی خوێندکارانی پۆلی (2) چوونەتە پۆلی (3)ی ناوەندی، دەبوو بۆ درێژەدان بە خوێندن بچنە جێگەکانی تر، جارێکی تر ژمارەيەک خوێندکار بەمەبەستی کردنەوەی ناوەندی سەردانی فاتيح محەمەد ئەمين بەگ- ياريدەدەری بەڕێوەبەرايەتی پەروەردەی کەرکووک-بەشی خوێندنی کوردييان کردووه و ياداشتێکيان بۆ ئه و مەبەستە پێداوە، ئەويش بڕياری کردنەوەی ناوەندیی کەلاری داوە و ئه و ساڵە خوێندکاران لە ناوەندیی کەلاردا درێژەييان بە خوێندن داوە، له ساڵی (1972)دا پۆلەکانی (1، 2 و3)ی ناوەندی چوونەتە (ناوەندی کەلار)، بينای ئەم ناوەندیيەش له سەردەمی دووەمين قايمقامی کەلار- عەبدولستار تاهير-دا دروستکرابوو، يەکەمين بەڕێوەبەری ناوەندی کەلار (ئيسماعيل مەلا سەمەد) بووە، ئه و ساڵەش نزيکەی (70) خوێندکار درێژەيان به خوێندن داوە، ئەنوەر حەسەن محەمەد شاواز که هاتۆتە ناوەندييەکە، ڕۆڵی باشی گێڕاوە و بەشی زۆری وانە زانستييەکانی وتۆتەوە (جاف، 2016، ل58-59).
بەپێی تۆماری گشتی، ژمارە (1)ی ناوەنديی کەلار، لە ساڵانی (1970-1975)دا له و خوێندنگەيە (170) خوێندکار خوێندوويانە کە بەناوی (محەمەد محەمەد ئەمين بەرزنجی) دەستيپێکردووە (قيد عام، 1970، ڕقم 1).
بەم شيوەيە لە ساڵانی (1970-1973)دا منداڵانی کەلار و دەوروبەری لە هەردوو خوێندنگەی سەرەتايی و ناوەنديی کەلاردا درێژەيان بە خوێندن داوە، له ساڵی (1973)دا خوێندنگەيەکی تر بەناوی خوێندنگەی (کلار الجديدة) کراوەتەوە، مامۆستا (پاکيزە حسێن حەسەن) وەک يەکەمين مامۆستای ژن لە (1ی تشرينی دووەمی 1973)دا لە پاش دامەزراندنی، خوێندنگەی (کلار الجديدة)ی کردوەتەوە و خۆيشی بووەتە بەڕێوەبەری، لەم خوێندنگەيەدا ژمارەيەک مامۆستا لە سەرەتاوە وانەيان بە (74) خوێندکار وتۆ تەوە، له و مامۆستايانەيش: گويلتان حەسەن عەباس، باری ئستیفان یەڵدا، نەجیبە حەمید (سەعيد، 2016، دەستنووس)، کەرتی پەروەردە لە کەلاردا وای خواستووە له ساڵی (1975)دا باخچەی ساوايان لە گەڕەکی بنگرددا بکرێتەوە، يەکەمين بەڕێوەبەری مامۆستا (لەيلا حامید شەوکەت) بووە، لە سەرەتاوە لەم باخچەيەدا تەنها (5) ساوا وەرگيراون (باخچەی ساوايانی کەلار، 2014، سەردان).
ليستی سەرچاوەکان:
يەکەم- بەڵگەنامە
1 – بڵاونەکراوە:
-1(1931)، قيد عام، سنة الدراسية 1931-1932، ڕقم (1)، مدرسة کلار الابتدائية: کلار.
-2(1938)، دار الکتب والوثائق العراقية، سجل البلاط الملکي، وزارة الداخلية –ديوان، تقرير تفتيش ناحية شيروانة، ڕقم التصنيف 6850/32050 :بغداد.
-3(1938)، قيد عام، سنة الدراسية 1938-1939، ڕقم (1)، مدرسة کلار الابتدائية: کلار.
-4(1959)، قيد عام، سنة الدراسية 1959-1960، ڕقم (1)، مدرسة شيخ لنکر الابتدائية: شيخ لنکر.
-5(1961)، قيد عام، سنة الدراسية 1961-1966، ڕقم (2)، مدرسة کلار الابتدائية: کلار.
-6(1963)، قيد عام، سنة الدراسية 1962-1963، ڕقم (3)، مدرسة کلار الابتدائية: کلار.
-7(1963)، قيد عام، سنة الدراسية 1963-1964، ڕقم (3)، مدرسة کلار الابتدائيە: کلار.
-8(1966)، قيد عام، سنة الدراسية 1966-1976، ڕقم (4)، مدرسة کلار الابتدائية: کلار.
-9(1970)، قيد عام، سنة الدراسية 1970-1975، ڕقم (1)، الثانوية کلار: کلار.
دووەم- چاپکراو و بڵاوکراوەی حکومی:
-1(1936)، دليل المملکة، الدليل الرسمي العراق لسنة 1936، صاحب الامتياز: الياهو دنکور، ڕئيس التحرير: محمود فهمي درويش، مکتبە الحضارات: بيروت.
-2(1954)، احصاء السکان لسنة 1947، الجزء الثاني، لواء الموصل –لواء کرکوک –لواء السليمانيە-لواء اربيل، المملکة العراقية، وزارة الشؤن الاجتماعية-مديريە النفوس العامة: بغداد.
-3(1954)، الاجتماع الاعتيادي لسنة 1952-1953، الجلسة (4)، فی 15 شوبات 1953، الدورة الانتخابية الثالثة عشرة، مجلس النواب: بغداد.
-4(1968-1969)، الجمهورية العراقية، وزارە التربية والتعليم، الاحصاء التربوي، التقرير السنوي: بغداد.
سێييەم – تێزی ئەکاديمی (دکتۆرا):
-1کاکەسور، محەمەد عەبدوڵڵا، (2003)، گەشەکردنی خوێندنی ڕەسمی لە ليواکانی کوردستانی عیراق دا 1921-1953، ، تێزێکە پێشکەش به ئەنجومەنی کۆلێژی ئەدەبياتی زانکۆی سەڵاحەددين کراوە وەک بەشێک له پێداويستسەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی –دکتۆرا-لەمێژووی نوێدا: هەولێر.
چوارەم دەستنووس:
-1عەلی، مستەفا سەعيد، (2016)، لەکەلارەوە، پەرتوکێکی تايبەتە بە يەکەمين کەسەکانی قەزای کەلار لەماوی ساڵانی (1970 – 2010)، ئامادەيە بۆ چاپ: کەلار.
پێنجەم- پەرتوکی يادداشت و بيرەوەری:
-2شاکەلی، محەمەد، (2016)، پەروەردە و خوێندن لەگەرمياندا.. 1950-1960، لەبڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕوناکبيری و کۆمەڵايەتی: کەرکووک.
-3شاکەلی، محەمەد، (2021)، هەوراز و نشێو، بەرگی يەکەم، چاپی يەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی نارين: هەولێر.
-4مەلا عمر، مامۆستا محەمەد سابير محەمەد عەلی، (2019)، بيرەوەريەکانی ژيانم، ڕۆشنبيری #چەمچەماڵ#: بێ شوێنی چاپ.
-5نەريمان، مصطفی، (1994)، بيرەوەری يەکانی ژيانم، دەزگای ڕۆشنبيری و بڵاوکردنەوەی کوردی: بەغدا.
شەشەم – کتێب
-1 بەزمانی کوردی:
-1باوەڕ، ئەحمەد، (2019)، گەرميان و ناوچەی خانەقين لەسايەی ووڵاتانی گەورە و فەرمانڕەوايانی عیراقدا 1914-1975، چاپی يەکەم، زنجيرە کتێبی گۆڤاری کۆچ: سلێمانی.
-2قەرەداغی، عەبدوڵڵا، (2018)، نەوەکانی سەيد ئيبراهيمی بەرزنجی (شێخانی شاکەل)، چاپی يەکەم، چاپخانەی ڕؤی: کەرکووک.
2– بە زمانی عەرەبی:
-1اسنگر و قرداغي، فائق خورشيد، مصطفی أحمد، (2019)، کفري تأريخ خواطر، الجزء الاول، الطبعة الاولی: اربيل.
-2 بە زمانی تورکی (لاتينی):
1 – TERZIBASI، ATA، (bir yl olmadan)، Kerkuk Sairleri، 3 kitab، Otuken.
حەوتەم – گۆڤار:
-1(1949)، توزی لە سەر گوزەشتی کريم بەگ، گەلاوێژ، ساڵی دەيەم، ژمارە (7).
-2جاف، سەباح عەلی، (2016)، شاری کەلار و سيمای خوێندن 1931-1981، شيکار، ژمارە (14).
-3ڕۆژبەيانی، جميل، (1992)، مامۆستا مەلا محمد سعيد افندی مفتي کفری، بەيان، ژمارە (169).
-4نەريمان، مصطفی، (1994)، هەڵگری ئاڵای تێکۆشانی سياسی حەمەبەگی جاف 1904-1934، ڕەنگين، ژمارە (63).
هەشتەم – چاوپێکەوتن:
-1 شێخانی، عەبدولکەريم، (24/9/2020)، سلێمانی.
لە ساڵی (1934) لە دايکبووە، لەساڵی (1954)دا يەکەمين دامەزراندنی لە گوندی گۆبانی سەرووی کەلاردا بووە، نوسەر و ئەديب و خاوەنی چەندين بەرهەمە.
-2 قادر، عەبدوڵلا حەسەن، (3/11/2020)، کەلار.
لە ساڵی (1954)لەدايکبووە، خانەی مامۆستايانی تەواو کردووە، ئەندامی يەکێتی خوێندکاران بووە، يەکێکە لەيەکەمين دەستەی خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی لەپاش بەقەزابوونی کەلار، ئێستا سەرپەرشتياری خانەنشينە.
نۆيەم- سەردان و بەسەرکردنەوە:
-1کارگێڕی باخچەی ساوايانی کەلار، (24/12/2014)، سەردان.
-2کارگێڕی خوێندنگەی کەلاری بنەڕەتی، (16/1/2021)، سەردان.
پەراوێزەکان:
– محەمەد تۆفيق ئەفەندی (1886- 1947): لە قەرەداغ لەدايکبووە، لە دەوروبەری ساڵی (1930)دا هاتوونەتە ناوچەی گەرميان و کفری، له و قەزايەدا قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە، پاشتر لە خانەی مامۆستايانی سەرەتای (دار المعلمين الابتدائية) له بەغدا وەرگيراوە، له ساڵی (1911)دا خانەی مامۆستايانی تەواو کردووە و بۆ يەکەمين جار له ناحيەی (هب هب)ی سنووری فەزای خالس وەک مامۆستای سەرەتايی دامەزراوە، لە(1ی ئەيلولی 1931)دا ڕاژەکەی بۆ خوێندنگەی کەلار گواستۆ تەوە و تا ساڵی (1938) ماوەتەوە، بۆ يەک ساڵ ماڵی چۆ تە کفری و گوازراوەتەوە بۆ ئه و قەزايە، بەڵام لەسەر داواییدا کەريم بەگ جارێکی تر هاتۆ تەوە بۆ کەلار، تا ئه و دەمەی لەساڵی (1941)دا خانەنشين بووە تێيدا ماوەتەوە، پاشتر چۆتە کەرکووک و هەر لەوێ لە (حوزەيرانی 1947)دا کۆچی دوايکردووه. (باوەڕ، 2019، ل91- 97).[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,060 dəfə baxılıb
HashTag
Əlaqəli fayllar: 8
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Tərbiya
Məzmun kateqoriyası: Tarix
Şəhərlər: Kalar
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq هاوڕێ باخەوان tərəfindən 09-10-2021 qeyd edilib
Bu məqalə سەریاس ئەحمەد tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə هاوڕێ باخەوان tərəfindən 24-10-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 2,060 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.155 KB 09-10-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 524,050
Şəkil 106,091
Kitab PDF 19,748
Əlaqəli fayllar 99,077
Video 1,437
Dillər
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Folders
Biyografi - Cinsiyyət - Erkek Biyografi - Millət (Millət) - Kürt Qısa təsvir - Muxtar - İran Qısa təsvir - Muxtar - Türkiye Qısa təsvir - Muxtar - Kurdistan Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Kürdoloq Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.484 saniyə!