ئایا کەچەڵ پێویستی بە شامپۆ هەیە؟
دەزگای پەخش: فام
ئەم کتێبە وەڵامی پرسیارە هەمیشەییەکانی ئێمە لە بواری پزیشکی و تەندروستی دەداتەوە.
هەندێ لە نموونەی پرسیارەکانی ئەم کتێبە:
- ئایا مەمەوشکە بۆ منداڵ بەسوودە یان زیانبەخش؟
- بۆچی هەندێ کەس هەمیشە قاچەکانیان دەلەرێننەوە؟ خویەکی سوودبەخشە یان زیانبەخش؟
- ئایا ڕاستە کاتێک پەلێک یان پارچە شوشەیەک دەچێتە جەستەوە و گەر بەتەواوی دەرنەهێندرێ، لەگەڵ خوێن بە خوێهێنەرەکاندا دەگوازرێتەوە بۆ دڵ؟
- لە کاتی پێوەدانی هەنگ، فریاگوزاریی سەرەتایی چییە و چی بکەین؟
- ئایا دەتوانرێت گۆڕانکاری لە ڕاستە و چەپەی منداڵدا بکرێت، بۆ نموونە کارکردی دەستی چەپەی بۆ دەستی ڕاستە بگۆڕدرێت و لەجیاتی چەپان ببێتە ڕاستان؟
- ئایا کل لێدان لە چاوی منداڵی تازەلەدایکبوو کارێکی باشە؟
- ئایا پێویستە هێلکە پێش لێنانی بشۆردرێت؟
- ئایا دانانی پیاز لە سەر گوێ، هەوکردنەکەی دەکێشێت و مۆمەکەی لا دەبات؟
- باشترین ڕێگا بۆ تواندنەوەی مریشک یان گۆشتی بەستوو کامەیە؟
- ئيشی ئەو تورەکە بچووکە سپيە چيیە کە لەناو هەندێک خۆراک و هەندێک بەرهەم دادەنرێت، بە تايبەتی پێڵاو و جانتا؟
- ئايا دەکرێت حەب بەبێ ئاو بخورێت؟
- ئایا ئاو، کاتێک بەرواری بەسەرچوونی تەواو دەبێت، خراپ دەبێت؟
- مۆتەکە (ئینکیوبس) چییە و ئایا لە ڕووی پزیشکییەوە پشتڕاست کراوەتەوە، یان تەنیا وەهم و خەیاڵە؟
- (موویەک لە ناو خواردنەکەم هەبوو، نەمزانی بە هەڵە خواردم) ئایا کێشە تەندروستیم بۆ دروست دەکات؟[1]