Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,307
Şəkil
  106,935
Kitab PDF
  19,855
Əlaqəli fayllar
  100,233
Video
  1,468
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
Məzmun axtarışı
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
تێرمی نێر و مێ لە زمانی کوردیدا
Türk və Fars işğalçıları tərəfindən ölkənin şimal və şərqində KürdiPediyanın qadağan edilməsindən təəssüf edirik.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca1
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێرمی نێر و مێ لە زمانی کوردیدا

تێرمی نێر و مێ لە زمانی کوردیدا
بابەت: زمانەوانی
ئامادەکردنی: #شاسوار هەرشەمی#
تێرمەکانی نێرو مێ لە زمان، تایبەت نین بە زمانە ئەفرۆ ئاسیاییەکان (زمانە سامیەکان). زۆر لە خێزانە زمانەکانی دیش، شێوەیەک لە شێوەکانی جیاکاری نێرو مێیان، لە زماندا هەیە. لە ناو ئەوانەدا، ژمارەیەکی زۆر لە زمانەکانی خێزانی هیندۆروپیش. زۆربەی زمانە هیندۆروپیەکانی وەک ئینگلیزی و سویدی، شێوە هەرە ساکارەکەی جیاکاری ڕەگەزیان لە زماندا ماوە، کە بریتین لە جیاوازی لە جێناوی کەسی سێیەمی تاک (ئەو، he، she). بە پێی شارەزاییم لە زمانی سویدی، جاران جیاوازی نێرومێ لەو زمانەدا فراوانتر بووە. لە نوسینە کۆنەکانی سویدی دا، بۆ کارو پیشەو سیفەت، پاشگری لێکجیا، بۆ ژن و پیاو بەکار دەهات. تا سەرەتاکانی سەدەی بیستیش، ئەم دیاردەیە لە زمانی سویدی بەرچاو بوو. ئێستاش، لە هەندێ دەقی سویدی دا، توشی ئەم جۆرە پاشگرانە دەبینەوە. لە دەستە سڵاڤیەکانی خێزانە زمانی هیندۆروپیدا، (روسی، پۆلۆنی، ئۆکراینی، بولگاری، سێربی.. هتد)، جیاکاری زمانی، لە نێوان نێرومێ و بێلایەن دا، زۆر زۆر و، هێشتا ئاڵۆزترە، چونکە شێوەی ڕابردوی فەرمان و سیفەت، لە بارەکانی تاک و کۆدا لە خۆ دەگرێت. لە هەندێ زمانی دی، تێبینی بوونی دیاردەی نێرو مێ ناکەین، وەک لە فارسی دا.
کە باسی دیاردەی نێرو مێ لە زمانی کوردی دا دێتە گۆڕێ، ڕاستەوخۆ بیرمان بەلای زاراوەکانی کرمانجی و هەورامی دادەچێ. لەو دوو زاراوە گرنگەی زمانی کوردیدا، لێکجیاکردنەوەی نێرو مێ، بە شێوەیەکی دیارو بەرچاو دەبیندرێ. هەروەک نیشانەی دیار و تایبەتی، بۆ ئەم جیاکردنەوانە هەیە. کەم و زۆر لێکۆڵینەوە لەسەر نێرو مێ لەو دوو زاراوەیە دا کراوە، بۆیە جارێ ئەمە مەبەستی ئێمە نیە.
لەسەر زاراوەکانی ناوەڕاستی زمانی کوردی، (ئەردەلانی، موکریانی، بابانی و سۆرانی)، تا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی تێرو تەسەل و مەیدانی، لەسەر دەرکەوتنی، یان هەبوونی دیاردەی نێرو مێ نەکراوە.
ئەم چوار زاراوەی سەرەوە، لەم سەت ساڵەی دواییدا، شان بە شانی یەکدی، زۆر گەشەیان کردووە و، قۆناغێکی دووریان بڕیوە، بەرەو بوون بە زمانی ستاندارد و یەکگرتوی کوردی. گۆڕٍانکاریەکانی ئەم بیست ساڵەی باشوری کوردستان، تەکانێکی گەورەیان بە زمانی ستانداردی کوردی داوە. ئەم زمانە، ئێستا لە هەمو بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست، وێژە، ڕاگەیاندن و تەکنیک، لەمانەش گرنگتر، وەک زمانی خوێندن و پەروەردەکردن بەکاردێت.
زۆر لە نوسەران و، زۆربەی خەڵکی ئاساییش، کە بە زمانی کوردی دەدوێن و، لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری دێنن، لەو باوەڕەدان کە لە کوردیدا، هەروەک فارسی، نیشانەکانی نێرو مێ نیە، یان گەر هەشبووبێت، ئەوا لە زمانی بەکارهاتوی ئێستادا پوکاوەتەوە.
ئەوانەی وا بیریان کردۆتەوە کە نێرو مێ لە زمانی کوردیدا، تەنیا لە هەردوو زاراوەی کرمانجی و هەورامی دا هەیە و، لە زمانی نوسینمان دا نیە، یان پوکاوەتەوە و لەناو چووە، توشی هەڵەیەکی گەورە بوون. من هەوڵ دەدەم بە پشت بەستن، بەو دەقانەی کە لە زاری ڕۆژانەی خەڵکەوە وەرم گرتون و تۆمارم کردون، بونی نێرومێ بە بەربڵاوی، لە زمانی کوردی بسەلمێنم. بێگومان ئەم هەوڵانەی من گشتگر نین و، هەموو شوێنێکی کوردستانی نەگرتۆتەوە، بۆیەشە بێکەموکوڕی نیە. هیوادارم بە بڵاوبونەوەی ئەم بابەتە، زمانزانانی دیکەی کورد، قۆڵی لێ هەڵماڵن و، بکەونە خۆ، بۆ کارکردنی پتر لەسەر ئەم تێرمە، تا هەموو لایەنەکانی ساغ بکرێنەوە و، ئەم بابەتەش شوێنی شایستەی خۆی لە ڕێزمانی کوردی پێبدرێت.
من کە تەمەنی منداڵیم لە شاری هەولێر بردۆتە سەر، لە گەڵ زمان پژان و فێربوون و تێگەیشتندا، گوێم لێدەبوو، کە چۆن خەڵکی ئەو شارە و، لادێکانی دەوروبەری، لە زمانی ڕۆژانەیاندا، لە کاتی بانگ لێکردن و ناوهێناندا، جیاوازیان دەخستە نێوان ناوەکانی نێرومێ. منیش وەکو زۆربەی خەڵکی دی، ئەم کارە سەرنجمی زۆر ڕانەکێشابوو.
بۆیەکەمین جار کە تێرمی نێرو مێ، بە زەقی کەوتە پێشم و، ناچاری کردم لە سەری هەڵوەستە بکەم و بوەستم، لە سەردەمی تەمەنی پێشمەرگایەتیم دا بوو، لە نێوان ساڵەکانی (1981- 1989زایینی). لەو ساڵانەدا، بە هۆی ژیانی سەختی پارتیزانی، دەبا هەمیشە بە ڕێگاوە بین. ئا ئه و کاتانە بوو کە وەک پێشمەرگەیەکی گەڕۆک، سەرم لە زۆر ناوچە دا. هەر لە دۆڵ و دەشت وشاخ، تا کوێستانی لە بەفر سپی چوەوە و، خاکی کاکی بە کاکی گەرمیان. سەرم بە زۆر ماڵاندا کرد. لە خانوی قوڕی بەدارەڕای گوندان، یان لە ڕەشماڵ و چیغ و کەپرو هۆبەو هەوارانی کوێستان، لای شوانانی لە وەڕگا، یان لای کچانی ڕێواس و کنگرکەر، کە لە ناو پەڵە بەفری تواوەی بەهاران، هاتبوونە کەوشێ، لام دەدا. دەمدواندن و گوێم لێ ڕادەگرتن. هەمیشە بە وردی گوێم ڕادەدێرا و، ئەوەی لام تازە و گرنگ بوو، لە دەفتەری کۆڵم تۆمارم دەکردن. دەمزانی ژیانی پێشمەرگایەتی، هەلێکی بۆم هێناوەتە پێش، جارێکی دی دوپات نابێتەوە. بەشێکی زۆری دەفتەرەکانم، لە شەڕو پەلامارەکاندا، بە تایبەت لە کاتی کیمیابارانەکەی دۆڵی بالیسان دا، لەناوچون. هەندێکیشی هێشتا لام ماون و، سەرچاوەیەکی گرنگی نوسینەکانمن.
یەکێ لەو تێرمە زمانەوانیانەی کە لە دەفتەرەکانمدا، شوێنیان گرتوە، لێک جیاکردنەوەی نێرو مێیە لە ئاخاوتنی ڕۆژانەی خەڵکی دا. ئەو بابەتەی کە هێشتا لە لادێکاندا، لە زمانی ڕۆژانەی خەڵکدا، بە ڕوونی دیارە، بەڵام بابەتەکە لە زمانی نوسراودا، بە یەکجاری پشتگوێ خراوە. لە کتێبەکانی ڕێزماندا، بازی بە سەر دراوە. تەنانەت زۆر نوسەرانیش، لە وەڵامی پرسی هەبوونی جیاوازی نێر و مێ لە زمانی کوردی، بە گوێرەی ڕاهاتنیان لەگەڵ ڕێزمانی نوسراودا، ڕاستە و ڕاست دەڵین، ئەم دیاردەیە لە زمانی کوردی نیە. ڕەنگە هۆیەکی گرنگ ئەوەبێ کە لە زاراوەی بابانی، ناو شاری سلێمانی، دیاردەی نێرومێ بەرچاو ناکەوێت. بێگومان لە شارە گەورەکانی دی کوردستانیش، خوێندن و خوێندنەوە، وا خەریکە زمانی تایبەت بە چینی خوێندەواران بەدی دێنێت، کە دیارە شوێنی نێرو مێ تیایدا بە چۆڵی ماوەتەوە. واتا، وا خەریکە زمانی نوسین، دەبێتە (زمانی سەردەستەی کۆمەڵ) و، تاکە کەرەسەی لێکۆڵینەوەی مەیدانیش. ئەمەش وایکردوە دیاردەی دەرکەوتنی نێرومێ لە زماندا، دیارو بەرچاو نەبێت، یان پشتگوێ بخرێت.
یەکەمین دیاردەی نێرومێ، کە سەرنجی ڕاکێشام و، لە پڕێک دەیان نمونەی دی سەردەمی منداڵیمی بە بیرهێنایەوە، لە ناوچەی (شێنیێ- نێوزەنگی) پشدەر بوو، لە ساڵی 1981. خەڵکی ئەو شوێنانە، ناوی ژن و پیاویان، بە دوو شێوەی جیا گۆ دەکرد، یان بانگ دەکرد.
بۆ ژنان، بەسێ شێوە ناو دەبران :
یەکەم:
ناوەکە پاشگری (ێ)ی دەخرێتە سەر. وەک:
پورە کەسکێ
گوڵێ
عەیشێ
بەسێ
فاتێ و هتد.
دووەم:
ناوەکە وەکو خۆی و، بێ گۆڕان بەکار دەهات، وەک:
پیرۆز، فاتم، ڕێزان، نەسرین.
بەڵام کە ناو و نازناوی مێینە، واتا (کەسی سێیەمی تاکی مێ)، بە یەکەوە دەگوترێت، ئەوا هەمیشە پاشگری (ێ)، دەخرێتە سەر ناوی یەکەمی (ناوی پێش نازناو)ی کەسی سێیەمی تاک. وەک:
ئەسمەرێ قادری.
نەسرینێ مام عەوڵای.
سێیەم:
لە کاتی ناردنی هەواڵ و پەیام بۆ ژنێک، واتا بۆ (کەسی سێیەمی تاکی مێ)، هەمیشە پاشگری (ێ)، دەخرێتە سەر ناوە مێینەکە. وەک:
بە فاتمێ بڵێ بابێت.
نەسرینێ ئاگادار بکەوە.
چیت بە پیرۆزێ گوت؟
---------------------------
هەرچی ناوی نێرینەیە، ئەوا دوو شێوەی گۆ کردن و بانگ کردنی هەیە.
یەکەم:
ناوەکە وەکو خۆی گۆ دەکرێت. وەک:
مام مراد. ئازاد. وەسمان.
دووەم:
کاتێ کە ناو و نازناوی نێرینە (کەسی سێیەمی تاکی نێر)، بەیەکەوە دەگوترێت، ئەوا هەمیشە پاشگری (ی)، دەخرێتە سەر ناوی یەکەمی (ناوی پێش نازناو)ی کەسی سێیەمی تاکی نێر. وەک:
محەمەدی ماملێ.
ئازادی حەمەلاو.
مەلا ئەحمەدی هەرشەمی
حەمەدی عاسیێ
ئەحمەدی خانی
مەلای جزیری
تێبینی / عاسی وەکوناوی مێ بەکارهاتوە بۆیە بۆتە عاسیێ.
بەکارهێنانی پاشگری (ێ) بۆ مێیە و، پاشگری (ی)بۆ نێرە، لەلادێکان دا بە گشتی و، لە شاریش، لە ناو ئەو کەسانەی کە نەخوێندەوارن، یان خوێندەواریان زۆر نیە، زۆر بە بەربەڵاوی بەکاردێت. کەچی خەڵکی خوێندەوار، بە تایبەت خوێندەوارانی شارەکانی باشوری کوردستان، چونکە بە نوسینی ناوەکانیان، بە شێوەی عارەبی ڕاهاتون، هەست بە بوونی هیچ کەموکوڕی و هەڵەیەک ناکەن، گەر ئەو دوو پاشگرەی سەرەوە، لە سەر هەردوو جۆرە ناوەکەکە، بەکاربێت یان نا. ئەمەش کاریگەری خراپی زمانی عارەبیە، کە خەریکە دەچێتە ناو ڕێزمانی کوردیەوە و، تێرمێکی گرنگی ئەو ڕێزمانەمان لێ دەگۆڕێت.

ساڵانی 1982- 1983، بە ئەرکی پێشمەرگایەتی، لە ناوچەی دۆڵی خانەقای، سەر بە شاری ڕواندز بووم. زۆربەی پێشمەرگەکانی ئەوێ، خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتی بوون. باڵەکایەتی، یەکێ لە ناوچە هەرە دەوڵەمەندەکانی زمانی دەست لێنەدراوی کوردیە. من سودی زۆرم لە تێکەڵاوی خەڵکی ئەو ناوچەیە بینی. ئەو کاتانە، زۆر لە گوندی (وەرتێ) دا دەمامەوە. وەرتێ، کە دەکەوێتە نێوان ڕواندزو ڕانیە، ئه و کات، بە ئەندازەی شارۆچکەیەک گەورە بوو. ئەو کات گوندەکە، هێشتا تەواو دابڕاو و دوورە دەست بوو. وەرتێ، فێرگەیەکی گەورەی زمان بوو، بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵوەدای تێگەیشتنی باشتری زمانەکەیان بوون. هەر لە وەرتێ، تێرمی دی تازەی نێرومێم بەرگوێ کەوت، کە پێشتر بە تەواوی لێیان بێئاگابووم.
خەڵکی وەرتێ، لە جیاتی دەڕبڕینی (چۆنی)، وەکو ناوچەکانی دی هەولێر، دەڵێن (کوی). لە وەرتێ، لێپرسین و سڵاو لێکردن، بە گوێرەی ڕەگەزی مرۆڤەکە، واتا نێرومێ، دەگۆڕدرێ.
بۆ کەسی یەکەمی تاکی نێر، لە جیاتی چۆنی، دەگوترێت: ئی کوی؟
هەروەها بۆ کەسی سێیەمی تاکی نێریش، دەگوترێت: ئی کوە ؟ کە دەکات چۆنە.
بۆ کەسی یەکەمی تاکی مێ، لە جیاتی چۆنی، دەگوترێت ئە کوی ؟
هەروەها بۆ کەسی سێیەمی تاکی مێ، لە جیاتی چۆنە؟ دەگوترێت: ئەکوە؟
واتا بۆ نێر، پێشگری (ئی) بەکاردەهات و، بۆ مێیەش، پێشگری (ئە) بەکاردەهات. خەڵکی وەرتێ، لەم جیاکردنەوەیەدا زۆر ورد و لێزان بوون و، هەرگیز هەڵەیان نەدەکرد. چەند جارێک بە ڕێکەوت گوێم لێبووە کە پێشمەرگەی ناوچەکانی دی، هەوڵیان داوە تا وەکو خەڵکی گوندەکە، بیاندوێنن، کەچی بەهەڵە پێشگرەکانی نێرو مێیان لێ ئاڵوگۆربووە. واتا بە پیاوێکیان گوتوە (ئە کوی؟). ئەیش بە بزەیەکی شەرمنانە، خۆی بێدەنگ دەکرد و وەڵامی نەدەدایەوە، چونکە دەیزانی لە نەزانیەوە ئەم هەڵەیە ڕویداوە.
هەر لە گوندی وەرتێ، دیاردەیەکی دی جیاوازی نێرومێ، لە بانگ کردنی کەسی یەکەمی، هەردوو تاکی نێر ومێ دەبیندرا. کاتێ کە بانگی کەسێکی نێر دەکرێت، زۆر جار پاشگری (کە) دەخرێتە سەر ناوی کەسەکە. کەچی کە بانگی کەسێکی مێ دەکرا، ئەوا پاشگری (کێ) دەخرایە سەر ناوەکەی.
نمونەیەکی زیندو بۆ ئەمە، ئەو دایکە وەرتیە بوو، کە هەموو ئێواران، لەبەر دەرگای ماڵەکەی خۆی، کە لە نزیک بنکەی ڕاگەیاندنی ئێمە لە گەڕەکی (بەڕۆژێ) هەڵکەوتبوو، بانگی دوو منداڵەکەی خۆی، (کوڕێک و کچێک)دەکرد، تا بێنەوە ماڵ. دایکەکە هاواری دەکرد و، دەیگوت:
حوسێنکە وەرە نان بخۆ.
نەسرینکێ وەرەوە درەنگە.
جگە لەم جیاوازیانەی کە لە سەرەوه دا ئاماژەمان بۆ کردوون، لە بانگکردنی کەسێکی نەناسراو، کە ناوی نازاندرێ، یان لەبەر هۆی دی، ناوەکەی ناگوترێت، دیسان جیاوازی زمانەوانی، بە گوێرەی توخمی نێر و مێ هەیە. بۆ بانگکردنی توخمی مێینە، ئەم ناوانەی خوارەوە، بە پاشگری (ێ) بەکار دەهێندرێن:
ژنێ
حورمێ
کچێ
کیژێ
دایکێ منداڵان
دادێ. (دادە)ش بۆ دوانی ڕاستەوخۆ بەکاردێت.
. کەچی ئەگەر ئەو کەسەی بانگ دەکرێ و ناوی ناهێندرێت، توخمی نێر بێت، پێڕەوی لە هیچ پاشگرێکی تایبەتی ناکرێت. وەک:
کاکە -
برا -
کابرا -
کوڕە -
ئەم جیاوازی کردنە لە نێوان نێرومێدا، وەنەبێ تەنیا لەکاتی گۆ کردنی ناوێک، یان ناو و نازناوێکدا، بەکاربێت، بەڵکو لە ڕستەی ئاسایی و، ئاخاوتنی ڕۆژانەدا ڕەنگی داوەتەوە. دەتوانین چەندان نمونە لە قسەی ڕۆژانەی خەڵک بنوسینەوە وەک:
بە پیرۆێ بڵێ.
لەگەڵ پیرۆزێ چوو.
بە نەسرینێ بڵێ، با خۆی بۆ خدری بگێڕێتەوە.
کە هاتیە شار، فاتمێش لەگەڵ خۆت بێنە.
کە هاتیە شار حوسێنیش لەگەڵ خۆت بێنە.
بە زێرینێ بڵێ، ئازادی لەخەو هەڵبستێنێ.
بە ئازادی بڵێ.
لەگەڵ ئازادی چوو.
. ئەم جیاوازی کردنە لە نێوان نێرومێدا، لە فۆلکلۆری کوردیشدا ڕەنگی داوەتەوە و دەبیندرێت. دەتوانین هێما بۆ چەند نمونەیەک بکەین وەک لە بواری ناوی مێ دا:
گۆرانی هەی زێڕینێ هەی زێڕینێ.
گۆرانی لێ گوڵێ.
پەندی پێشینانی: داکێ ببینە دۆتێ بخوازە و، زۆر نمونەی تریش.
لە بواری ناوی نێریشدا:
لاوکی خانی لە پزێڕین.
داستانی مەمی ئالان.
چیرۆکی برایمی زێندینان و نمونەی زۆری دیش.

نیشانەکانی نێرومێ لە زمانی کوردیدا، هەر بۆ دوو ڕەگەزەکەی مرۆڤ بەکارنایەت، بەڵکو زۆر لە مەش فراوانترو ئاڵۆزترە، کە تا ئێستا بەرچاومان خستوە. ناوی شت و دیارەدەکانیش، هەروەک ناوی مرۆڤ، بەسەر نێرومێ دا دابەشکراون. پۆلین کردنی دیاردە و، ئەو ناوانەی نێرن و، جیاکردنەوەیان لە ناو و دیارەی تایبەت بە مێ، پۆلێن کردنیان بە گوێرەی ڕێسایەکی تایبەت، بۆ من مەیسەر نەبوو. واتا نەمتوانی ڕێسایەکی تایبەت بدۆزمەوە، کە بە گوێرەی ئەوە، ناو و دیاردەکان، بە سەر نێرو مێ دا دابەشکراون. بەڵام وەک چارەسەرکردنێک، دەکرێ جۆرە پۆلێنکردنێکی سادەتر لەبەر چاو بگرین، بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم: ئەم ناوانەی پاشگری (ێ) ی مێیەنان دەچێتە سەر، هەموویان لە باری نەناسراودان. وەک: ئاسمان، ژوور، دەر، کون، دەشت...
. ئەم ناوانەی سەرێ، لە کاتی خستنە ڕستەوە، (ێ)ی مێینەیان دەچێتە سەری، تا ئەو کاتەی کە بەشێوەی نەناسراو ڕەفتاریان لەگەڵ دەکرێت. وەک:
لە ئاسمانێ. لە ناو بیرێ. لە ژوورێ. لە ماڵێ. لە دەرێ. لە کونێ. لە دوکانێ. لە مەیدانێ و هیدیش.
دووەم: هەرهەمان ناوی بە پاشگری مێ، کە دەبن بە ناوی ناسراو، ئەوا ڕاستەوخۆ بارە ڕەگەزیەکەی خۆیان لە دەست دەدەن و، لە جیاتی، پاشگری (ی) نێرە یان دەخرێتە سەر. واتا پاشگری (ێ)ی مێینەکەیان نامێنێ. وەک: لە ئاسمانی هەفتەم. لە ناوبیری گوندی. لە ژووری دووەم. لە ماڵی خۆمان. لە کونی ژوورەوە. لە دوکانی مام عەوڵای. لە مەیدانی کار.
سێیەم: ناوی شوێن و وڵاتان، ئەگەر بە نەناسراوی بەکاربێت، ئەوا پاشگری (ێ)ی مێینەی دەچێتە سەر. وەک: لە بەغدایێ. لە تارانێ. لە ئیرانێ. لە دەشتێ. لە هەولێرێ.
چوارەم: ئەگەر ناوی شوێن و وڵاتان، بە ناسراوی بەکاربێت، ئەوا نیشانەی (ێ)ی مێیە، بۆ نیشانەی (ی) نێرە دەگۆڕێت. وەک: لە بەغدای پایتەخت. لە تارانی پایتەختی ئێران. لە ئیرانی هاوسێمان. لە دەشتی هەولێرێ. لە هەولێری پایتەختی کوردستان.
تێبینی یەکەم:
هەموو ناوێکی مێینە و، هەموو ناوی شوێنێک. کە بە یەکێ لە پیتە بزوێنەکان کۆتایی یان دێت، (ە، ی، ا..) ئەوا لەو ڕێسایەی سەرەوە لادەدەن و، هەمیشە لەکاتی بەکارهێناندا، نیشانەی (ی) نێرەیان دەچێتە سەر. وەک:
بە گوڵالەی بڵێ.
دوێنێ فاتیمەی بینی.
چەند جار لە چەمەی بوی ؟
کەی بۆ سلێمانی دەچی ؟
تێبینی دووەم:
کاتێ کە ناوی شوێن، وەکو سیفەت، بۆ ناوی کاڵا، یان ناوی کەسی بەکاردێت، ئەوا هەمیشە نیشانەی (ی) نێرەی دەچێتە سەر. وەک:
کوڕە ئێرانیەکە.
کاڵای هەرزانی تورکی.
قوماشی بەغدایی.
ەگەزنامەی ئێراقی.
کچی هەولێری.
هەمو ئەو ناوانەش کە نیشانەی (ێ)ی مێیەیان ناخرێتە سەر، ئەوا بە ناوی نێرینە دەژمیرَدرێن و، نیشانەی (ی) نێرینە وەردەگرن. وەک:
لە عاردی. لەپاڵ دیواری. لە شاری. لە گوندی. لە شاخی. لە ڕووباری خنکا. میری کوردان. دەفتەری خۆم. موسولمانی باش. جوی کوردستان.
ئێستاش، بۆ باشتر تێگەیشتن و دڵنیابوون، چەند نمونەیەک لە قسەی ڕۆژانەی خەڵک دەنوسمەوە، کە لە دەفتەرەکەدا یادداشتم کردون:
جلکی خۆت لەبەر بکە.
کلیلی ماڵێ، لای کێیە ؟
لە کەرکووکێ، تا هەولێرێ، هەر پرەخەی دەهات.
لە گوندی تا شاری، هەر قسەی کرد.
لە دەشتێ، بەپێ هاتینە شاری.
لە ژوورێ دەخەوی، یان لەسەری بانی؟
لە سەرێ جێت بۆ ڕاخەم، یان لە خوارێ.
لە ئاسمانێ بە دوای دەگەڕام، لە عاردی دەستم کەوت.
شێخی خۆم نوشتەی باشتر دەکات.
ئاغای گوندی، وەک گوڵەبەڕۆژەی دەسوڕێ.
مام مۆتکی وەرتی، پیاوێکی پیتۆڵ بووە.
پورە کەسکێ، ڕەدوی مام قادری کەوتوە.

وەک لەو نمونانەی سەرەوەدا دەبیندرێت، بوونی نیشانەکانی نێرومێ، بەشێوەیەکی چالاک، لە زمانی ڕۆژانەی خەڵک و، لە دەقە فۆلکلۆریەکاندا، ڕاستیەکە نکۆڵی لێناکرێت. ئەوەی لێرە دا پرسیاری گرنگە، ئەمەیە کە ئایا، هەر بەردەوام بین لە پشتگوێ خستن و بایەیەخ پێنەدان و دان پێدانەنانی ئەم تێرمە زمانەوانیە؟ یان وەکو بەشێکی گرنگ و بە سوودی ڕێزمانیکەمان، دەبێت بایەخی پێبدەین. لێکۆڵینەوەی پێویستی لەبارەوە بکەین. تەنانەت بیخەینە ناو پڕۆگرامەکانی خوێندنیش. هەروەک لە نوسینەکانماندا پەیرەوی لە ڕێساکانی بکەین.
من لام وایە خۆ گێل کردن لەو ڕاستیە زمانەوانیەی بوونی چالاکانەی تێرمی نێرو مێ، زیان بە زمانەکەمان و ڕێزمانەکەشی دەگەیەنێت. پێویستە ئەو تێرمەیە، بە گەڕ بخرێتەوە و سودیشی لێوەر بگیرێت. زمانی ئێمە کۆمەڵێک کەموکوڕی هەیە، بە دیاریکردنی نیشانەکانی نێرومێ، هەندێ لەو کەموکوڕیانەی چارەسەر دەکرێن. ئەگەر ئەو پێشنیارەی من، لەلایەن زانکۆکان و کۆڕە زمانەوانیەکان و بنکەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە [، بەهەند وەربگیرێت و، بایەخی پێبدرێت، ئەوا لێکۆڵەرەوانی زمان و شارەزایان، چەند کارێکی گرنگیان لە پێشە، کە دەبێت بەکلایی بکەنەوە.
یەکەم: دیاری کردنی سیستەمێکی گونجاو، بۆ پۆلێن کردن و لێکجیا کردنەوەی هەموو ناوێکی ناو زمانی کوردی (ناوی کەسی، ناوی شت، ناوی شوێن، ناوی دیاردەکان...)، کە ئاخۆ نێرن یان مێن.
دووەم: نەبوونی نیشانەی نێرومێ بۆ جێناوی کەسی تاکی سێیەم (ئەوی کچ، هی، she) (ئەوی کوڕ، هو، he) کەلێنێکی گەورەی ناو زمانەکەمانە. من پێشنیار دەکەم، بۆ پڕ کردنەوەی ئە، کەلێنە، کە لای چیرۆک و ڕۆماننوسان و وەرگێڕان، باش هەستی پێدەکرێت، دەتوانین سود لە جێناوی هاوشێوەی زاراوەی کرمانجی زمانی کوردی وەربگرین. لە کرمانجیدا، بۆ ئەوی کوڕ، دەگوترێت (وی)، بۆ ئەوی کچیش، دەگوترێ (وێ). واتا هەمان پاشگرەکانی (ێ و ی)، کە لە زمانی ستاندارد دا، بۆ نیشانەکانی نێرو مێ بەکاردێت. بەمجۆرە (وێ) لەجیاتی she، هذە، هی و، (وی)ش لە جیاتی he، هذا، هو بەکاردێت.
سێیەم: ئەو دوو نیشانەی سەرەوە بۆ نێرومێ، بەسەر گیانەوەری نێرمێ، لە ڕووی فەسلە جییەوە، ناچەسپێ. بۆ نمونە، کەرو ماکەر، نیشانەی (ێ) مێیان بۆ بەکاردێت وەک: کورتانەکەی لە کەرێ ببەستە. کەچی سەگ، دێڵ و گەماڵی، نیشانەی نێریان بۆ بەکاردێت. وەک: دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە. بەهەمان شێوە، نیشانەی ڕەگەز، پێڕەوی لە ڕەگەزی ڕاستەقینەی گیانەوەران ناکات. لە زمانانی دیش، وەک لاتینی، دیاردەی نێر و مێ لە زمان، پەیوەندی بە دیاردەی نێر و مێ لە بواری فەسلەجیەوە نیە و، تەنیا بابەتێکی ڕێزمانی بە میرات بۆ ماوەیە.
چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکرێ لەلایەن کۆڕێکی زمانەوانی دیوانیی و بڕیار بەدەست چارەسەر بکرێت، کە بڕیارەکانی لە دامودەزگا دیوانییەکان و زانکۆکاندا پێڕەویان لێبکرێت. بۆ نمونە دەکرێت بڕیار بدرێت، کە نیشانەی نێرومێ بۆ گیانەوەران، بە گوێرەی ڕەگەزی ڕاستی و فسیۆلۆجی گیانەوەرەکە دابندرێت و، بەم شێوەیە کە ناوی هەر گیانەوەرێکی نێرە، لە ڕستە دا بەکاربێنین، دەبێ نیشانەی (ی) بخەینە سەر ناوەکە، بۆ گیانەوەری مێیەش، نیشانەی مێیە (ێ) دەخرێتە سەر ناوەکە. وەک بڵێین: ماینێ سپی و ئەسپی کەوێت.
دوای چەند ساڵێک پەیڕەوی لەم ڕێسایەکردن، خوێنەران لە گەڵی ڕادێن و، لایان دەبێت بە کارێکی ئاسایی.
[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,296 dəfə baxılıb
HashTag
əlaqəli məqalələr: 1
Məzmun kateqoriyası: No specified T4 266
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq سەریاس ئەحمەد tərəfindən 25-12-2021 qeyd edilib
Bu məqalə هاوڕێ باخەوان tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə هاوڕێ باخەوان tərəfindən 24-10-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 2,296 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.135 KB 25-12-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,307
Şəkil
  106,935
Kitab PDF
  19,855
Əlaqəli fayllar
  100,233
Video
  1,468
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
Məzmun axtarışı
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Folders
Biyografi - Cinsiyyət - Erkek Biyografi - Millət (Millət) - Kürt Qısa təsvir - Muxtar - Qısa təsvir - Muxtar - İran Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Muxtar - Türkmenistan Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Sinematoqraf Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Qəzetçi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.61 saniyə!