ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد زەکی
ناوی باوک: مستەفا
رۆژی لەدایکبوون: #01-07-1972#
$ژیاننامە$
ئەحمەد مستەفا نەجمەدین(زەکی)
01-07-1972 لە گوندی ئارماوانی سەرووی سەر بە شارەدێی سەربەن(پیرمام) لە دایکبووە.
دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی شەقڵاوەیە سالی 1993-1994
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە
ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە
یەکەم بڵاوکراوەی شیعری بەشێک لە چامەی پایزی تەمەن لە کوردستانی نوێ سالی 1993 لە #هەولێر#
چەندین شیعر و شانۆی بۆ خوێندنەوە و بابەتی ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی لە (ژیانی نوێ، میدیا، ئالای ئازادی، ڕێگای کوردستان، برایەتی، کوردستانی نوێ ژیانەوە) و گۆڤارەکانی (وێران، شیعرستان، ئایندە، ئاوێنە، ڕوانین، کەلێن) بڵاو کردۆتەوە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕوانین و بەرپرسی مەلەفی دەق و هەڵسەنگاندن بووە لەم گۆڤارەدا کە لە دەڤەری #ڕاپەرین# دەردەچوو لە ساڵەکانی 1998 تاکو 2000.
لە تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان-لۆکالی #سلێمانی# و کوردسات بۆ چەند سالێک کاری پەیامنێری کردووە.
بەشداری چەندین کۆری شیعر خوێندنەوەی کردووە لە شارەکانی(پیرمام، #شەقلاوە#، هەولێر، #کۆیە#، ڕاپەرین)
بە دەقی شیعری(ئەو حیکایەتانەی لە بیابان بوونە کۆتر) بەشداری لە فێستڤاڵی نێودەولەتی گەلاوێژکردووە.
ئەمساڵ یەکەم کۆمەڵە شیعری (#کەپری با#) لەلایەن پرۆژەی ماڵی کتێب بە سپۆنسەری سەنتەری تەکنەلۆژیاو ڕاهێنانی ئەوروپی بە چاپ گەیاندووە.
لە ئێستادا پرۆژەی بە چاپگەیاندنی دوو کتێبی شیعری و نووسین و بابەتی ئەدەبی لەبەر دەست دایە، ئەمەو چەندین بابەتی تری ڕۆژنامەوانیتر لەهەولەکانی نوسەرن،
ئێستا مامۆستایە لە گوندی دەراش و دانیشتووی شارەدێی بالیسانە.[1]