هەڵبژاردن و دەنگدان...
دوو مۆر و یەک ئیمزا...
مۆری یەکەم.
دەنگدان پرۆسەیەکی ئازادانەو ئیختیاریانەیە، پەیوەندی بە حەز و تاقەتی خۆتەوە هەیە دەنگ ئەدەیت یان نا...
بۆکێی لێ ئەدەیت و بۆکێی لێ نادەیت مۆر لەژمارەکە، پرۆسەیەکی خودیە...
ئەچیت ئازادیت، ناچیت زۆر ئاساییە،
هیچ پەیوەندیەکی بەشەرع و گوناهو حەرام و ئەمشتانەوە نیە چون و نەچون...
ئەوەی حەرامی ئەکات دەنگدانە بە کەس و حیزبی گەندەڵ و ستەم کار....
مۆری دووەم..
لەناو هەموو حیزبەکان کاندیدی باش و بەڕێز و بەویژدان هەیە، تۆی بەڕێز کاتێک قەناعەتت بەدەنگدان و مۆر لێدان نەماوە ئازادیت و ئەو ڕایەت ڕێز لێگیراوە،
لەهەمان کاتدا پێویستە تۆش ڕێز لەو کەسانە بگریت کە قەناعەتیان بە پەنجەو ئیشی دەست ماوەو ئامادەن بیکەن بەکونی شوشەی مورەکەبەکەیا...
ئەگەر خەڵکی باش و بەڕێز لەسەر دەنگێکی من موچەی باش وەرگرێت شانازی پێوە ئەکەم و ئامادەم شەبەقی بەیانی بچم بۆی لێیەم سەح لەناوەکەی، ئەویش پێی خۆشەو زۆریش مەمنونە...
یەک ئیمزا.
توخوا خانمێکی موڕەشەح، جوان و ناسک مەسجی بۆ کردوم ئەڵێ چاوەڕێی هیمەتتم، ئێ وەڵڵا من بەس بۆ تەعەدود هیممەت و شتم هەیە ئەترسم هیممەتی دەنگدانم نەبێ و دڵی لێم بشکێ، دەسی شەیتان بشکێ...
تیا ماوم نازانم بۆ کامیانی لێیەم ئەو مۆرە...[1]